KDC

ڤانیسا ڕەشید :بانگهێشتی سەرکردە باڵاکانی هەرێم بەڵگەی بەهێزی هەرێمی کورستانە

ئەندامێکی شارەوانی میونشن، دەڵێ، ساڵ بە ساڵ رۆڵی هەرێمی کوردستان گرینگتر دەبێت و، ئەمساڵیش، کە سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بانگهێشتی کۆنفرانسەکە کراون، بەڵگەی بەهێزی پێگەی هەرێمە بۆ ئەوروپا و دۆستەکانی، ئەوەش مانایەکە، کە پشتگیری ئەوان بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.

ڤانیسا ڕەشید کە ئەندامی کۆمیتەی گشتی ڕەوەندی کوردستانی و ئەندامی شارەوانی میونشنە لەسەر لیستی پارتی سەوزی ئەڵمانی و، بەشداربووی کۆنفرانسی ئاشتی میونشنە، بە ماڵپەڕی فەرمیی ناوەندی ڕەوەندی کوردی راگەیاند، بانگهێشتکردنی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەلایەن کۆنفرانسی ئاشتی میونشنەوە، گرینگی خۆی هەیە، بەوپێیەی گەلی کوردستان بە گرینگییەوە لێی دەڕوانرێت کە خاوەنی هەرێمێکی دەستوورییە، لەگەڵ ئەوەشدا دۆستی ئەمەریکا و ئەوروپاشین، بە تایبەت لە ساڵی 2014ەوە کە شەڕی داعشمان کردووە.

ڤانیسا جەختی لەوەکردەوە، کە بەشداربوونی دوو سەرۆکی باڵای هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسی ئاشتی میونشن، لە ئاستێکی بەرز لێیان دەڕوانرێت، بەوپێیەی کێشەیەکی گەورەی تیرۆر لە بەردەم ماڵی هەرێم و ناوچەکەدایە، ئەمەریکا و ئەوروپا دەزانن، گەر کێشەی تیرۆر چارە نەکرێت، ئەوا دەگاتە ئەوروپا و ئەمەریکاش، بۆیە ئەوانیش پێیانباشە لەگەڵ سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ بکەن و لە رووی مادی و لۆسجستییەوە هاوکاری هەرێم بکەن بۆ بەگژدا چوونەوەی تیرۆر، نەک تەنیا بە چەک و جەنگ، بەڵکو لە رێی سێبەریشەوە، کە بۆ داهاتوو دەبێ رێی لێ بگیردرێت، کە ئەمەریکا و ئەوروپا فۆکەسیان خستووەتە سەر.

ئەندامە بەشداربووەکەی کۆنفرانسی ئاشتی میونشن، کە هاوکات ئەندامی کۆمیتەی گشتی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانییە، ئاماژەی بەوەشدا کە سەرۆکی ئۆکرانیا و زۆرێک لە وەزیرانی دەرەوەی وڵاتان لەو کۆنفرانسەدا بەشدارن، جیا لە پرسی تیرۆر، پرسی پەتای کۆرۆنا و گەرمبوونی زەوی و کەم ئاوی و وشکە ساڵی و چەند پرسێکی دیکەی گڵۆباڵ تاوتوێ دەکرێن.

ئەو باسیشی لەوە کرد، کە کورد پێشتر تەنیا وەک پەکەکە دەناسراین، بەوەش لە ئەوروپا روانگەی کورد نەرێنی بوو لایان، بەڵام لە دوای هاتنی داعش، روانگەی ئەوروپی بەرانبەر کورد ئەرێنییە و کاتێ دەڵێی کوردم، راستەوخۆ بە خۆشحاڵییەوە دەڵێن، پێشمەرگە، ئەوەش بۆ ئێمەی کورد جێی خۆشحاڵییە.

ڤانیسا ئەوەی روون کردەوە، کە یەکێ لە ئامانجەکانی ئەو کۆنفرانسە ئەوەیە، کە سەرکردەکانی جیهان لە یەکتر نزیک بکەنەوە و ئەگەر کێشەیەک هەیە، بە دیالۆگ چارەی بکەن، نموونەیشی بە کێشەی ئۆکرانیا و رووسیا هێنایەوە، بەڵام رووسیا رەتی کردووەتەوە بەشدار بێت.

چاوپێکەوتنە تایبەتەکانی نێوان سەرۆکی هەرێمی کوردستان، یا سەرۆکی حکوومەتی هەرێم، یانیش دوو قۆڵی لەگەڵ سەرۆک، یا وەزیرانی وڵاتانی جیهان، بە لای ڤینیساوە گرینگی خۆی هەیە، چ لە رووی سیاسیی، یا ئابووری و پەیوەندییەکانی دیکە، کە دەگونجێت زۆرجار لەو دانیشتنانەدا پەیوەندی پتەوی سیاسی و ئابووری درووست بکرێت.

کۆنفراسنی ئاشتی میونشن، کۆنفرانسێکی بێلایەنە و بۆ یەکەمجار ساڵی 1963 لەو شارە دامەزراوە، رێکخەرانی کۆنفرانسەکە خۆیان بە فەرمی بانگهێشتی سەرۆکی وڵاتانی جیهان دەکەن، هاوکات بانگهێشتی نوێنەرانی کۆمپانیا بازرگانییە گەورەکانی جیهانیش دەکەن، هەروەها کەسانی نێو رێکخراوەکانی NGOکانیش بانگهێشت دەکەن، لەگەڵ ئەوانەشدا، بەشی سەربازیشی تێدایە و بانگهێشتی وەزیری بەرگری وڵاتانیش دەکەن. ئەوەی جێی سەرنجە رووسیا رەتی کردەوە لە کۆنفرانسی ئاشتی میونشن بەشدار بێت.

___

ئاڵای کوردستان شوناس و سمبولی بەرخودانە ..بەرزو پیرۆزبێت ڕۆژی ئاڵای کوردستان

nusar1

زاوایەكی سەدام حسێن پاش ١٨ ساڵ زیندانی ئازادكرا

KDC

یەکێتی بازرگانانی بەریتانیا و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ سکاڵای یاساییان دژی پلانی دیپۆرتکردنی پەنابەران بۆ ڕواندا تۆمارکردووە

nusar1
KDC

FREE
VIEW