KDC

پڕۆفایلی ئیکەر کاسیاس 

ئیکەر کاسیاس فرناندێز، لە دایکبووی (٢٠/٠٥/١٩٨١)یە لە شارۆچکەی مۆستۆلێسی ناوچەی مەدریدی خاوەن دەستەڵاتی سەربەخۆ. لە ئێستادا لە یانەی پۆرتۆ یاری دەکات و، گۆڵچی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیسپانیایە. 

سەرەتای مێژوو و ژیانی گۆڵچێتی (ئیکەر کاسیاس)، دەگەرێتەوە بۆ شاری (مۆستینۆس)، کە ھەر لە تەمەنی (٥) ساڵییەوە لە بواری تۆپی پێدا ھەوڵی داوە و، لە ٩ ساڵییەوە گۆڵچی یانەی ڕیاڵ مەدریدی کردوو، لەگەڵ ھاورێکانیدا ھەموو ڕۆژێک دوای تەواوبوونی قوتابخانە، یارییان دەکرد و، ھەمیشە کاسیاسیش گۆڵچی دەبوو، ھەروەھا کاسیاس ڕای گەیاند، لە بیری دێت ھەندێ لە ھاورێکانی باوکی جل و بەرگی ڕیاڵ مەدرید و ھەڵبژاردەکەیان بۆ دەکڕی و، دەیانکرد بە گۆڵچی و باوکیشی تۆپی بۆھەڵدەدا، بەڵام ژیانی وەرزشی ئەو، وەک ئەوەی بە شێوەیەکی فەرمی یاری کردبێت، بە ھۆی ئەوەی ئەو ھەمیشە لە یارییەکاندا وەک گۆڵچی لەگەڵ ھاوڕێکاندا سەرکەتووانە بەشداری یاری تۆپی پێی کردووە، ئەمەش وای لە ئیدارەی یانەی ریاڵ مەدریدکرد، ١٠ساڵ لەمەوپێش ئیدارەی یانەکەیان، داوایان لێکردووە کە لە پێکھاتەی پلەیەکی یانەکە لە جامی کیشوەرەکان یاری بکات. 

ئەوکات تەمەنی ١٦ساڵ بوو، کە یەکەم یاری بەرانبەر یانەی (فاسکۆ دیگاما) ئەنجام دا، کە یارییەکەیان بە (٢×١) بردەوە. 

شایانی باسە بۆ ساڵی داھاتوو دووبارە بانگھێشتیان کردووە بۆ ئەوەی لە خولی ئیسپانی بەرانبەر یانەی (ئۆفریدۆ)یاری بکات، لەوکاتەوە لەگەڵ یانەکەدا مەشق و ڕاھێنانی ئەنجامداوە و وەک گۆڵچی سێیەمی یانەکە و گۆڵچی یەکەمی پلە دوو لەگەڵ (بیساری) وەک گۆڵچی ریاڵ مەدرید یاری کردووە، بەڵام کاتێک لە سەرەتادا دەچێتە ژووری خۆگۆڕینی یانەکە، پێویستە چاوەڕوانی ھەموو شتێک بێت، ھەرچەندە ڕۆژانە پێکەوەبوون، لە ھەمانکاتدا ئەو ھەرگیز لە ئاستی ئەواندا نەبووە، وەک (سوکێر ومیاتۆڤیچ وسیدۆرف و ڕائول وڕیدۆندۆ)، کە بە ھێزترین یاریزانی یانەکە و جیھان بوون، لەگەڵ ئەوەشدا زۆربەیان یاریمەتی دەری بوون، لەوانەش مۆریانتس و کارانکا لە قوتابخانەش (خەیمی و گۆتی و فرناندۆ ساونت)، ھەوڵیان لەگەڵ دەدا و لە ڕاستیدا پەیوەندییەکی باشیشی لەگەڵ (کارانکا) هەبووە، ھەرچەندە یاریزانەکان زۆربەیان تەمەنیان 24 ساڵ زیاتر بوو، لە بەرانبەریشدا ئەو تەمەنم 17ساڵ بووە. 

جێی ئاماژەپێدانە، لە دوای ٢بۆ ٣ساڵ توانیویەتی ببێتە کەسێکی بەشداربوو لە یارییەکانی یانەکەدا، بەڵام ھاوڕێیەتی و تێگەیشتنی نێوان یاریزانەکانی یانەکەیان، بۆتە ھۆی سەرکەوتنیان لەو یارییانەی بەشدارییان تیاداکردووە، بۆ نموونە، ھەندێ لە یاریزانەکانیان وەک چاڤی و جێنا و تۆرێس، ھەر لە ساڵی ١٩٩٩وە کاتێ بۆھەڵبژاردەی لاوانی جامی لاوان یارییان دەکرد و ھاوڕێی یەکتربوون، کە ئەوجامە لەوساڵەدا لە نایجیریا ئەنجام درا و، توانیان ئەو نازناوە بۆ ھەڵبژاردەکە پێکەوە بە دەست بێنین، بەڵام خۆشەویسترین ھاورێی، تا ئێستا باشترین ھاورێی ئەوە، (زینەدین زیدانە)، کە لە ڕابردوو و ئێستاش باشترین ھاڕێی بووە، ئەو ھەمیشە ھێزێک بووە بۆیانەکە و کاسیاسیش، ھەرچەندە خەڵکی دەڵێن ھەندێجار باش نەبووە، بەڵام بەبڕوای ئەو یاری لەگەڵ گەورەترین کەسایەتی وەرزشیدا کردووە، ئەمەش لە کاتێکدا دێت، کە ئەو یاری لەگەڵ مارادۆنا و پیلی و کرۆیف نەکردووە، خۆشترین یادگاری لەگەڵ زیداندا ھەیە، چونکە نەک لای ئەو، بەڵکو لای سەرجەم ھاندەرانی و ھاوڕێکانی و خێزانەکەی زۆر خۆشەویستە و، ئەمەش بە ھۆی ڕەوشت بەرزی و بە توانایی و لێھاتووی لە نێو یاریگا و لە سەرجەم بوارەکانی ژیانیدا.

ھەروەھا خۆشترین ساتەکانی ژیانی کاسیاس ئەوە بوو، کە ئاواتەکەی ھاتەدی و بووەتە گۆڵچی سەرەکی یانەی ڕیاڵ مەدرید، ڕاستە کە ئەو خولی یانە پاڵەوانەکانی لالیگای ئیسپانی بە دەستھێناوە، بەڵام خۆشترینیان گەیشتنی بوو بەیانەی شاھانە. 

شایانی باسە ئەوکاتەی کە زۆرناخۆش بووە بەلایەوە، ساڵی ٢٠٠١ بۆ ٢٠٠٢بوو، چونکە لەو ساڵەدا لە زۆربەی یارییەکانی خولی لالیگا، بە شێوەیەکی سەرەکی یاری کرد، بەڵام لە نێوەڕاستی دەووریدا بووە بە گۆڵچی (یەدەک)، لەگەڵ ئەوەشدا کە کارێکی عادلانە نەبوو، بەڵام پێویست بوو لەسەری ڕێزی بڕیارەکان بگرێت، لەبەرئەوە قورسترین و ناخۆشترین کات بووە لە ژیانیدا. 

ھەموو ئەو کەسانەی کە ڕاھێنانی لەگەڵ کردوون وەک یاریزان و ڕاھێنەر، بە تایبەتی کاتێک لە ساڵی ٢٠٠٤ کارلۆس کیرۆش ڕاھێنەربوو و، لە ڕیزی ھەڵبژاردەکەی ڕاھێنەری بوو، ھەمیشە داوای ئاست بەرزی و لێھاتوویی زیاتری لێدەکردووە و، ھەوڵی لەگەڵدا دەدا کە پێش بکەوێت، بۆیە لێپرسراوێتی زۆری داوەتێ، لە ھەمانکاتدا ئەوەی زۆر جێی شانازیە بۆ کاسیاس، کە ھاندەران بەو جۆرە لەسەر شەقامەکان و ڕۆژنامەکان، زۆر بەڕێزەوە باسی دەکەن، ئەمە مانای ئەوەیە کە کارەکەی سەرکەوتوو بووە و، ھەوڵدانەکانی بە فیڕۆ نەچووە، بە درێژای ١٠ ساڵ کارێکی باشی ئەنجام داوە، کە ئەوە جێگەی شانازیە بۆی. 

ئەوەی لەم ساتەدا ڕووبەرووی دەبێتەوە، ئەوەیە کە باشتربێت، لەگەڵ ئەوەشدا ئەوەی ئێستا پێیگەیشتووە، بە ئاسانی بەدەستی نەھێناوە، بەڵکو توانا و ماندووبوونی زۆری لە پێناوی داوە، جێی بیرھێنانەوە گەیشتن بە پێکھاتەی سەرەکی یانەی ڕیاڵ مەدرید شتێکی ھەروا ئاسان نییە، لەلایەکی دیکەوە. 

کاسیاس دەڵێ، مانەوە لە یەک ئاستدا زۆرقورسە، چونکە ڕۆژانە یاریزانەکان تووشی پێکان و کێشەی زۆردەبن، بە تایبەتی ھەندێ لە ھاندەران و ڕۆژنامەنووسان لە یاری کلاسیکۆدا، زۆر لەسەر یاریزانەکان دەدوێن و باسیان لێوە دەکەن، بەڵام بە بڕوای من، یاری کلاسیکۆ دوای تەواوبوونی یارییەکە. ھیچ گرینگیەکی نییە و، تەنیا وەک یارییەکی ئاسایی بەشداری دەکەم و، ھەوڵ دەدەم بۆ بە دەستھێنانی ٣خاڵی ئەو یارییە، بەڵام ھەندێک لە خەڵک و ھاندەران و ڕۆژنامەنووسان، بە ململانێیەکی خۆشی ناو دەبەن، ئەمەش دەبێتە ھۆکار بۆ باسکردن و لێ ورد بوونەوەی یارییەکە بۆ ماوەی ٢بۆ ٣ ھەفتە لەلایەن ڕۆژنامەکان و ھاندەرانەوە. 

شایانی باسە کاسیاس ڕای گەیاند، گۆڵچییەکانی ئیسپانیا بە گشتی باشن، بۆ نموونە وەک (پیپی ڕێنا وڤاڵدێز پالۆپ)، لە ھەمانکاتدا منیش بەپێ توانا ھەمیشە ھەوڵم داوە بۆ ئەوەی ئاستێکی باشتر پێشکەش بکەم، بەڵام ئەوەی لە ژیانی داھاتوومدا حەز دەکەم ڕووبدات بەردەوام بوونمە لەسەر ئەم کارەم و خزمەتکردنمە بە وەرزشی تۆپی پێ، ھەرچەندە دەزانم ئەمە بۆمن کەمێک قورسە. ھەروەھا ئامۆژگاریم بۆ لاوان، تەنیا خۆشی و چێژ وەرگرتنە لەو یارییانەی کە لە نێو یاریگا و شاشەکانەوە دەیبینن، ھەرچەندە باوکەکان لێپرسراوی یەکەمن لە منداڵەکانیان، کە لە داھاتوودا ببنە یاریزانێکی بە توانای تۆپی پێ، لە ھەمانکاتدا باوکەکان خۆیان حەز لە باشتر دەکەن بۆ مندالەکانیان، بەڵام نابێت دوو دڵ بن لە ژیاندا بۆ ئەوەی لە داھاتوودا ببنە یاریزانێکی ناوداری جیھانی وەک، (مارادۆنا و ڕۆناڵدۆ و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و کاکا و لیۆنێل مێسی). 

خولی تۆپی پێی ئیسپانیا ناسراو بە لالیگا ٥ جار، ٢٠٠٠-٢٠٠١، ٢٠٠٢-٢٠٠٣، ٢٠٠٦-٢٠٠٧، ٢٠٠٧-٢٠٠٨، ٢٠١١-٢٠١٢ 

جامی شای ئیسپانی ٢ جار، ٢٠١٠-٢٠١١، ٢٠١٣-٢٠١٤ 

جامی سووپەری ئیسپانی٤ جار، ٢٠٠١، ٢٠٠٣، ٢٠٠٨، ٢٠١٢ 

خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ٣ جار، ١٩٩٩-٢٠٠٠، ٢٠٠١-٢٠٠٢، ٢٠١٣-٢٠١٤ 

جامی سوپەری ئەوروپا ٢ جار، ٢٠٠٢،٢٠١٤ 

جامی جیھانی یانەکان ١ جار، ٢٠١٤ 

جامی پورتوگال یەک جار، ٢٠١٧-٢٠١٨ 

جامی سوپەری پورتوگال یەک جار، ٢٠١٨ 

جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٠ دوو جار 

جامی نەتەوەکانی ئەوروپا ساڵی ٢٠٠٨-٢٠١٢ 

جامی نەتەوەکانی ئەورووپا بۆ خوار تەمەنی ١٧ ساڵ لە ساڵی ١٩٩٧ 

جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بۆ خوار تەمەنی ١٩ ساڵ لە ساڵی ١٩٩٩ 

وەک کاپتن ھەردوو جامی جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٠ و جامی نەتەوەکانی ئەوروپا ساڵی ٢٠٠٨ نازناوی بڕاڤۆی ساڵی ٢٠٠٠ ٥ جار لە ناوی باشترین پێکھاتەی یەکێتی ئەوروپا ھاتووە، وەک گۆڵپارێز

 جامی زامۆڕا کە دەدرێتە ئەو گۆڵچییەی کەمترین گۆڵی لێ تۆمار دەکرێت، لە خوولی ئیسپانی لە ساڵی ٢٠٠٧-٢٠٠٨ باشترین گۆڵپارێزی جیھان لەساڵانی ٢٠٠٨ و ٢٠١٠ ناوی لە ئەستێرەکانی فیفای ساڵی ٢٠١٠ ھاتووە.

___

ڤۆڵڤۆ فرۆشتنی ئوتۆمبێل و کەرەستەکانی بە رووسیا راگرت 

KDC

لەسەر ئەم کارەی، فەیسبووک گەنجێكی عێراقی خەڵات دەکات

KDC

یارییەکانی خولی ئەورووپی ڕۆژی پێنج شەممە

KDC
KDC

FREE
VIEW