KDC

ڕوسیا سەربەخۆی کۆماری دۆنیستیک وکۆماری لۆهانسکی ڕاگەیاند

ڤلادمیر پۆتین سەرۆکی ڕووسیا، واژووی لەسەر بڕیاری سەربەخۆیی کۆماری دۆنیستیک و کۆماری لۆهانسکی لە ئۆکرانیا کرد، داواشی لە وەزارەتی بەرگری کرد، کە لەسەر داوای سەرۆکی هەردوو کۆماری دۆنیستیک و لۆهانسک، دڵنیایی ئاشتی بۆ ئەو دوو کۆمارە دابین بکات.

لەمبارەوە سایتی ئاڕ تی ڕووسیا بڵاویکردەوە، ئەو فەرمانانەی کە پوتین واژۆی کردووە بۆ داننان بە سەربەخۆیی ئەو دوو کۆمارە، لە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممەوە لە سایتی زانیاری یاسایی حکوومەت بڵاوکراوەتەوە و، داواشی لە وەزارەتی بەرگری ڕووسیا کرد، کە ئەرکی گەرەنتی ئاشتی لە ناوچەکانی دۆنتسک و لوهانسک لەسەر داوای سەرۆکی هەردوو کۆمار جێبەجێبکەن.

لە بڕیارکەدا هاتووە، پوتین، وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیاشی ڕاسپارد، کە لەگەڵ هەردوو دەستەڵاتی دۆنتسک و لوهانسک گفتوگۆ لەسەر درووستکردنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان دا بکات و، تۆماری ئەو ڕێکەوتننامانەش لەگەڵ هەردوو کۆمار بپارێزرێت.

پۆتین لە گوتەیەکیدا دوای داننان بە سەربەخۆیی ئەو دوو ناوچەیەی خۆرهەڵاتی ئۆکرانیا، ڕایگەیاند، دۆخی ناوچەی دۆنیتسک و لۆهانسک مەترسیدارە و خەڵکی ناوچەکە لە سایەی ڕژێمی کییڤەوە کۆمەڵ کوژدەکرێن، کە لە ساڵی 2014وە لە ئەنجامی کودەتایەکەوە دەستەڵاتیان گرتۆتە دەست.

لەبەرانبەردا، کۆشکی سپی بڕیاریدا کە سزای ئابووری بە سەر هەردوو ناوچەی دۆنیستک و لۆهانسک جێبەجێ بکات.

جین باساکی، گوتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، ئەمەریکا بڕیاری سزای ئابووری و بازرگانی زۆر توند بەسەر هەردوو ناوچەی دۆنیستک و لۆهانسک دەدات و، لەگەڵ هاوپەیمانەکانیان لێکۆڵینەوە لە شێوازی سزاکان دەکەن، هەروەها جۆ بایدن بەم زووانە بڕیارێک لە بارەی قەدەغەی بازرگانی، سەرمایەگوزاری هەر کەس و لایەک لەگەڵ ئەو دوو هەرێمەی ئۆکرانیا رادەگەیەنێت، کە پوتین دانی بە سەربەخۆییاندا نا، هەروەها راشیگەیاند، لە ئەگەری داگیرکردنی ئۆکرانیا سزای زیاتر بەسەر رووسیا دەسەپێنن.

لەیەکەم کاردانەوەی کییڤ دا، دیمیترۆ کۆلیبا، وەزیری بەرگری ئۆکرانیا، لە تویتێکیدا، داوای کۆبوونەوەی بە پەلەی لە ئەنجوومەنی ئاسایشی سەر بەنەتەوە یەکگرتووەکان لە بارەی کارە نایاساییەکانی ڕوسیاوە کرد.

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بۆریس جۆنسن، ڕایگەیاند، داننانی ڕووسیا بە سەربەخۆیی دۆنێتسک و لوهانسک، پێشێلکردنی تەواوی سەروەری ئۆکرانیایە.

جۆنسن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، کە داننانی ڕووسیا، پاشگەزبوونەوەیە لە ڕێککەوتنی مینسک، کە لە ساڵی 2015 دوای لکاندنی دوورگەی کریمی ئۆکرانیای بە ڕووسیاوە کۆتایی هات.

جۆنسن هەروەها ڕایگەیاند، کە بەریتانیا هەوڵی ناردنی پشتیوانی زیاتر بۆ ئۆکرانیا دەدات،
لیز تروس وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە تویتێکدا ڕایگەیاند، کە وڵاتەکەی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا ڕێککەوتوون بە سەپاندنی سزای خێرا بەسەر رووسیادا و، بەهەموو شێوەیەک لەگەڵ ئۆکرانیا دەبن.

جۆزێف بۆرێل، ڕێکخەری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاند، یەکێتی ئەوروپا، بڕیاری سه‌رۆكی رووسیا بۆ داننان به‌ سه‌ربه‌خۆیی هه‌ردوو كۆماری دۆنیتسك و لۆهانسك ئیدانه‌ ده‌كات.
له‌ تویتێكدا بۆرێل ڕایگەیاند، داننان به‌ هه‌ردوو هەرێمی دۆنیتسک و لۆهانسکی ‌ ئۆكرانیا، پێشێلكاری یاسا نێوده‌وڵه‌تییەکانە.

ئاماژه‌ی دا کە یه‌كێتی ئه‌وروپا و هاوبه‌شه‌كانی به‌ یه‌كگرتوویی و به‌ هه‌موو توانایه‌كیانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا دەبن.

ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا، ئیدانەی بڕیارەکەی سەرۆکی ڕووسیا کرد و، داوای کرد کە بە پەلە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بکرێت.

ئانالینا بیربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیاش ڕایگەیاند، بڕیارەکەی ڕووسیا پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسای نێودەوڵەتی و گورزێکی گەورەیە بۆ هەموو هەوڵە دیپلۆماسییەکان و ئاشتەوایی و، چارەیەکی سیاسی بۆ ئەو ململانێیەی ئێستا هەیە.

هەروەها داوای لە ڕووسیا کرد، کە پێداچوونەوە بە بڕیارەکەیدا بکات و، بگەڕێتەوە بۆ گفتوگۆکان، تا لە ڕێگەی دیپلۆماسی و سیاسییەوە چارەی ناکۆکییەکان بکەن.

هەروەها جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا، بە تەلەفۆن لەگەڵ سەرۆکی فەرنسا و سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا و، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا و سەرۆکی ئۆکرانیا لەو بارەوە قسەی کرد، تا لەگەڵ هاوپەیمانەکان و هاوبەشەکانی بڕیارێکی یەکگرتوو دژ بە ڕووسیا ئامادە بکەن.

سۆران حەسەن

___

سزادانی قاچاخچیەک

KDC

وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا :داوا لە هاوڵاتیان دەکات ،خۆراک پاشکەوت بکەن

nusar1

شارەوانی سوید پەنا دەباتە بەر “دەنگی ترسناک” بۆ کەمکردنەوەی کۆبوونەوەی شەوانەی هەرزەکاران

KDC
KDC

FREE
VIEW