KDC

سوریا وەک یەکەمین وڵات پشتگیری بڕیاری سەربەخۆیی هەردوو هەرێمی دۆنیستک و لۆهانساکی کرد

ئەمڕۆ سێشەممە، فەیسەڵ ئەلمقداد، وەزیری دەرەوەی سوریا، لە میانەی کۆربەندی فالدای لە مۆسکۆ، پشتگیری بڕیاری سەربەخۆیی هەردوو هەرێمی دۆنیستک و لۆهانساکی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا ڕاگەیاند.

وەزیری دەرەوەی سوریا، پێشهاتەکانی هاوتای سیاسەتی ئەمەریکا بەرانبەر بە سوریا وێناکرد، کە پشتگیری و هاوکاری ئەو ڕێکخراو و لایەنانە دەکات، کە لە بەرژەوەندی ئەمەریکا کاردەکەن.

ئەمە لە کاتێکدایە، کە ڕژێمی سوریا بەرانبەر گەلی کورد بێدەنگە و، مافی هاوڵاتیبوونیشان پێڕەوانابیت و، چەندین ساڵە بە هەموو شێوەیەک دژ بە مافەکانی گەلی کورد لە سوریا دەوەستیێتەوە، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە گشتی، سزای ئابووری و سیاسییان لەسەر ڕژێمی سوریا داناوە، کە لە پاڵ ملیشاکانی ئێران و گرووپە چەکدارەکان دژ بە گەلەکەی وەستاوەتەوە.

لەمبارەشەوە، کۆشکی سپی، دوێنێ ئێوارە ڕایگەیاند، کە سزای سیاسی و ئابووری هەر کەس و لایەنێک دەدەن، کە پشتگیری بڕیاری ئەو دوو هەرێمەی ئۆکرانیا بکات.

لەبەرانبەردا، کۆشکی سپی بڕیاریدا، کە سزای ئابووری بە سەر هەردوو ناوچەی دۆنیستک و لۆهانسک جێبەجێ بکات.

جین باساکی، گوتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، ئەمەریکا بڕیاری سزای ئابووری و بازرگانی زۆر توند بەسەر هەردوو ناوچەی دۆنیستک و لۆهانسک دەدات و، لەگەڵ هاوپەیمانەکانیان لێکۆڵینەوە لە شێوازی سزاکان دەکەن، هەروەها جۆ بایدن بەم زووانە بڕیارێک لە بارەی قەدەغەی بازرگانی، سەرمایەگوزاری هەر کەس و لایەک لەگەڵ ئەو دوو هەرێمەی ئۆکرانیا رادەگەیەنێت، کە پوتین دانی بە سەربەخۆییاندا نا، هەروەها راشیگەیاند، لە ئەگەری داگیرکردنی ئۆکرانیا، سزای زیاتر بەسەر رووسیا دەسەپێنن.

هەروەها ئەمڕۆ ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویان کردەوە، کە تانک و سەربازانی ڕووسیا لە هەدوو هەرێم بڵاو کراونەتەوە، کە پێشتر سەرۆکی ڕووسیا وەزیری بەرگری راسپاردبوو کە بە دەم داواکاری هاووڵاتیانی کۆماری دۆنیستیک و لۆهانسکییەوە بچن، ئەوەش بۆ چەسپاندنی ئاسایش و پارێزگاری لەو دوو هەرێمەش بکەن.

لیندا تۆماس گرینفیڵد باڵیۆزی ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، گاڵتەی بە پوتین کرد، کە ئەرکی هێزەکانی ڕووسیا ئاشتی پارێز بن بۆ پارێزگاری کردنی هاووڵاتیانی ناوچەکانی دۆنێتسک و لوهانسک هاتبن و گوتی، کە چۆن بە ئاشتی پارێز ناودەبرێن، کە ئەوان دەزانن ئەو هێزانە بە ڕاستی چین و بۆچی مەبەستێک بڵاوەیان پێکراوە.

هەروەها ڤاسیلی نێبنزیس، باڵیۆزی ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕایگەیاند، کرانەوەی وڵاتەکەی بۆ چارەسەرێکی دیپلۆماسی بەرانبەر ناوچەکە دەردەبڕیت، بەڵام جەختیکردەوە لەسەر پێویستی بەرگریکردن لە هاووڵاتیانی ناوچەکە لە بەرانبەر دەستدرێژییەکانی ئۆکرانیا.
نێبینزیس گوتی: “ئێمە بە کراوەیی دەمێنینەوە بۆ چارەسەری دیبلۆماسی و نامانەوێت خوێنێکی نوێ لە دۆنباس بڕژێت و مەبەستمان نییە بیکەین”

سۆران حەسەن

___

دادگای باڵای فیدڕاڵی ئێراق:ئەنجامی هەڵبژاردنەکان هەڵناوەشێندرێتەوە

nusar1

ژینا ئەمینی: خۆپیشاندانەکانی گەلانی ئێران بەردەوامە

nusar1

جۆڤنێل مۆئیز، سەرۆکی ھایتی لە ماڵەکەیدا تیرۆرکرا

KDC
KDC

FREE
VIEW