KDC

پەنابەرێکی نابینا بڕیاری دیپۆرتکردنەوەی لە ئەڵمانیاوە بۆ ئیسپانیا هەڵوەشێندرایەوە

پەنابەرێکی نابینای سوری بە ناوی محیەدین ساهۆ، ئەو کەنیسەیەی جێهێشتووە کە داوای پەنابەرێتی کەنیسەی لە باڤاریا کردووە، ئەو پەنابەرە سورییە دەبوو دیپۆرتی ئیسپانیا بکرێتەوە، بە گوتەی بەرپرسی مافی پەنابەرێتی باڤاریا بوو، نووسینگەی فیدراڵی کۆچ و پەنابەری، لە 14ی شوباتدا پێی ڕاگەیاند کە چیتر پەیماننامەی دوبلین لەسەر داوای پەنابەریی ئەو درووست نییە، کە بڕیاری داواکردنی پەنابەرێتی پشت بە بڕیاری دەستەڵاتدارانی ئەڵمانیا دەبەستێت، چیتر ئەگەری دیپۆرتکردنەوەی بۆ ئیسپانیا بوونی نییە.

دوای ڕاوێژکردن لەگەڵ بەشی دەرەوەی دێخندۆرف، گەنجە سورییەکە کەنیسەکەی جێهێشت و، ئێستا لە ماڵەکەی خۆیدا دەمێنێتەوە و، چاوەڕێی مۆڵەتی نیشتەجێبوون و پێدانی مافی پەنابەرێتی لە ئەڵمانیا دەکات، محیەدین تەمەنی 28 ساڵە و ماوەی سێ ساڵە لە ئەڵمانیا دەژی و دەیەوێت لەوێ بمێنێتەوە.

دوای ئەوەی داوای پەنابەرێتی لە ئەڵمانیا ڕەتکرایەوە و بڕیاری دیپۆرتکردنەوەی بۆ ئیسپانیا درا، گەنجانی سوریا سکاڵایان لە دادگای کارگێڕی تۆمار کرد، ئیدی داواکەی لەسەر کەیسی ڕەتکردنەوەی مافی پەنابەرێتی لە ئەڵمانیا ڕەتکرایەوە و، دووبارە داوای مافی پەنابەرێتی کردەوە.

ساهۆ بۆ یەکەم جار بڕیار بوو لە ساڵی 2019 دیپۆرت بکرێتەوە، بەڵام لەلایەن بیشۆپ هاینریش بێدفۆرد-سترۆم و، کۆمەڵەی پەناهەندەیی ئێکلێسیاستیک پارێزرا، لەو کاتەدا، ئەو یەکەم پەناگەی ئیکلێسیستیکی لەلایەن کڵێسای ئیڤانجیلی لە ڕۆتنبێرگ پێ بەخشرا.

کەیسی دیپۆرتکردنەوە بووە سەردێڕی راگەیاندنەکانی ئەڵمانا

کەیسی ئەوکاتی گەنجە نابینا سورییەکە، بووە مانشێتی رۆژنامە ئەڵمانییەکان، محیەدین ساهۆ لە زانکۆی لودویگ ماکسیمیلیان لە میونخ بۆ خوێندنی ماستەر لە زمانی ئینگلیزی وانە دەڵێتەوە و، ڕێگاکانی فێربوونی زمانی بیانی بۆ نابینایان و بینراوەکان پەرە پێدەدات.

دوای هەڕەشەی دیپۆرتکرانەوە، 15 پڕۆفیسۆر و هاوەڵی قوتابی بەشداریان لە هاندانی سیاسەتمەدارەکان کرد و داوایان لێکردن، کە ڕێگە بدەن لە ئەڵمانیا بمێنێتەوە.

جێی تێبینیە کە ڕێککاری تاوان دژی کەنیسەکان و کۆمەڵێک لە پیاوانی ئایینی هێنراوە، کە بەم دواییانە پەناگەی ئەو پەنابەرانەیان داوە، کە داواکارییەکانیان ڕەتکراونەتەوە لە ئەڵمانیا و، لە نێویدا پارێزراون.

لە کۆتایی مانگی حوزەیراندا، گەنجە نابینا سورییەکە، لەبەردەم دادگای ئیداریی ڕیگنسبۆرگ، کەیسەکەی دژ بە دیپۆرتکردنەوەکەی بۆ ئیسپانیا هەڵوەشێندرایەوە.

بە گوتەی ئۆبەرهاوسەر، پارێزەری گەنجەکە، ئەو گەنجە نابینایەی بە هۆی شەڕەوە لە سوریا ئاوارە بووە، هیوایەکی زۆری هەیە، ئەو پارێزەرە ڕوونیدەکاتەوە، دەوڵەتی باڤاریا دەتوانێت مافی نیشتەجێبوونی بداتێ، ئەوەش بە گوێرەی یاسای تەحەمول، تا ئەو کاتەی خوێندنی تەواو دەکات.

کەیسی نابینا سورییەکە بووە هۆی هەڵئاوسان لە سەرانسەری ئەو وڵاتە و، چەندین گرووپی لایەنگر کەمپینیان بۆ مافی مانەوەی ئەو گەنجە کردووە، هەروەها پارێزگاری لە کەنیسەی پرۆتستانت لە ڕۆتنبێرگی خوارووی باڤاریا وەرگرت، کە گەنجە سوورییەکەی تێیدا دەژیا، ئەوانەش بوونە هۆی پێدانی مافی مانەوەی و هەڵوەشاندنەوەی دیپۆرتکردنەوەکەی.

___

بیل گەیتس:بۆگەیشتن بەوەرگرتنی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بە ڕێژەی سەدا 70ی جیهان درەنگە

nusar1

ناوەندی بەرلین براندەنبۆرگ دەستەی نوێی ناوەندەکەیان هەڵبژارد

nusar1

تەندروستی جیهان هۆشداری لە تسۆنامی کۆرۆنا دەدات

nusar1
KDC

FREE
VIEW