KDC

دادگای فیدڕاڵی بڕیارێکی دیکەی تایبەتی دژ بەکورد دەرکرد

دادگای فیدراڵی بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی ماددەیەكی یاسای هەڵبژاردنەكان، كە تایبەتە بە پێكهاتە كوردییەكانی وەك ئێزدی و شەبەك و كوردانی فەیلی و بوونی نوێنەریان لە نێو پەرلەمان.

بە گوێرەی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ سێ‌ شەممە لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵەوە بڵاوكرایەوە، بۆ مەبەستی بە گەڕخستنی ڕۆڵی نیشتمانی و هێنانەدی یەكسانی و پارێزگاری لە یەكێتی نیشتمانی پێكهاتەكانی ئێزدی و شەبەك و كوردی فەيلی، دادگای باڵای فیدراڵ بڕیاریدا.

بەپێی بڕیارەكە، نوێنەرایەتی ئەو پێكهاتانە نادەستوورییە لە پەرلەمان و دەبێت یەكسان بن بە پێكهاتەكانی مەسیحی و سابیئە، دادگای فیدڕاڵی جەختی كردۆتەوە لە هەڵوەشاندنەوەی ماددەی 13ی یاسای هەڵبژاردنەكان، کە دیاریكردنی كورسی كۆتا بۆ هه‌ریه‌ك له‌ پێكهاته‌كانی ئێزیدی، شه‌به‌ك و كوردانی فه‌یلی، ئه‌مه‌ش به ‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌میان پێكهاته‌ی عێراقن و نابێت جیاوازی له ‌نێوان پێكهاته‌كاندا بكرێت.

ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، پێكهاته‌ی ئێزیدی و شه‌به‌ك وه‌ك هه‌موو پێكهاته‌كانی دیكه‌ی گه‌لی عێراق ده‌بێت، هه‌روه‌ها له‌ موسڵ بۆ شه‌به‌كه‌كان كورسیه‌كی په‌رله‌مان دیاریكراوه‌، كوردانی شه‌به‌كیش له‌ پارێزگای واست كورسیه‌كیان بۆ دیاریكراوه‌، پێویسته‌ پێكهاته‌كانی ئێزیدی و سابیئیی و مه‌ندائی و شه‌به‌ك و كوردانی فه‌یلی، وه‌ك پیكهاته‌كانی دیكه‌ی عێراق ته‌ماشا بكرێن.

دادگای فیدڕاڵی داواشیكردووه‌، ده‌قێكی جێگیره‌وه‌ بۆ كورسی پێكهاته‌كانی ئێزیدی و سابیئیی و مه‌ندائی و شه‌به‌ك و كوردانی فه‌یلی دیاری بكرێت، ئه‌وه‌ش به‌ سازان و گفتوگۆ له‌ نێوان لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان.

___

ڕوسیا کۆگایەکی گەورەی چەکی ڕۆژئاوا بۆ ئۆکرانیا بۆردمان دەکات

nusar1

سەرۆکوەزیرانی سوید دەست لە کار دەکێشێتەوە

KDC

تورکیا گوندەکانی شەهبا و تەلتەمری رۆژئاوای کوردستان تۆپباران دەکات

KDC
KDC

FREE
VIEW