KDC

نەتەوە یەکگرتووەکان رەخنە لە هەڵسوکەوتی یۆنان بەرانبەر کۆچبەران دەگرێت، ئەسینا وەڵام دەداتەوە 

کۆمسیاری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕەخنەی توندیان لە یۆنان گرتووە سەبارەت بە مامەڵەی نامرۆڤانەی ئەو وڵاتە بەرانبەر کۆچبەران، ئەسیناش وەڵامی دایەوە، کە دژی کۆچکردنی یاسایی نییە، بەڵکو دژی قاچاخچییەکان و ئەوانەن، کە بە هۆکاری دارایی و تەنانەت سیاسیش بەدبەختی مرۆڤیان قۆستوەتەوە.

کۆمیساری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان، (UNHCR ڕەخنەی توندی لە یۆنان گرت، بە بەڵگەی ئەوەی کە بە شێوەیەکی نایاسایی سەدان کۆچبەری لە سنوورەکانی خۆی دەرکردووە. فیلیپۆ گراندی، کۆمیسیاری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان، گوتی: “ئێمە نیگەرانین لە ڕاپۆرتی بەردەوام و دووبارە، کە لە خاکی یۆنان و سنووری دەریاوە لەگەڵ تورکیا دێن، کە لە سەرەتای ساڵی 2020ەوە نزیکەی 540 ڕووداوی نافەرمی ناردنەوەی پەنابەران لە یۆنانەوە تۆمار کردووە.

گوتەکانی گراندی لە وەڵامی ئەو دەنگۆیانەدا هات، کە گوایە ئەفسەرانی پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان، کە کۆچبەرانیان لە دوورگەی سامۆسی نزیک کەناراوەکانی تورکیا فڕێداوەتە نێو دەریا.

گراندی ئەوەشی خستەڕوو، کە یۆنان کۆچبەرانیان ناچارکردوون بچنە نێو ئاوەکەوە، ئەوەش کە لە سنوورەکانی ئەوروپا ڕوودەدات، لە ڕووی یاسایی و ئەخلاقییەوە قبوڵ ناکرێت و دەبێت بوەستێت، دەبێت بە یەکێ لە ئەولەویەتە هاوبەشەکانمان بمێنێتەوە بۆ پاراستنی ژیان و ماف و کەرامەتی مرۆڤ.

یۆنان ئەرکی پاراستنی سنوورەکانی یەکێتی ئەوروپایە

لە وەڵامی ڕەخنەی نابەرابەردا، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی یۆنان، ناتیس مێتاراکیس، جەختی کردەوە، کە یۆنان دژی کۆچبەری یاسایی نییە، بەڵکو دژی قاچاخچییەکان و ئەوانەی کە بە هۆکاری دارایی و تەنانەت سیاسیش بەدبەختی مرۆڤ دەقۆزنەوە.

میتاراکیس ئاماژەی بەوەشدا، کە حکوومەتی یۆنان سەرسام بوو بە گوتەکانی فیلیپۆ گراندی کۆمیساری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران، چونکە یۆنان هەمیشە هەوڵی هاوکاری لەگەڵ سەرۆکی UNHCR دەدا.

___

کوردستانیان لە شاری کۆڵن نەورۆزی سەرهەڵدان و ڕاپەڕینی ڕۆژهەڵات ڕێکدەخەن

nusar1

 بۆچوونی Îbrahîm Guçlu لەسەر بەستنی یەکەمین کۆنگرەی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کورد

KDC

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە 

KDC
KDC

FREE
VIEW