KDC

ئافرەتێکی موسڵمانی دانیشتووی سوید رەتی دەکاتەوە ئەو وڵاتە منداڵ بە ئەنقەست لە دایک و باوکان بسەندنەوە 

تەلەفیزیۆنی سوید چیرۆکی دایکێکی پەنابەری نیشتەجێی مالمۆی بڵاو کردەوە، کە ڕۆژێک لە ڕۆژان دەروونی نائارام دەبێت و لە کچەکە منداڵەکەی داوە، وە چۆن خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان کێشەکەیان چارەسەر کردووە.

سەلما ناوێکی خوازراوە، باسی ئەوە دەکات کە چۆن کچەکە گەورەکەی لە کاردانەوە دا کاتێ لەگەڵ خوشکەکەی شەڕ دەکات، کارمەندانی باخچەی ساوایان گومانیان لەمە کرد و داوایان لە کچەکە کرد پێیان بڵێت کە دایکی لێی داوە، هاوکات ڕاپۆرتی بایەخ(orosanmälan) بۆ خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتییان پێشکەش کرد، کە بە گوێرەی یاسا، ناچارن مافی بەخێوکردنی منداڵەکە لە دایک و باوکی بسەننەوە، ئەگەر گومانی توندوتیژی، یا زیانگەیاندن بە منداڵەکە بکرێت.

کاتێک خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی گەیشتە سەلما دوای پەیوەندیەکە، دایکەکە نکۆڵی لە لێدانی کچەکەی کرد.

سەلما بە ئێس ڤی تی گوت: “سەرەتا دەترسام کە کچەکەم لە من بسەننەوە، بەڵام لەو حاڵەتانەدا پرسیارم لە پسپۆڕان کرد، ئەوان ئامۆژگاریان کردم دان بەو کارانە بنێم کە کردوومن، من پێشتر بە سوسیالم گوت کە من هەڵەم کرد و لە کچەکەم دا، بۆ ئەوەی بزانم چۆن مامەڵە لەگەڵی بکەم، یارمەتیم لەوان وەرگرتبوو”.

گوتیشی: “سۆسیاڵ کچەکەی منیان نەبرد و بێبەشیان نەکردم لە بەخێوکردنی، داوایان لێکردم بچم بۆ خولێکی ڕاهێنان بۆ پەروەردەکردنی منداڵان، بۆیە ڕازی بووم و سوودێکی زۆرم لە خولەکە وەرگرت، چونکە لە سوید زۆر شت هەیە، کە ئێمە هیچ شتێک لەبارەیەوە نازانین”.

پێوانەی خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی

ئێس ڤی تی خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکانی بڵاوکردەوە، کاتێ ڕاپۆرتی نیگەرانی وەردەگرن، لێکۆڵینەوەیەک دەکەنەوە، وە جەخت لەسەر ئەوەی کە باشترینە بۆ منداڵەکە دەکەنەوە. چەندین کار هەیە کە دەبێت ئەنجام بدرێت، یەکێ لەوانە چاودێری منداڵانە لە ژێر یاسای چاودێری منداڵ و پێگەیشتوودا، بۆیە منداڵ دەتوانێت بە زۆر لە ژێر خواستی دایک و باوکان دەربهێندرێت و لە خێزانێکی دیکەی جێگرەوە دابنرێت، ئەوەش بە گوێرەی یاسای LVUو، لە ڕێگەی لیژنەی کۆمەڵایەتی شارەوانییەوە ئەنجام دەدرێت، کە داواکارییەکەی ئاڕاستەی دادگای کارگێڕی دەکرێت بۆ دەست بەسەردا گرتنی چاودێری منداڵ، دوای گوێگرتنێکی زارەکی، دادگا بڕیار دەدات کە ئایا بە گوێرەی ئێڵ ڤی یو ئاگایی لە منداڵەکە بکات یان نا.

بەڵام هەروەها کرداری خۆبەخشانەی دیکە هەیە، کە خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان هەوڵ دەدەن پێش چاودێری زۆرەملێ بیگرنە بەر.

لە بارەی سەلما و کچەکەی، باسی ئەوەی کرد کە چۆن خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی خول و گفتوگۆیەکی بۆ دابین کردووە، بۆ ئەوەی بتوانێت لە داواکارییەکانی یاسای سوید لەسەر دایک و باوکان تێبگات.

لە نێوان دانیشتوانی موسڵمانی ئەو وڵاتە، سوید منداڵانی موسڵمان دەڕفێنێت. سەلما بە پشتبەستن بە ئەزموونی خۆی، گوتی کە بەتەواوی ئەو دەنگۆیانە ناڕاستن، هەروەها سەبارەت بە ئایینی منداڵ، یا باکگراوندی کۆمەڵایەتی نییە، ئەوە دەربارەی پاراستنی هەموو منداڵانە.

___

ئەڵمانیا: کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری ساڵوەگەڕی شۆڕشی ئەیلوول دەکەن

nusar1

بەلجیکا: ناوەندی بڕۆکسل ئاهەنگی جەژنی نەورۆزی سازکرد

nusar1

نرخی نەوت 99 دۆلاری تێپەڕاند

nusar1
KDC

FREE
VIEW