KDC

نەتەوەیەکگرتووەکان پشتگیری یەکپارچەیی خاکی ئۆکرانیا دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنتۆنیۆ گۆترێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند :نەتەوە یەکگرتووەکان پشتگیری لە یەکپارچەیی خاکی ئۆکرانیا دەکات لە کاتێکدا دیمیتری کۆلیب وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا ڤلادیمیر پوتینی سەرۆکی ڕووسیای تۆمەتبار کرد، کە نکۆڵی لە مافی بوونی ئۆکرانیا دەکات

لەمیانەی دانیشتنی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بەئۆکرانیا ئەنتۆنیۆ گوترێس ڕوونیکردەوە ،کە«جیهان لەمەترسیدایە» بەهۆی قەیرانی ڕوسیاو ئۆکرانیاوە جەختیکردەوە کە نەتەوە یەکگرتووەکان ” هەر شتێکی پێچەوانەی ڕێزگرتن لە سەروەری ئۆکرانیابێت رەتیدەکاتەوە
ئەمە گۆتریس وتی «پشتگیری هەموو هەوڵەکان بۆ ڕێگریکردن شەڕی لە ئۆکرانیا دەکەین و ،نابێت هەوڵە سیاسیەکان بوەستێت
هەروەها لەدانیشتنی ئەنجومەنی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ئاماژەی بەوە کرد کە 2 ملیۆن کەس لەئۆکرانیا پێویستیان بەیارمەتی هەیە

ئەمەو دیمتری کۆلیب وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا جەختی کردەوە کە وڵاتەکەی پێویستی بە پەلەی ڕێوشوێنی یاسایی هەیە بەرامبەر بە هەڕەشەکانی ڕوسیا بگیرێتەبەر و،داوای هاوکاری لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد ،کە هیچ وڵاتێک هەرێمە جوداخوازەکان بەفەرمی نەناسێت
لەبارەی بۆردوومانەکان هێرش بۆ سەر دۆنباس رەتیکردەوە هیچ پلانێکیان بۆ هێرش کردنی هەبێت و ئەو تۆمەتانە بێمانان و ڕوسیا نکۆڵی لە مافی بەرگری و بوونی ئۆکرانیا دەکات
لەلایەکی ترەوە زۆرێک لە ماڵپەڕە فەرمییەکانی ئۆکرانیا تێکچوون
ڕۆژی چوارشەممە چەند ماڵپەڕێکی دەوڵەتی لەئۆکرانیا ، لەوانە مەڵپەری فەرمی حکومەت و وەزارەتی دەرەوە، ڕووبەڕووی هێرشی ئەلکترۆنی بوونەوە و تێکچوون .

پێشتر دەسەڵاتدارانی ئۆکرانیا هۆشداریی بە ئاماژەی هێرشە ئەلکترۆنی دەرکەوتەکانی کردبوو ،کە هاککەرەکان خەریکی ئامادەکارین بۆ هێرشی گەورە بۆ سەر دەزگا حکومییەکان و بانکەکان و کەرتی بەرگری ئەنجام بدەن

هەروەها هەواڵگری ئەمریکا ئاماژەی بەوە کردبوو, کە ئەم جۆرە کردەوانە پێش هێرشی داگیرکاری ڕووسیا بۆ ئۆکرانیا دەبێت

هەرلەمبارەوە جۆزیف بۆرێڵ ڕێکخەری کاروباری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا دوێنێ ئێوارە ڕایگەیاند لەبەرامبەر
هێرشی ئەلکترۆنی چاوەروانکراو ،بڕیارە تیمێکی شارەزا بۆ هاوکاری ئۆکرانیا بنێرن

جێی ئاماژەیە بەهۆی ئاڵۆزبوونی گرژییەکان، ئۆکرانیا ڕووبەڕووی زنجیرەیەک هێرشی سایبەریان بۆتەوە و ،کییڤ ڕووسیای تۆمەتبار دەکات ,بەڵام مۆسکۆ رەتیدەکاتەوە هیچ ڕۆڵێکی لەو هێرشە ئەلکترۆنیانەدا هەبێت

هەروەهاوڵاتانی یەکێتی ئەوروپا ڕۆژی پێنجشەممە لە برۆکسل کۆبوونەوەی لوتکەی بەپەلە بۆ تاوتوێکردنی قەیرانی ئۆکرانیاسازدەکەن

سەرۆکی ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا چارلس میشێل ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند ،کە سەرکردەکانی 27 وڵاتی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا ڕۆژی پێنجشەممە لە برۆکسل کۆبوونەوەیەکی بەپەلە بۆ تاوتوێکردنی قەیرانی ڕووسیا و ئۆکرانیا ئەنجام دەدەن

سۆران حەسەن

___

ئەڵمانیا: لوکاشینکۆ رابەرایەتی تۆڕی قاچاخی کۆچبەران بۆ ئەورووپا دەکات، پێویستە ئەو هێڵە ئاسمانیانەی کە سوودیان هەیە سزا بدرێن

KDC

لە چەند شوێنێ هێرشی دیکەی درۆن و موشەکی کرایە سەر هێزەکانی ئەمەریکا

KDC

سویسرا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ چەندین ڕێکخراو و چالاکوانی کورد کۆبووە

nusar1
KDC

FREE
VIEW