KDC

کاردانەوە نێودەوڵەتیەکان لەسەر هێرشەکەی ڕووسیا بۆ ئۆکرانیا

کاردانەوە نێودەوڵەتیەکان لەسەر هێرشکەی ڕووسیا بۆ ئۆکرانیا

وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سەرۆکی روسیا فەرمانی ئەنجامدانی هێرشێکی بەرفراوانی سەربازی لە ناو ئۆکرانیا کردووە
ئاژانسە جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، کە ڕووسیا ئۆپەراسیۆنی سەربازی له باشورو ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیاوە دەست پێکردووە.
زەنگی ئاگادارکردنەوە و دەنگی چەندین تەقینەوە له کیڤی پایتەختی ئۆکرانیا بیستراوە.و دانیشتوانی شارەکە لەماڵەوە و بەشکیشیان لەترس جەنگ شارەکە جێدەهێڵن

ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی روسیا رایگەیاندووە، سوپای وڵاتەکەی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی تایبەت بۆ پاراستنی ناوچەی هەرێمی دۆنباسی رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا ئەنجام دەدات.

لەلایەکی ترەوە پەرلەمانی ئۆکراینا، بڕیاری باری نائاسایی لە تەواوی وڵاتدا ڕاگەیاند .

هەروەها جۆن بایدن سەرۆکی ئەمەریکا لە یەکەم کاردانەوەی هێرشەکەی ڕوسیا بۆسەر ئۆکرانیا ڕایگەیاند، تەنیا ڕوسیا بەرپرسیارە لەو مەرگ و وێرانکاریەی، ئەم هێرشە ئەمەریکا و هاوپەیمان و هاوبەشەکانی بە شێوەیەکی یەکگرتوو و یەکلاکەرەوە وەڵامی دەدەنەوە ،جیهان ڕووسیا بەرپرسیار دەکات

‌له‌ هه‌مانكاتدا بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە تویتێکدا رایگەیاند، “پۆتین بڕیاری جەنگێکی خوێناوی لە دژی ئۆکرانیا داوەو گەلی ئۆکرانیا دڵنیا دەکەین رۆژئاوا هەموو پاڵپشتیەکیان بۆ دابین دەکات تا بەرگری لە خاکەکەیان بکەن.‌
لەبارەی هەلوێوێستی ئەڵمانیا ، ئۆلاڤ شوڵتز راوێژکاری ئەڵمانیا رایگەیاند، ھێرشەکەی روسیا بۆسەر ئۆکرانیا پێشێلکاریەکی دییاری یاسا نێودەوڵەتیەکانە.
ئاماژەی بەوەشدا، رەفتارەکانی روسیا هیچ پاساوێکی نییە و ئەڵمانیا ئیدانەی کارەبێ باکەکانی پۆتین دەکات.
هەروەها باڵوێزی ئۆكرانیا له‌ توركیا،داوای له‌و وڵاته‌ كرد گه‌رووی بۆسفۆر به‌رامبه‌ر به‌ رووسیا دابخات

___

پرۆفایلی مانچستەر سیتی

nusar1

ئیتیلاعاتا ئیرانێ چالاکڤانەکێ دی یێ رۆژهلاتا کوردستانێ دەستەسەر کر

KDC

بەرنامەی ناوکی ئێران :-بەریتانیا داوا لەئێران دەکات هەلێکی لەبار لەپێشە بۆ پشتگیری لە گفتگۆکان

KDC
KDC

FREE
VIEW