KDC

سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی دەستنیشان کرد 

سەرۆكی هەرێمی كوردستان رێککەوتی 1ی10ی2022ی وەك ڕۆژی ئەنجامدانی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەستنیشان كرد .

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەرمانی هەرێمی بۆ دەستنیشانكردنی ڕۆژی هەڵبژاردنی گشتی پەرلەمانی هەرێمی كوردستانی واژۆ كرد.

لە فەرمانە هەرێمییەكەدا هاتووە، كە بە گوێرەی یاسای ژمارە یەكی ساڵی 2005، یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، هەمواركراو، ڕۆژی 1ی10ی2022، وەك ڕۆژی ئەنجامدانی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەستنیشان كرا.

هەر بەپێی فەرمانەكە پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەكانی وەك پەرلەمان و حكومەت و كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان، دەست بە ڕێكکارە پێویستەكان بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەكە بكەن.

___

کۆچبەرێکی دیکەی عێراقی لە سنووری پۆڵەندا گیان لە دەست دەدات

KDC

بەوێنە: بەشداربووانی یەکەمین دیداری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

nusar1

مارک زوکەربێرگ وەڵام دەداتەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW