KDC

مباپێ چەکی بەتاڵ ڕەتدەکاتەوە

بەرپرسانی پاریس سان جێرمان، بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ نوێکردنەوەی بۆندی کیلیان مباپێی یاریزانی تیمەکەیان و، ئەویش چەکی بەتاڵ رەت دەکاتەوە.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەو،ە کە مباپێ چەکێکی بەتاڵی ئیدارەی پاریس ڕەتکردەوە لە بەرانبەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ دوو وەرزی داهاتوو، ئەوەش بە ڕێکەوتنێک بۆ جێهێشتنی یانەکە دوای مۆندیالی 2022.

هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا، بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ بەشداری دانوستان دەکات بۆ قایلکردنی ئەو یاریزانە گەنجەی، تا هاوینی داهاتوو یانەکە بەجێ نەهێڵێت.

گرێبەستەکەی مباپێ لەگەڵ پاریس، مانگی حوزەیران بەسەر دەچێت و، لە هاوینی 2017 لە مۆناکۆ بەبڕی 180 ملیۆن یۆرۆ ڕووی کردۆتە پاریس.

هەروەها یانەی ڕیاڵ مەدرید یەکێکە لەو یانانەی کە چاوی لە تواناکانی مباپێیە، تا بیگوازێتەوە یانەکەی لە وەرزی گواستنەوەی هاوین، کاتێ لە هاوینی ئەمساڵ بۆندەکەی مباپێ کۆتایی دێت.

___

کوردانی شارێکی باکووری کوردستان داوای دەست لە کارکێشانەوەی حکومەتەکەی ئۆردۆگان دەکەن

nusar1

ئەمریکا دووەم هێرشی بۆ سەر گرووپە چەکدارییەکان لە عێراق ئەنجامدا

KDC

یارییەکانی ئەمڕۆ

nusar1
KDC

FREE
VIEW