KDC

هۆکاری نەناردنی هێزی ئەمەریکی بۆ ئۆکرانیا

سەرۆکی ئەمەریکا نووسراوێکی لەبارەی دابینکردنی هاوکاری بەپەلەی چەک بۆ ئۆکراینا واژۆکردووە، کە بەهاکەی تا 600 ملیۆن دۆلار بێت. ئەوەش لە کاتێکدایە کە هێزەکانی رووسیا بەردەوامن لە هێرشەکانیان بۆ سەر ئۆکرانیا.

نووسراوەکە ئاڕاستەی ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کردووە، لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، کە تا 250 ملیۆن دۆلار بەبێ لە بەرچاوگرتنی هیچ بەندێکی یاسایی بۆ ئۆکراینا بنێرێت، وە نزیکەی 350 ملیۆن دۆلاریش بۆ خزمەتگوزارییە سەربازییەکان، مەشق و راهێنان بە سەربازانی ئۆکرانی دابین بکرێت.

پێشتر سەرۆکی ئەمەریکا داوای لە ڤۆلۆدیمیر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا کردبوو، کە وڵاتەکە بەجێبهێڵێت، بەڵام ئەو لە وەڵامدا گوتبووی کە لە ئۆکرانیا دەمێنێتەوە و پێویستی بە چەکە. هەروەها دوێنێ، نانسی پێلوسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا، ئاماژەی بەوەدا، بڕیاریانداوە بە بەهای 600 ملیۆن دۆلار چەک بۆ ئۆکرانیا دابین بکەن، بۆ ئەوەی پارێزگاری لە خۆیان بکەن.

ئەمەریکا لە ئۆکرانیادا هێزی سەربازی نییە، لە ڕووی ستراتیژییەوە بیری نەوتی نییە و، لە ڕووی ئابووریشەوە هیچ سوودێکی بۆ ئەمەریکا نییە، هەروەها لەگەڵ ئەمەریکاش هاوسنووریش نییە، ئەمە ئەو هۆکارانەن، کە ئەمەریکا هێزی سەربازی هەتا ئێستا بۆ ئۆکرانیا نەناردووە. بەلام ئەمە ئەوە ناگەیێنێت کە ئەمەریکا لە هەر وڵاتێک ئەمانەی نەبووبێت، بەشداری نەکردبێت، بۆ نموونە لە ساڵی ١٩٩٥ لە شەڕی یوگسلافیادا، لە ڕێگەی سەربازەوە بەشداری کرد و، لە لیبیاشدا بە شیوەیەکی بەرفراوان پاڵپشتی لایەنێکی کرد.

لە ساڵی ١٩٩٠ لە بەرانبەر حکوومەتی عێراقی ئەو کاتە، هێزی هاوپەیمانی درووست کرد، بەڵام ئەوەی هەتا ئێستا دەردەکەوێت ئەوەیە، کە ئەمەریکا لە شەڕی ئۆکرانیادا بەشێوەی سەربازی نایەوێت بەشداری بکات، چونکە خەڵکی ئەمەریکا نایانەوێت بکەونە نێو شەڕەوە.

بایدن نایەوێت شەڕی جیهانی درووست بکات، بە مەترسی ململانێی ڕاستەوخۆی نێوان سوپای ئەمەریکا و ڕووسیا لە ئۆکرانیا، بایدن لە سەرەتای ئەم مانگەدا بە ئێن بی سی گوت: “ئێمە مامەڵە لەگەڵ ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ناکەین، ئێمە مامەڵە لەگەڵ یەکێ لە گەورەترین سوپاکانی جیهان دەکەین، ئەمە بارودۆخێکی زۆر سەختە و شتەکان دەتوانن بە خێرایی ئاڵۆز ببن، هیچ پەیماننامەیەک نییە کە ئەمەریکا ناچار بکات ئەو مەترسییە بگرێتە ئەستۆ، هێرشکردنە سەر هەر وڵاتێکی ناتۆ هێرشکردنە بۆ سەر هەمووان، بەڵام ئۆکرانیا وڵاتێکی ناتۆ نییە”.

ستیڤن والت مامۆستای زانکۆی هارڤارد و پسپۆڕی سیاسەتی دەرەوە، رایگەیاند، لە کاتێکدا ئەمەریکا و وڵاتانی دیکەی ناتۆ، هیچ هێزێکی سەربازی نانێرن بۆ ئۆکرانیا، هیچ مانایەکی نییە کە لەگەڵ ڕووسیا نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن بۆ ئەوەی نەیکەنە ئەندامی ناتۆ.

بایدن لە ڕاستیدا هێزی دەنارد بۆ ئەوروپا بۆ پشتگیریکردنی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ لە سنووری ئۆکرانیا و ڕووسیا و، ئەو سەربازانەی کە هەیە دووبارە کۆ دەکرێنەوە. بەڵام داگیرکردنی ئۆکرانیا لەم هەفتەیەدا نیگەرانی خۆی لە ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگێکی بەرفراوانتر، یا بە ڕووداو، یان بە ئەنقەست لەلایەن ڕووسیاوە درووست کردووە. داواکارییە بە ئەنقەستەکەی ڕووسیا پابەندبوونی ناتۆ بۆ بەرگری هاوبەش کە دەتوانێت هێزەکانی ئەمەریکا بەرەو جەنگ ڕابکێشێت. چونکە بایدن وتی: “ئەگەر ئۆکرانیا بچێتە ناتۆوە، ئێمە دەستوەردەدەین

___

ئەندامی کۆمیتەی گشتی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی جێگیری پاڕێزگاری لەندەنی کرد

nusar1

پەروەردە لە نێوان پێشکەوتنی تاک و کۆمەڵگادا

nusar1

ئیتیلاعاتا ئیرانێ چالاکڤانەکێ دی یێ رۆژهلاتا کوردستانێ دەستەسەر کر

KDC
KDC

FREE
VIEW