KDC

وەزیری پێشمەرگە: هێزەکانی ئه‌ڵمانیا پاڵپشتێکی بەردەوامی هێزی پێشمه‌رگه

‌ن

بە بۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرک و کاری هەردوو ڕاوێژکاری سەربازی ئه‌ڵمانیا کۆڵۆنێل هۆڵگەر کۆنكڵ و کۆلۆنێل جۆرج، سەردانی وەزارەتی پێشمەرگەیان كرد و لە مەراسیمێکدا کۆتای هێنرا بە ئەرکەکانیان سوپاس و رێزلێنیانی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌و وه‌زاره‌تیان پێشکەش کرا، هاوكات لە شوێنی ئەوان ڕاوێژکاری سەربازی دکتۆر کای، به‌وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ ناسێنراو وه‌ك راوێژكاری باڵای هێزه‌كانی ئه‌و ووڵاته‌ له‌هه‌رێم دەستبەکاربوو.

ئەمڕۆ ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١ شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەفسەرانی باڵای وەزارەت و ڕاوێژکاران پرۆسەی ئاڵۆگۆری ڕاوێژکارانی باڵای سەربازی ئەڵمانیا ئەنجام درا.

لەو کۆبوونەوەیەدا ، وەزیری پێشمەرگە ستایشی رۆڵ و ئه‌ركی هێزەکانی ئەڵمانیای کرد ڕایگەیاند : ئێمە وەکو وەزارەتی پێشمەرگە سوپاسی پشتیوانیە به‌رده‌وامه‌كانی ئەڵمانیا دەکەین، کە هەمیشە هاوکار و پاڵپشتێکی بەردەوام بوون لە پرۆسەی مەشق و ڕاهێنان و بەرزکردنەوە و پێشخستنی توانا سەربازی و لۆجیستیەکانی هێزی پێشمەرگە ڕاشیگەیاند: ئه‌رك و ماندووبونتان به‌رز ده‌نێرخێنم و پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵكی كوردستان شانازی به‌ كاركردن و دۆستایه‌تیتان ده‌كات، لە پرۆسەی رووبەڕوبونەوەی تیرۆریستان داعش هێزەکانی ئەڵمانیا بەردەوام هاوکار هه‌ماهه‌نگ بوون لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگه‌دا.

کۆڵۆنێل کۆنکڵ، دڵخۆشی خۆی راگەیاند بە خزمەت کردن لە هەرێمی کوردستان و کارکردن لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا. وتیشی: لە ئێستادا یەکگرتنەوەی پێشمەرگە جێگەی دڵخۆشی هەموانە کە تونراوە چەند یەکه‌یەکی سەربازی بخرێنه‌ سەر وەزارەتی پێشمەرگە و ئەمەش بە هەنگاوێكی گرنگ و پێویست دەزانین بۆ ئایندەی هێزی پێشمەرگە لە هەرێمی کوردستاندا. هەروەها لە پرۆسەی چاكسازی و مه‌شق و راهێنانه‌كاندا هاوکاری و پاڵپشتی هێزەکانی ئەڵمانیای بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دووپات کردەوه‌

___

هۆشداری کەمی گازو پچرانی کارەبالە ئەوروپا دەردرێت

nusar1

سەرۆکی ئەمەریکا سەردانی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا دەکات

nusar1

جاشێتی تاکەی ؟

nusar1
KDC

FREE
VIEW