ئاگاداریەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کوردستانیانی لە وڵاتی ئۆکرانیا نیشتەجێن
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێی فارمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە ئاگاداری کورستانیانی نیشتەجێی وڵاتی ئۆکرانیا دەکاتەوە، لەبەر نەبوونی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە وڵاتی ئۆکرانیا ،لەکاتی پێویستی و هەر ئەگەرێک پەیوەندی بە باڵوێزخانەی ئێراقی فیدراڵ لە ئۆکرانیا بکەن
جێی ئاماژەیە پێشیر بەڕێز سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم لەبارەی ڕێنمایی حکومەتی هەرێم بۆ ئەو کوردانەی لە ئۆکڕانیان ڕایگاندبوو :وهكو حكومهتی ههرێم داوا له هاووڵاتیانی كورد له ئۆكرانیا دهكهین، ههڵسهنگاندن بۆ دۆخی ئهو وڵاته بكهن، خۆیان ئهوه ههڵبژێرن دهگهڕێنهوه یاخود دهمێننهوه
ئەمەش دەقی ئاگاداری فەرمانگایی پەیوەندییەکانی دەروەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە :-
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان هیوای سەلامەتی بۆ رەوەندی کوردستانی لە وڵاتی ئۆکرانیا دەخوازێت.
ئاگاداری کوردستانیانی نیشتەجێی وڵاتی ئۆکرانیا دەکەینەوە کە لەبەر ئەوەی حکومەتی هەرێم نووسینگەی نوێنەرایەتی لەو وڵاتەدا نییە، لە کاتی پێویستی و بۆ هەر ئەگەرێک، پەیوەندی بە باڵیۆزخانەی عیراقی فیدڕال لە ئۆکرانیا بکەن بەم ژمارە تەلەفۆنانەی خوارەوە:
باڵیۆزخانەی عیراق لە ئۆکرانیا
38974007307 +
380952041153 +
9647518503123 +
هێڵی گەرم
380979244948 +
هەروەها ئەو هاوڵاتیانەی کە روویان لە وڵاتی هەنگاریا و رۆمانیا و پۆڵەندا کردووە، بۆ هەمان مەبەست دەتوانن پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە بکەن:
باڵیۆزخانەی عیراق لە بودابست
3614411960 +
باڵیۆزخانەی عیراق لە بوخارست
9647708885444+
نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە پۆڵەندا
48606716040 +
باڵیۆزخانەی عیراق لە وارشۆ
48792650803 +
48730851480 +
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت