KDC

خۆپیشاندانەکان دژ بە داگیرکاری ڕووسیا لەسەر تاسەری جیهان فراوان دەبن


لە سێیەم ڕۆژی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی ڕووسیا دژ بە ئۆکرانیا ،لە زۆربەی شارەکانی جیهان خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دژ بە جەنگ و هێرشی داگیرکاری ڕووسیا هاتنە سەر شەقامەکان

لە واشتنی پایتەختی ئەمەریکا و لە بەردەم کۆشي سپی رەوەندی ئۆکرانی خۆپیشاندانێکی بەرفراوانی لەبەردەم کۆشگی سپی ساز کرد و بە درووشمی جۆراوجۆر پشتیوانیان بۆ خەڵک و وڵاتی ئوکراینا نیشاندا.

لە وڵاتی فینلاند خۆپێشاندان دژی هێرشی ڕوسیا بۆ سەر ئوکراینا بەڕێوەچوو
ڕۆژی شەممە خۆپیشاندان دژ بەجەنگ لەشارەکانی هێلسینکی و تورکو دوو شاری گەورەی فینلاند بەڕێوەچوو، کۆمەڵەی تورکو ئۆکراینی خۆپیشاندانێکی بەرفراوانی لەبەردەم کەنیسەی تورکو ساز کرد و بە درووشمی جۆراوجۆر پشتیوانیان بۆ خەڵک و وڵاتی ئوکراینا نیشاندا.
هەروەها لە وڵاتی سویسرا و لە شارەکانی بێرن ،زیورخ وبازل خۆپیشاندانی فراوان بەڕێوەچوو ،ڕەوەندی ئۆکرانی و هاوڵاتیانی سویسری و ڕێپوانێکی گەورەیان سازکرد ،کە لە شاری بێرنی پایتەخت وەک ڕێکخەرانی ڕێپوانەکە بە تۆری ڕاگەیاندی سویسرا SRF ڕاگەیاندبوو نزیکەی 20000 هەزار کەس بەشداریان کردبوو ,کەدروشمەکانی دژ بەجەنگ بەهەڵکردنی ئاڵای ئۆکرانیا و ئاڵای ئاشتی دژی بە شەڕی داگیرکاری ڕووسیا دروشمیان دەوتەوە
ڕێپوانەکە لەکەشێکی ئارام بەڕێوەچوو و خۆپیشاندەران تورەیەکی زۆریان هەبوو هاواریان دەکرد پۆتین تاوانبارە
جێی باسە ڕێپوان و خۆپیشاندنەکان زۆربەی وڵاتانی گرتۆتەوە لەوانە پاریس ،بەرلین،فرانکفۆرت،هەمبۆرگ،وارشۆ …لە وارشۆ باڵوێزی ڕووسیا یادشتی نارەزایی بڵاوکردەوە ،کە هێرش کراوەتە سەر باڵوێزخانەکەیان و زیانیان بەر پەنجەرەو دەرگای دەرەوەی باڵوێزخانەکە گەیاندووە
هەروەها واپێشبینی دەکرێت ئەمڕۆش یەک شەممە زۆربەی شارەگەورەکان ڕێپێوان و خۆپیشاندان بەڕێوەبچن

سۆران حەسەن

___

ئەڵمانیا: بەهۆی گەردەلوولەوە دەیان قوربانی لێدەکەوێتەوە

nusar1

خانمە چالاکوانێکی دیکەی کورد سزای بەندکردنی دەدرێت

KDC

ئەڵمانیا:راسیستێک سزا دەدرێت

nusar1
KDC

FREE
VIEW