KDC

خوێندکارێکی تورک گلەیی لە وڵاتەکەی دەکات

خوێندکارێکی تورکی گیرخواردوو لە ئۆکرانیا، دەڵێ دەستەڵاتدارانی تورکیا پەیوەندیان بە هیچ خوێندکارێکی ئۆکرانیاوە نەکردووە تا بیانگەڕێننەوە وڵات.

ئەو تورکانەی کە لە ئۆکرانیا نیشتەجێن، بە دوای ڕێگای گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەیان دەگەڕێن، تا لە هێرشەکەی ڕووسیا بۆ سەر ئەو وڵاتە گیانیان پارێزراو بێت.

دۆگۆکان گوندەش، ئەو خوێندکارە تورکەیە، کە بۆ خوێندن چووەتە ئۆکرانیا، دەڵێ ئەوان نیشتەجێی ئۆکرانیا بوون، کاتێک پێکدادانەکان دەستیپێکرد، بەرەو پەناگەکان ڕۆیشتوون، کە لە نزیکیاندا پێکدادانی قورس ڕوویداوە.

گوندەش کە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردۆتەوە و تێیدا دەنگی بۆمبەکان دێت، دەڵێ، گرووپێکی 35 کەسی تورکن و، دەستەڵاتدارانی تورکیا، تەنیا پەیوەندییان بە دوو کەسەوە کردووە.

لە ئێستادا، خوێندکاران پێویستیان بە ئاو و خواردن هەیە، گونداش، ئەوەشی خستۆتەڕوو، کە ئەوان دەترسن و داوای بەهانەوەچوونی دەستبەجێ دەکەن.

ئەو خوێندکارە تورکە لە بەردەوامیدا ئاماژەی بەوەشداوە، بۆ جێهێشتنی ئەو شوێنەش، کێشەیان هەیە و، مەودای ئەوان بۆ ناوچەی ئارامتر، 8 کیلۆمەتر ڕێگایە، ئەوان دڵنیا نین و ناتوانن تەکسییەک بدۆزینەوە، بەو پێیەی هیچ تەکسییەک نییە، هەروەها پەیداکردنی ئوتۆمبیلی مەدەنیش ئەستەمە، کەسیش نییە ئەوان بباتە شوێنێکی ئارام.

___

ڕوسیا:کیێڤ ڕێگرە لەوەی هێزە گەمارۆدراوەکان خۆیان ڕادەستبکەن

nusar1

بەهۆی بەشداریکردنی لە ڕێورەسمی نەورۆز هەفتەیەکە ژنێک کورد دەستگیرکراوە

nusar1

ڕووسیا:مانۆری سەربازی لەگەڵ بیلاڕووس ئەنجام دەدات

nusar1
KDC

FREE
VIEW