KDC

کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی ئۆکرانیاوە کۆدەبێتەوە

وابڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان کۆبوونەوەی لەناکاو لەسەر ئۆکرانیا بکات
بەپێی ئەوەی تۆری هەواڵی بی بی سی بڵاویکردۆتەوە: ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان پشتگیری دانیشتنی بەپەلەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر ئۆکرانیا دەکات

کۆبونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لەگەورەترین کۆبونەوەکانە کە سەرکردەی وڵاتانی جیهان لەیەک شوێندا کۆدەکاتەوە ، دانیشتن و، گفتوگۆکردنی پرسەکان فەراهەمدەکات و دەرفەتێکە بۆ چارەسەری گیرگرفتە جیهانیەکان ،کەهەر 193وڵات جیهان ئەندامن ،لەحاڵەتێکی ئاوادا بەپێی سیستەمی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕێگا بە مافی ڤیتۆ نادات

لەکۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی سەربەنەتەوەیەکگرتووە ،لەسەر پێشنیاری وڵاتانی ئەمەریکا و ئەلبانیا لەبارەی بڕیاری ئیدانەکردنی هێرشی ڕووسیا ،11وڵات پشتگیریان کرد ،هاوکات ڕووسیا رەتی کردەوە و مافی ڤیتۆی بەکارهێناو وڵاتانی چین و ئیمارات و هیندستان دەنگیان بە بڕیارەکە نەدا.

جێی باسە ئەنجوومەنی ئاسایشی
نەتەوەیەگکگرتووەکان ئەرکی پاراستنی ئاشتی و ئاسایش نێونەتەوەییە ،لە 15وڵاتی ئەندام پێکدێن ،کەپێنج وڵاتیان ئەندامی هەمیشەین ،ئەویش وڵاتانی ئەمەریکا،چین،فەرەنسا،بەریتانیاو ڕووسیا پێکهاتوون ،کەمافی ڤیتۆیان لەسەر هەر بڕیارێکی ناو ئەنجوومەنی ئاسایشی سەر بەنەتەوەیەکگرتووەکان هەیە

سۆران حەسەن

___

کۆنفدراسیۆن پەیامێک ئاڕاستەی کەناڵی ڕووداو دەکەن

nusar1

بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردستانی و شاندی یاوەری لەگەڵ هۆشیار سیوەیلی کۆبوونەوە

nusar1

ئەڵمانیا کۆبونەوەی لوتکەی پتر لە 40وڵات لە پێناو کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ ئۆکرانیا ،ڕوسیا لەوبارەوە هۆشداری دەدات

nusar1
KDC

FREE
VIEW