KDC

یەکێتی تۆپی پێی جیهان FIFAسزای ڕووسیا دەدەات

ڕاگەیەندراوێک لەسەر ماڵپەڕی فەرمی یەکێتی تۆپی پێی جیهان( فیفا)، ئیدانەکردنی داگیرکردنی ئۆکرانیای لەلایەن ڕووسیاوە بڵاوکردەوە و باسی لە بڕیاری سزاکانی سەر ڕوسیاش کرد.

فیفا لە بەیاننامەیەکدا دووپاتی کردەوە کە توندوتیژی هیچ کات چارەسەر نییە، هەروەها هاوخەمی خۆی لەگەڵ هەموو ئەو کەسانە دووپات کردەوە کە بەهۆی ئەوەی لە ئۆکرانیا ڕوویدا کاریگەریان لەسەر دروستبووە

بەو هۆیەوە یەکێتی تۆپی پێی جیهان (فیفا )کۆمەڵە سزایەکی بەسەر روسیادا سەپاند
هەرچەندە بڕیاری دەرکردنی ڕوسیای لە پاڵاوتنی جامی جیهانی نەدراوە، بەڵام ئەو بڕیارە وەک بژاردەیەک دەمێنێتەوە.
سزاکانی یەکێتی تۆپی پێی جیهان ئەمانەن:

ڕێگە بە ناو و سروودی نەتەوەیی ڕووسی نەدات لە یاریەکان، بەڵام لە جیاتی ئەوە دەتوانێت هێمای “RFU” بە کورتی وەک ئاماژە بۆ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەو وڵاتە بەکاربهێنێت.

-یارییەکانی ڕوسیا لە ناوچەیەکی بێلایەن و بێ بینەر ئەنجام دەدرێت هیچ پێشبڕکێیەکی نێودەوڵەتی لەخاکی ڕوسیادا ئەنجامدەدرێت.

-ئەو ئەندامانەی کە نوێنەرایەتی ڕوسیا دەکەن دەتوانن بە ناوی “یەکێتی تۆپی پێی ڕووسیا” بەشداری لە یارییەکاندا بکەن نەک “ڕووسیا”.

-ئاڵا یان سروودی ڕووسیا لەو یاریانەدا بەکارناهێنرێت کە تیمەکانی یەکێتی تۆپی پێی ڕوسیا ئامادەیدەبن.

فیفاش ڕایگەیاند کە بەردەوام دەبێت لە دیالۆگ لەگەڵ IOC و یوفا و ڕێکخراوە وەرزشییەکانی تر بۆ دیاریکردنی سزای زیاتر ، لەوانەش دەرکردن لە پێشبڕکێکان لە داهاتوویەکی نزیکدا، ئەگەر دۆخەکە بەخێرایی باش نەبێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەی فیفادا هاتووە: “لەوەش گرنگتر فیفا پێی وایە کە پێویستە دامەزراوە وەرزشییەکان لە بڕیارەکانیدا لەسەر ئەم بابەتە یەکبگرن و وەرزش بەردەوام بێت لەسەر فاکتەری ئاشتی و هیوا”.

هاوکات فیدراسیۆنی تۆپی پێی سوید و چیک و پۆڵەندا کە بۆ هەڵبژاردەی مۆندیالی 2022 ڕووبەڕووی ڕوسیا دەبنەوە ڕایانگەیاندووە کە ناچنە ڕوسیا. فیدراسیۆنی هەرسێ وڵات بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە فیفا دەبێت چارەسەرێک بۆ کێشەکە بدۆزێتەوە: “سەبارەت بە هەڵبژاردەی جامی جیهانی داهاتووی فیفای 2022، فیفا ئەو نیگەرانیانەی لەبەرچاو گرت کە لە لایەن فیفا و فیدراسیۆنی تۆپی پێی پۆڵەندی و یەکێتی تۆپی پێی چیک و یەکێتی تۆپی پێی سوید لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاوکراوەتەوە. هەر ئێستا پەیوەندی بە هەموو لایەنەکان کراوە و. فیفا لە پەیوەندیەکی نزیکدا دەمێنێتەوە بۆ ئەوەی بەیەکەوە چارەسەرە گونجاو بدۆزنەوە

___

دیداری کۆمیتەی بەڕێوەبەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی

nusar1

لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسان داوای دابینکردنی کورسی خوێندن بۆ رۆژنامەنووسان دەکات

KDC

لەیادی ڕێککەوتننامەی شومی جەزائیر

nusar1
KDC

FREE
VIEW