KDC

دوایین پێشهاتەکانی جەنگی ڕووسیا و ئۆکرانیا

دواین پێشهاتەکانی جەنگی رووسیا و ئۆکرانیا

جه‌نگی ئۆكرانیا پێ ده‌نێته‌ ڕۆژی شه‌شه‌م و شه‌ڕ به‌ قورسی له‌ به‌شێكی زۆر له‌ ناوچه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ به‌رده‌وامه‌، هاوكات شاندی ئۆكرانیا و ڕووسیا جارێكی دیكه‌ دانوستان ده‌كه‌نه‌وه‌.
سه‌رۆكی شاره‌وانی سومی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیا ئاشكرایكرد به‌هۆی موشه‌كێكی ڕووسیاوه‌ بۆ سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی ناوچه‌ی ئۆختیكار زیاد له‌ 70 سه‌ربازی ئۆكرانیا كوژراون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئۆكرانیا ڕایگه‌یاند هێزه‌كانیان توانیویانه‌ پێنج فڕۆكه‌ی جه‌نگیی ڕووسیا له‌ جۆری سیخۆی 35بخه‌نه‌ خواره‌وه‌ له‌گه‌ڵ كۆپته‌رێكی ئه‌و هێزانه‌.
له‌ به‌رانبه‌ردا سوپای ڕووسیا له‌ هه‌وڵه‌كانی بۆ كۆنتڕۆڵكردنی كیڤی پایته‌خت به‌رده‌وامه‌ و به‌ پێی وێنه‌ی مانگه‌ ده‌ستكرده‌كانی ئه‌مریكا كاروانێكی سه‌ربازی ڕووسیا بۆ پایته‌ختی ئۆكرانیا به‌ درێژایی 64 كیلۆمه‌تر به‌ڕێوه‌یه‌، كه‌ زانیاریه‌ هه‌واڵگریه‌كانی ئه‌مریكا باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن ڕوسیا ده‌یه‌وێت ئابڵوقه‌ی كیڤ بدات و له‌ ناوچه‌كانی دیكه‌ی دابڕێت.
هاوكات سه‌رۆكی شاره‌وانی خیرسۆن كه‌ ده‌كه‌وێته‌ باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیا ئاشكرایكرد سوپای ڕووسیا گه‌یشوونه‌ته‌ دەوروبەری شاره‌كه‌ و ژماره‌یه‌ك خاڵی پشكنینیان داناوه‌.
به‌رده‌وامی جه‌نگ و پێكادانه‌كان له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ شاندی دانوستانكاری هه‌ردوو لایه‌نی ڕووسی و ئۆكرانی ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گه‌ڕێكی دیكه‌ی دانوستان له‌ سنووری نێوان ئۆكرانیا و بیلا ڕووسیا ئه‌نجام بده‌نه‌وه‌.

___

ماکرۆن: فەڕەنسا هەمیشە ئامادەی داواکانی گەلی عێراقە

KDC

ڤیدیۆ: دووەمین کۆڕبەندی ئینتیمای نیشتمانی

KDC

پێشانگای ( ئازادی لەگوڵان بەدەست هات ) لە ڤێنا بەڕێوە دەچێت

KDC
KDC

FREE
VIEW