KDC

تەنیا لە مانگی رابردوودا نزیکەی ٣١ هاووڵاتی کورد دەستگیرکراون 

تەنیا لە مانگی ڕابردوودا، نزیکەی ٣١ هاووڵاتی کورد، بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەدەنی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تۆمار کراوە و، ٣ چالاکوانیش لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپێندراوە.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئاماری مانگی دووی رابردووی بڵاو کردەوە، کە تەنیا لەو مانگەدا نزیکەی ٣١ هاووڵاتی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەدەنی، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستگیرکراون.

بە گوێرەی ئاماری رێکخراوەکە، ٢٥ هاووڵاتی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاری حیزبە کوردستانییەکان دەستگیرکراون و، ٥ هاووڵاتی بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی و کاسبکارێکیش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون، هاوکات ٣ چالاکوانی ئافرەتیش لە کوردستانی رۆژهەڵات دەستگیرکراون و، ١٠ کەسیش لە دەستگیرکراوان، بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەیان ڕەوانەی گرتووخانە کراون، زیاترین ڕێژەی دەستگیرکردنەکانیش لەلایەن ئیتڵاعاتەوە بووە، کە ١٨ حاڵەت بووە.

جیاکردنەوە بە گوێرەی تۆمەتەکان:

چالاکوانی سیاسی: ٢٥ حاڵەت، کە دەکاتە ٨٠٪ی کۆی حاڵەتەکان.

چالاکوانی مەدەنی و پیشەیی: ٥ حاڵەت کە دەکاتە ١٦٪ی کۆی حاڵەتەکان.

چالاکوانی مەزهەبی: ١ حاڵەت کە دەکاتە ٤٪ی کۆی حاڵەتەکان.

جیاکردنەوە بە گوێرەی پارێزگاکان:

پارێزگای کرماشان: ٤ حاڵەت

پارێزگای ئورمیە: ٢٠ حاڵەت

پارێزگای سنە: ٧ حاڵەت

ئەو ناوەندەی کە هاووڵاتییانی دەستگیرکردووە:

ئیتڵاعاتی سوپا: ٢ حاڵەت

ئیدارەی ئیتڵاعات: ١٨ حاڵەت

جێبەجێ کردنی سزاکان: ١٠ حاڵەت

نادیار: ١ حاڵەت

شوێنی دەستگیرکران:

ماڵەوە: ١ حاڵەت

شەقام: ٧ حاڵەت

شوێنی کار: ٣ حاڵەت

دادگا: ١٠ حاڵەت

ئیدارەی ئیتڵاعات: ٩ حاڵەت

سەر سنوور: ١ حاڵەت

___

ئەڵمانیا: ناوەندی ڕاینە چالاکییەکی بە بۆنەی ڕۆژی کرێکاران سازکرد

nusar1

لیژنەی ڕاگەیاندنی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کۆبووە

nusar1

ئەمەریکا هاوکاری دیکەی جیاوازی ئۆکرانیا دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW