ئافره‌تێكی په‌ناخوازی سه‌رده‌شتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له كاتی چوونی بۆ یۆنان به هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه گیانی له ده‌ست دا و هاوسه‌ره‌كه‌ی ماوه‌ی دوو كاتژمێر، ته‌رمه‌كه‌ی به به‌رچاوی دوو منداڵی ته‌مه‌ن چوار ساڵان و حه‌وت ساڵانه‌وه هه‌ڵگرت.
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو بڵاوی كرده‌وه، كه ڕووداوه‌كه رۆژی دووشه‌ممه 14ـی ئه‌م مانگه رووی داوه و ئافره‌ته‌كه ناوی مێهری نه‌بی زاده ته‌مه‌ن 27 ساڵان بووه، له ڕێی چوونی به‌ره‌و یۆنان، به هۆی دووریی ڕێگا و ماندوویه‌تی، تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ بووه و گیانی له ده‌ست داوه، هاوسه‌ره‌كه‌ی دوو كاتژمێر ته‌رمه‌كه‌ی به كۆڵ بردووه به به‌رچاوی دوو كچه چوار ساڵ و حه‌وت ساڵانه‌كه‌یه‌وه، تا گه‌یشتووه‌ته ده‌زگا فه‌رمییه‌كان.