KDC

ئۆکرانیا هەوڵێکی تیرۆرکردنی سەرۆکەکەیان لەلایەن گرووپێکی چیچیانییەوە پوچەڵ کردەوە 

دەستەڵاتدارانی ئۆکرانیا، ئەمڕۆ رایانگەیاند، کە رووسیا گرووپێکی چیچانی بۆ تیرۆرکردنی سەرۆکەکەیان ئامادە کردووە و بەرەو کیێڤی پایتەخت نێردراون، بەڵام ئەوان توانیویانە بە لێدان لەو گرووپە، هەوڵەکەیان پوچەڵ بکەنەوە.

دەستەڵاتدارانی ئۆکرانیا هەوڵێکی تیرۆرکردنی سەرۆک ڤۆڵۆدیمێر زیلینسکیان پوچەڵ کردەوە، کە بریتی بوون لە گرووپێکی چیچانی، کە بۆ کوشتنی سەرۆکەکەیان نێردرابوون، ئەوەش لە کاتێکدایە، کە بە گوتەی سەرۆکی ئەو وڵاتە، لەماوەی شەش ڕۆژی جەنگدا، نزیکەی 6000 سەربازی ڕووسی کوژراون.

بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی ئۆکرانی، هێزە ئاسمانییەکانی ئۆکرانیا هێڵێکی سەربازی چەکدارانی چیچانیان تێکشکاندووە، کە هەوڵیان داوە بەرەو پایتەخت پێشڕەوی بکەن.

___

سێ کارمەندی نەخۆشخانەیەک سزادەدرێن

KDC

فەرماندەییەکی یەکەی تانکی سوپای ڕوسیا لە ئۆکرانیا کوژراوە

nusar1

ڕێژیمی کوشتار لە ئێران

nusar1
KDC

FREE
VIEW