KDC

یۆنان: تەرمی شەش کۆچبەر دەدۆزرێتەوە 

دەستەڵاتدارانی یۆنان، تەرمی شەش کۆچبەریان لە کەنار دەریای دوورگەیەکی بەرانبەر کەنارەکانی تورکیا دۆزیوەتەوە و، گەڕانیش بە شوێن بەلەمەکەیاندا بەردەوامە.

بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، ڕێبوارێک چوار لاشەی لە کەنار دەریای ئەنۆ سکالا بینیووە، کە کیلۆمەترێک لە بەندەری مێتیلینی ئیجە دوورە، دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیس، دوو تەرمی دیکەش لە ئاوەکەدا دۆزراونەتەوە، کە سێ کەسیان پیاون و سێشیان ژن بوون.

جێی باسە، تا ئێستا ناسنامەی ئەو کۆچبەرانە ئاشکرا نەکراون و، گەڕانیش بە شوێن بەلەمی پاشماوەدا بەردەوامە.

___

عێراق بۆ گەڕاندنەوەی کۆچبەرەکانی شاند دەنێرێتە سێ وڵات

KDC

ئەو کۆچبەرانەی لە تورکیاوە دیپۆرتی سووریا کرابوون، دەگەڕێندرێنەوە هەرێم

KDC

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پشتیوانی لەو ڕێوڕەسمانەی تایبەت بە نەورۆز لەدەرەوە دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW