KDC

سودەکانی ڕێواس

ڕێواس یەكێكە لە بەرهەمە بەهارییە بەتامەكان، بەتایبەت لەناوچە كوێستانەكانی هەرێمی كوردستان و چەند وڵاتێكی دیكە دەڕوێت، زۆر كەسیش حەز بەخواردنی دەكەن.

لە وڵاتانی جیهان چەندین توێژینەوە لەسەر سودەكانی ڕێواس ئەنجامدراوە، لە وڵاتی چین لە كۆنەوە وەك دەرمان و چارەسەری پزیشكی بۆ چەند نەخۆشی و كێشەیەكی تەندروستی بەكارهاتووە.

ڕێواس لەڕووی زانستییەوە لە تیرەی حەوت گرێکانە کە بە Polygonaceae دەناسرێن و تا ئێستا چەندین توێژینەوەی لەسەر ئەنجامدراوە. هەر لە سەردەمی کۆنیشیەوە ئەم بەرهەمە لە وڵاتی چین، وەک دەرمان و چارەسەری پزیشکی سودی لێوەرگیراوە. لە ڕوی پێکهاتەوە، ڕێواس دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکانی A,B,C و هەروەها بڕێکی زۆر لە ماددە ڕێشاڵییەکان و پۆتاسیۆم، سۆدیۆم و کالسیۆم، کە کۆی ئەوانەش مەترسی توشبوون بە چەندین گرتفتی تەندروستی کەمدەکەنەوە:

  1. ڕێواس سودی بۆ کۆئەندامی هەرس هەیە، بەجۆرێک کە لە ڕێگەی رێکخستەنەوەی دەردانی ڕژێنەکانەوە ئەندامەکانی بەهێز دەکات و کرمی ناو گەدە و ریخۆڵەکان لەناودەبات و ئەبێتە هۆی شکانی ئازاری گەدە، هەروەها جەستە لە ژەهر و ماددە زیانبەخشەکان پاک دەکاتەوە.
  2. ڕێواس بڕە کالسیۆمێکی زۆری تێدایە، ئەوەش یارمەتی بەهێزبونی ئێسک دەدات و ئازاریان دەشکێنێت، هەروەها سودی هەیە بۆ ماسولەکەکان و یارمەتیدەرە بۆ دابەزینی چەوری خوێن.
  3. توێژینەوەکان دەریانخستووە کە ڕێواس یارمەتی ئەدات تا دەرکەوتنی نیشانەکانی پیری دوابکەوێت و لە رێگەی شاردنەوەی پەڵە و زیپکەکانی روخسارەوە، پێست جوانتر و درەوشاوەنتر دەردەخات.
  4. رێواس لە رێگەی کەمکردنەوەی هەوکردنەوە، سودی تایبەتی بۆ جگەر هەیە. دژی چالاکی خانە شێرچەنجەییەکانە و رێگری دەکات لە ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی‌و گرفتەکانی کۆئەندامی هەناسەدان

___

مۆسکۆ: ڕەوەندی کوردستانی بەشداری یادی پێنج ساڵەی ڕیفراندۆمیان کرد

nusar1

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی هەوڵی بەدەستە خوشک کردنی هەولێر و ناشڤێڵ دەدات

nusar1

منداڵێکی تەمەن12 ساڵ پشت هێرشی سایبەرەوە بووە

KDC
KDC

FREE
VIEW