KDC

بەڕێوەبەری گشتی IAEAبە سەردانێک دەگاتە تاران 

وەک بەشێک لە هەوڵەکان بۆ ڕزگارکردنی ڕێککەوتنی ناوەکی، گوتەبێژی دەزگای نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنج شەممە، ڕافایێل گرۆسی بەڕێوەبەری گشتی IAEA گەشتی ئێران دەکات.

گوتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، گرۆسی ئێوارەی ڕۆژی شەممە لە کاتی گەڕانەوەی بۆ ڤیەننا، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ساز دەکات، کاربەدەستێکی ئێرانیش بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند، کە سەرەڕای پێشکەوتن لە دانوستانەکاندا، خاڵی سەرەکی لکاندنی خواستی تارانە بۆ ئەوەی کێشەی شوێنەوارەکانی یۆرانیۆم بۆ هەتاهەتایە دابخات.

ڕاگەیاندنی سەردانەکەی گرۆسی لە کاتێکدا دێت، کە دانوستانکارەکان لە ڤیەننا، لە قۆناغی کۆتایی هەوڵدانن بۆ بوژاندنەوەی ڕێککەوتنی ناوەکی، میخایل ئولیانۆڤ نێردراوی ڕووسیا بۆ گفتوگۆکان، بە ڕۆیتەرزی گوت: “ئێمە یەک خولەک لە هێڵی کۆتاییەوەین”.
هاوکات سێ کاربەدەستی ئێرانی نزیک لە گفتوگۆکان ڕایانگەیاند، کە ئەگەر ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015 لەگەڵ دەستەڵاتەکانی جیهان ببوژێتەوە، ئەوا گەمارۆکانی تاران لە هەناردەکردنی نەوت و سزاکانی دژ بە ڕێبەری ئێران عەلی خامنەیی و، سەرۆک ئیبراهیم ڕەئیسی هەڵدەوەشێتەوە.

جێی باسە، گفتووگۆکان لە مانگی نیسان دەستی پێکرد و لە کۆتایی مانگی تشرینی دووەم دەستی پێکردەوە دوای 5 مانگ لە وەستانی.

___

رۆژا جیهانی یا نەهێلانا کارکرنا زارۆیانە

KDC

وەرگرتنی مۆڵەتی فەرمی ناوەندی بەلجیکا

KDC

پەیامی سەرەخۆشی ناوەندی ڕەوەندی کورد

KDC
KDC

FREE
VIEW