KDC

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بە بۆنەی ساڵوەگەڕی کیمیابارانی هەڵەبجە کوردستانیان ئاگادار دەکاتەوە 

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بە بۆنەی ساڵوەگەڕی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجەوە، ئاگادارییەک ئاڕاستەی نووسەران و مێژوونووسان و رۆژنامەنووسان دەکات، کە ماڵپەڕی فەرمیی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە رۆژانی 15 و16ی ئەم مانگە، تایبەت دەکات بەو کارەساتە مەزنە نامرۆڤانەییەی، کە لەلایەن رژێمی بەعسی فاشییەوە بەسەر ئەو شارەدا هێندرا و تێیدا پێنج هەزار هاووڵاتی شەهید کران.
 
دەقی ئاگادارییەکە:
16ی3ی هەموو ساڵێک ساڵوەگەڕی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجەیە، ئەمساڵیش تێپەڕینی 34 ساڵ بەسەر کۆست و کارەساتی کیمیاباران و یادی شەهیدکردنی شار و خەڵکی هەڵەبجەیە، کە لەلایەن رژێمی رووخاوی بەعس و بە بەرچاوی جیهانەوە ئەنجامدرا و لە ئاکامدا بووە هۆی شەهید بوونی ٥ هەزار هاووڵاتی ئەو شارە بە گەنج و پیر و منداڵەوە، ئێمەی گەلی کوردیش چەندین ساڵە پڕ بە گەروومان هاوار دەکەین، ئەو کارەساتە دڕندانەییەی رژێمی رووخاوی بەعس، بە جینۆساید بناسرێت.
هەر بە بۆنەی ساڵوەگەڕی ئەو کارەساتە، ئێمە لە ماڵپەڕی فەرمیی ناوەندنی ڕەوەندی کوردستانی ، رۆژانی 15 و 16ی ئەم مانگە، تایبەت دەکەین بە یادکردنەوەی ئەو رۆژە مێژووییە کارەساتبارە، بۆیە داوا لە نووسەران و مێژوونووسان و رۆژنامەنووسان، وە هەر کەس و لایەنێک دەکەین، هەر بابەتێکیان لەسەر ئەو کارەساتەی هەڵەبجە و دەڤەری هەڵەبجە و هەورامان هەیە، چ بە زمانی شیرینی کوردی، سۆرانی-کرمانجی، بە لاتینی، یانیش بە زمانی عەرەبی، لە رێی ئەم ئیمەیلانەی خوارەوە بۆمان رەوانە بکەن، ئێمەش بەوپەڕی رێز و گرینگییەوە بڵاویان دەکەینەوە.

‏mail:
‏info@kurdishdc.org
‏relations@kurdishdc.org

 
کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

___

ئەمەریکا:شفا بارزانی لەگەڵ ڕەوەندی کوردستانی ناشڤیل کۆبوەوە

nusar1

ناتۆ داوا لە تورکیا دەکات سزا بەسەر ڕووسیادا بسەپێنێت

nusar1

ناوەندی بێرمینگهام بەشداری کردنەوەی ماڵێکی کوردیان کرد

nusar1
KDC

FREE
VIEW