KDC

پەیامی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لەسەر ڕێککەوتننامەی جەزائیر


 
ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، لەسەر ساڵوەگەڕی رێککەوتننامەی جەزائیری دژ بە کورد و شۆڕشی مەزنی ئەیلوول پەیامێک بڵاو دەکەنەوە، کە تێیدا هاتووە بە هۆی بەرفراوانبوونی دەستەڵاتی شۆڕسی ئەیلوول لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان، رژێمی ئەوکاتی عێراق لە جەزائیر و بە ئامادەبوونی سەرۆکی ئەو وڵاتە، لەگەڵ شای ئێران رێککەوتن پشتیوانی شۆڕشی کورد نەکەن و لە بەرامبەردا عێراق چەند ناوچەیەکی کەنداوی عەرەب بداتە ئێران، هاوکات جەختیش لەوە دەکەنەوە، کە هەمیشە وڵاتانی عێراق و ئێران و تورکیا و سوریا چەندە ناکۆک بن، بەڵام لەسەر دوژمنایەتی گەلی کوردستان هەمیشە کۆکن.
 
دەقی پەیامەکە:
 
رێککەوتننامەى شومی جەزائیر، لە ڕۆژی 6ی ئازاری ساڵى 1975 لە وڵاتى جەزائیر و بە نێوەندگیری ئەو وڵاتە، لە نێوان عێراق و ئێراندا واژۆکرا، کە تێیدا سەدام حسێن، جێگری سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتەی عێراق و محەمەد ڕەزاشا، شای ئێران و سەرۆکی ئەوکاتەی جەزائیر هواری بۆمیدیان ئامادەی بوو، بە گوێرەی ئەو ڕێککەوتننامەیە. پێویست بوو ئێران دەست لە پشتگیریکردنى کوردى باشوورى کوردستان هەڵگرێت، چونکە شۆڕشى ئەیلولى مەزن، جۆرێک دەستەڵاتی فراوانی لە  ناوچە کوردستانییەکاندا هەبوو، تا دەھات سەرکەوتنەکانی کورد و شۆرش ڕوو لە فراوانی بوو، لە بەرامبەر ئەوەشدا، عێراق چەند ناوچەیەکى کەنداوى عەرەب بداتە ئێران، لە دواى واژۆکردنى ڕێککەوتنننامەکە، شۆڕشى کورد لە باشوورى کوردستان ڕووبەڕووى نسکۆ بووەوە.
بە هۆی ڕێککەوتنی داگیرکارانی کوردستانەوە، شۆڕشی کورد لەو قۆناغەدا كۆتایی ھات و، ڕژێمی بەعس دەستەڵاتی سەربازی خۆی بەسەر باشووری کوردستاندا سەپاند، دێھات و ناوچە سنوورییەکانی ڕاگواست و، ھەزارەھا گوندی کوردستان بەر ئەو شاڵاوە ڕاگوێزانە زۆرە ملێیە کەوت و، قوربانییەکی زۆری لێکەوتەوە  .
لەگەڵ ئەوەی ھێندەی نەخایاند شۆڕشی گوڵان و خەبات و گیانفیدایی پێشمەرگە سەری ھەڵدایەوە و، پلانی گڵاوی دوژمنکارانەی داگیرکەرانی کوردستان شکستی ھێنا، پاشان عێراق لەو ڕێککەتنە پاشگەزبووە و شەڕی ھەشت ساڵەی عێراق-ئێرانی لێکەوتەوە، لەو قۆناغەدا تا ڕاپەڕینی بەھاری 1991 ڕژێمی بەعس زۆر تاوانی دژە مرۆڤایەتی ئەنجامدا، هەر لە جینۆساید و ئەنفال و کیمیاباران و ڕاگوێزانی زۆرە ملێ و کاولکردنی دێھات و شارە کوردییەکان و، زۆر تاوانی دیکە  .
 
هەروەها بە سەدان هەزار هاوڵاتی کوردی لە زیندانەکانیدا بەندکردن و، چەندین هاوڵاتی کورد لە ژێر ئەشکەجەی نێو زیندانەکاندا گیانیان لە دەستدا.
 
ئێستا 47 ساڵ بەسەر ڕێککەوتننامەی جەزائیر تێپەڕ دەبێت، دەوڵەتانی ئێران و تورکیا  و عێراق و سوریا، چەندین  ڕێککەوتنیان لە دژی کورد ئەنجامداوە، نوێترین ڕێککەوتن، بەرەنگاربوونەوەی ڕیفراندۆمی ساڵی 2017 ی  هەرێمی کوردستان بوو، لە ھاوکاریکردنی حکوومەتی عێراقی بۆ ھێرشکردنە سەرھەرێمی کوردستان و، سەپاندنی گەمارۆ بەسەر ھەرێمدا، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت، کە کورد ھەمیشە لە بەردەم ھێرشی دوژمنکارانەی دوژمنەکانی دایە و، ھیچ کات ئەو وڵاتانەش نابنە دۆست و بەردەوام بۆ خستنی کورد لە ئامادە باشیدان، چەندە ناکۆکیش بن، بەڵام لەو خاڵەدا یەک دەگرنەوە و ناکۆکیان نامێنێ.
 
کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

___

شاژن ئەلیزابێس تووشی کۆرۆنا بووە 

KDC

تێسلا زیاتر لە 53 هەزار ئۆتۆمبیل لە بازەرەکان دەکێشێتەوە

nusar1

شێوەکاری کورد گوهدار سەلاحەددین و پێشانگایەکی هاوبەش لە ڤێنا

KDC
KDC

FREE
VIEW