KDC

پرۆفایلی داڤید دێ خیا

ناوی دەیڤد دی خیا کوانتینا، ٧ی تشرینی دووەمی ١٩٩٠ لە شاری مەدریدی ئیسپانیا دایک بووە، دەیڤد دی خیا یاریزانێکی پڕۆفشناڵی ئیسپانییە، کە وەک گۆڵپارێز یاری دەکات، لە ئێستادا یاری بۆ یانەی مانچستەر یونایتد و ھەڵبژاردەی ئیسپانیا دەکات، وە باڵای ١٫٩٢.

کاروانی پیشەگەری لە تەمەنی ١٣ ساڵی و لە ئەکادیمیای یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەست پێکردووە، بەرلەوەی لە ساڵی ٢٠٠٩ یەکەم یاری فەرمی لەگەڵ یانەکە ئەنجام بدات، توانی ھەردوو نازناوی یۆرۆپالیگ و جامی سوپەری ئەوروپا لە ساڵی ٢٠١٠ بۆ یانەکەی دەستەبەر بکات.

ئاستبەرزییەکەی بووە ھۆی ئەوەی کە یانەی مانچستەر یونایتد لە ساڵی ٢٠١١ بۆندێکی بەبڕی ١٧٫٨ میلیۆن پاوەند لەگەڵ مۆر بکات. لەوەتەی پەیوەندی بە یانەی یونایتدەوە کردووە، توانیویەتی زیاد لە ١٠٠ یاری ئەنجام بدا و، خولی پرێمەرلیگ لەگەڵ یانەکە بە دەست بێنێت، لە ساڵی ٢٠١٣ ناوی خرایە نێو لیستی باشترین گۆڵپارێزەکانی جیھان.

دی خیا کاپتنی ھەڵبژاردەی لاوانی ئیسپانیا بوو بۆ خوار تەمەنی ٢١ ساڵ و، توانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا لەگەڵ ھەڵبژاردەکە بباتەوە، ساڵی ٢٠١٤ بانگھێشتی تیمی سەرەکی ھەڵبژاردەی ئیسپانیا کرا بۆ مۆندیالی ٢٠١٤ی بەڕازیل، ساڵی ٢٠١٨ بۆ مۆندیالی ئەو ساڵەش گۆڵپارێزی سەرەکی ھەڵبژاردەکە بوو.

دەستکەوتەکانی لەگەڵ یانەکان:
ئەتلەتیکۆ مەدرید خولی ئەوروپا: ٢٠٠٩ – ٢٠١٠
جامی سوپەری ئەوروپا: ٢٠١٠
مانچستەر یونایتد پرێمیەرلیگ: ٢٠١٢ – ٢٠١٣
جامی قەڵغان: ٢٠١١، ٢٠١٣
جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بۆ خوار ١٧ ساڵ: ٢٠٠٧
جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بۆ خوار ٢١ ساڵ: ٢٠١١ – ٢٠١٣
نازناوە تاکەکەسیەکان، باشترین گۆڵپاریزی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای خوار ٢١ ساڵ باشترین یاریزانی مانچستەر یونایتد: ٢٠١٤، ٢٠١٣
لە ئێستادا گۆڵپارێزی یانەی مانجستەر یۆنایتدە

___

واشنتن: ڕێککەوتنی بەرنامەی ناوکی لەگەڵ ئێران بەمەرجی خێراکردنی گفتگۆگۆکان دەبێت

nusar1

بەریتانیا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی خۆپیشاندانێک ئەنجام دەدەن

nusar1

ئەفغانستان بۆ وەرگرتنەوەیی دەروازە سنوریەکان ئامادەکاریدەکات

KDC
KDC

FREE
VIEW