KDC

هاوکارییە سەربازییەکانی سوید گەیشتە ئۆکرانیا

فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی سوید، دەڵێ، ئەو کەلوپەلە سەربازییانەی سوید بڕیاری دابوو بە مەبەستی دابینکردنی پشتیوانی سوپای ئۆکرانیا، گەیشتوونەتە ئەو وڵاتە.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەڤیزیۆنی سویدی، مایکل بیدین فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی سوید، رایگەیاند، ئەو کەلوپەلە سەربازییانەی سوید بڕیاری دابوو بە مەبەستی دابینکردنی پشتیوانی سوپای ئۆکرانیا، گەیشتوونەتە ئەو وڵاتە و مەرجیش هەیە سوپای ئۆکرانیا ئەو کەلوپەلانە بەکاربهێنێت.

هەفتەیەک لەمەوبەر حکوومەتی سوید ڕایگەیاند، کە بە چەند چەکێک پشتیوانی لە سوپای ئۆکرانیا دەکات، لەوانە دژە زرێپۆش.

فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، لەو بڕوایەدایە کە بارودۆخی ئەمنی سوید بەتێپەڕینی کات تێکچووە، بەڵام شەڕی ئۆکرانیا بە مانای بارودۆخێکی تەواو نوێ دێت.

___

کەنەدا: بەرپرسی نوێی ناوەندی ئۆتاوا هەڵبژێردرا

nusar1

شاژن ئەلیزابێس تووشی کۆرۆنا بووە 

KDC

هونەری شێوەکاری کوردی یان شێوەکارانی کورد

KDC
KDC

FREE
VIEW