KDC

پڕۆفایلی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیسپانیا

یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا، لە ساڵی ١٩٠٩ دامەزراوە و لە ساڵی ١٩١٣ بوو بە ئەندام لە یەکێتی تۆپی پێی جیھانی.

ھەرچۆنیەک بێت ھەڵبژاردەی ئیسپانیا ھیچ ڕووبەڕووبوونەوەیەکی نێودەوڵەتی ئەنجام نەدا تاوەکو ئەوەی لە ساڵی ١٩٢٠، لە یارییەکانی ئۆڵۆمپی یەکەم ڕووبەڕووبوونەوە و سەرکەوتنی نێودەوڵەتی تۆمارکرد، ئەوەش دوای ئەوەی بە گۆڵێکی بێبەرانبەر لە دانیمارکی بردەوە.

یەکەم دەرکەوتنی لە یارییە کۆتاییەکان بۆ جامی جیھانی فیفای ١٩٣٤ دەگەڕێتەوە، دوای سەرکەوتنی بەسەر پورتوگال بە ئەنجامی ٩ – ٠ و ٢ – ١ لەقۆناغی پاڵاوتن. لە گەڕی یەکەمدا لەسەر ھەژماری بەرازیل ٣ – ١ براوە بوو پێش دۆڕانی ١ – ٠ لە کۆتاییەکانی خوولەکە لە فلۆرینسی ئیتاڵیا.

لە ٣ی ئایاری ١٩٣٦ لە بێرن ٢ – ٠ سویسرا دۆڕا و ھەتا کۆتایی ھاتنی جەنگی مەدەنی ئیسپانی ١٩٤١ ھەڵبژاردەکە ھیچ یارییەکی نەکرد. تەنیا لەگەڵ وڵاتە ھاوپەیمانەکانی، یا سویسرا و ئێرلەندا و پورتوگال، و لە ماوەی جەنگی جیھانی دووەمدا، ئیسپانیا لە پێشبڕکێی دووبارە چوونە ناوەوەی فیفا لە بەرانبەر بەلجیکا بە گۆڵێک بەرانبەربوو، جەنگی مەدەنی ئیسپانی و جەنگی جیھانی دووەم ڕێگربوون لە بەشداریکردنی لە پێشبڕکێی یارییەکانی نێوان جامی جیھانی ١٩٣٤ و، پاڵاوتنی جامی جیھانی ١٩٥٠، دواتر بانگھێشتنامەیەکیان پێگەیشت بۆ بەشداریکردن لە پێشبڕکێیەکانی ئایبیری و لە بەرانبەر پورتوگال ٥ – ١ سەرکەوت و ٢ – ٢ بەرانبەربوو.

لە کۆتاییەکانی جامی جیھانی فیفای ١٩٥٠ لە بەرازیل، لەگەڵ ئینگلتەرا و ویلایەتە یەکگرتووەکان و چیلی، پێشبڕکێیان بۆ یاری کۆتایی دەکرد. بۆ یەکەمجار لە مێژووی جامی جیھانی فیفا، بڕیاردرا کە دەبێت چوار ھەڵبژاردە لە شێوەی کۆمەڵەیەک بەشداربن لە کێبڕکێیەکانی کۆتایی پاڵەوانیەتییەکە. بەرازیل و ئۆرۆگوای و سوید و ئیسپانیا پێکھاتەی کۆمەڵی کۆتایی بوون.

ئیسپانیا لە بردنەوەیەکیش سەرنەکەوت بە دەستکەوتی ھیچ بردنەوەیەک و بەرانبەرێک و دوو دۆڕان پلەی چوارەمی گرت. ھەتا ساڵی ٢٠١٠، ھەڵبژاردەی ئیسپانیا توانی ببێتە پاڵەوان و نازناوی جامی جیھانی ٢٠١٠ بەرز بکاتەوە و، نازناوی “ژێر سەرکەوتووان”ی وەرگرت. لە ژێر ڕاھێنەرایەتی ڕاھێنەری فەڕەنسی – ئەرجەنتینی ھێلینیۆ ھێریرا و، یاریدەری ئیتاڵی دانیال نیولان، ئیسپانیا لە قۆناغی پاڵاوتنی جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ساڵی ١٩٦٠ سەرکەوت.

ئیسپانیا ٧ – ٢ لە پۆڵەندای بردەوە و سەرکەوت بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی. ئیسپانیا لە قۆناغی چارەکی کۆتایی ڕووبەڕووی یەکێتی سۆڤییەت بووەوە، بەڵام بەھۆی ناکۆکی لە نێوان دیکتاتۆری ئیسپانیا فرانکۆ و سۆڤیەتییەکانەوە، ئیسپانیا ئامادەنەبوو ڕووبەڕووی یەکێتی سۆڤییەت ببێتەوە، لە ١٩٧٦ ئیسپانیا دیاریکرا بۆ میوانداریکردنی جامی جیھانی فیفای ١٩٨٢. بۆ یەکەمجاریش بوو کە ٢٤ ھەڵبژاردە بەشداری بکەن لە جامی جیھانی.

ھەموو پێشبینییەکان لە بەرژەوەندی ئیسپانیا بوون، ئەوکات ھەڵبژاردەی ئیسپانیا لە ژێر ڕاھێنەرایەتی خۆزیە سانتاماریا بەشداری لە پاڵەوانیەتیەکە کرد و، کەوتە کۆمەڵەی ٥ و بەرانبەر ھیندۆراس و یۆگسلاڤیا و ئێرلەندای باکوور یاری دەکرد، بە ئەنجامی گۆڵێک لە بەرانبەر ھیندۆراس بەرانبەربوون و ٢ – ١ بەسەر یۆگسلاڤیا سەرکەوت و ١ – ٠، لە بەرانبەر ئێرلەندای باکوور دۆڕا. بەم ئەنجامە سەرکەوت بۆ گەڕی دووەم لە بەرانبەر گڕووپی ٢ یاریکرد و، لە بەرانبەر ئەڵمانیای ڕۆژاوا دۆڕا و، لەگەڵ ئینگلتەرا بەرانبەر بوو، بەم ئەنجامەش ماڵئاوایی لە پاڵەوانیەتیەکە کرد و سانتاماریا وازی ھێنا.

ئیسپانیا لەژێر ڕاھێنەری یانەی ریاڵ مەدرید، میشێل مونۆز کارەکانی بەڕێوە دەچوو، بەشێوەیەکی کاتی لە ساڵی ١٩٦٩ مەشقی بەھەڵبژاردەکە کردبوو. لە پاڵاوتنی یۆرۆی ١٩٨٤ لەگەڵ ھۆڵەندا و ئێرلەندا و ئایسلاند لە کۆمەڵەی ٧ بوون، بۆ دەرکردنی ھۆڵەندا لە یەکەمی گرووپەکەی، پێویست بوو کەمتر لە ١١ گۆڵ لە بەرانبەر ماڵتا تۆمار بکات، گێمی یەکەم ٣ – ١ براوە بوو و، لە گێمی دووەمدا توانی ٩ گۆڵ تۆمار بکات و، بەمەش گەیشتە خەونەکەی و ١٢ – ١ کۆتایی بە یارییەکە ھات و، بوو بە یەکەمی گرووپەکەی.

لەکاتی پاڵەوانیەتیەکە لەگەڵ ڕۆمانیا و پورتوگال و ئەڵمانیای ڕۆژاوا لەکۆمەڵەی ٢ بوون. لە دوو یاری سەرەتادا ١ – ١ بەرانبەربوو و، دوای سەرکەوتنی بەسەر ئەڵمانیای ڕۆژاوا بە ئەنجامی ١ – ٠ لە پێشەنگی گرووپەکەی مایەوە.

لە یارییەکانی پێش کۆتایی ئیسپانیا دانیمارکی بینی و ١ – ١ بەرانبەربوون لە دوای کاتی زیادکراویش و ئیسپانیا ٥ – ٤ لەلێدانی یەکلاکەرەوە سەرکەوتوو بوو. لە یاری کۆتاییدا فەڕەنسا لە گێمی یەکەمدا ٢ – ٠ ئیسپانیای شکاند.

ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیسپانیا، لە پاڵاوتنەکانی جامی جیھانی فیفای ١٩٨٦ لەگەڵ سکۆتلەندا و وێڵز و ئایسلەندا لە کۆمەڵەی ٧ بوون. لە سەرەتای کۆمەڵەکەدا بە دوو دۆڕان دەستی بە یاریکردن کرد بۆ بەڕازیل ١ – ٠، بەڵام لە بەرانبەر ئێرلەندای باکوور ٢ – ١ و لە بەرانبەر جەزائیر ٣ – ٠ سەرکەوت. لە گەڕی دووەمدا ئیسپانیا سەرکەوت بەسەر دانیمارک بە ئەنجامی ٥ – ١ و، ئیملیۆ بوترەیگینۆ چوار گۆڵی تۆمارکرد. بەڵام لە یارییەکانی چارەکی کۆتایی، ئیسپانیا لەگەڵ بەلجیکا ١ – ١ بەرانبەربوو و بەلجیکا ٥ – ٤ لە لێدانی یەکلاکەرەوە سەرکەوت.

مونۆز ڕاھێنەرایەتی ھەڵبژاردەکەی کرد بۆ یۆرۆی ١٩٨٨. ئیسپانیا و نەمسا و ڕۆمانیا و ئەلبانیا لە کۆمەڵەیەک بوون. ئیسپانیا ٣ – ٢ بەسەر دانیمارک سەرکەوت و، ٢ – ٠ لە بەرانبەر ئیتاڵیا و ١ – ٠، لە بەرانبەر ئەڵمانیای ڕۆژاوا دۆڕا. بۆ جامی جیھانی فیفای ١٩٩٠ی ئیتاڵیا، ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیسپانیا لە ژێر ڕاھێنەرایەتی لویس سوارێز بوو. ئیسپانیا لەکۆمەڵەیەکدا بوو لەگەڵ ئێرلەندا و ھەنگاریا و ئێرلەندای باکوور و ماڵتا لە پاڵاوتندا، لە کۆتاییەکانی پاڵەوانیەتییەکە لە کۆمەڵەی پێنجەم بوو لەگەڵ ئۆرۆگوای و کۆریای باشوور و بەلجیکادا، لە بەرانبەر ئۆرۆگوایدا ٠ – ٠ تووشی بەرانبەربوونێکی نەرێنی بوو، بەڵام لە بەرانبەر کۆریای باشوور ٣ – ١ و بەلجیکا ٢ – ١ سەرکەوت، بەڵام لە گەڕی دووەمدا لە بەرانبەر یۆگسلاڤیا ٢ – ١ دۆڕا. ڤیسنیتی میرا ڕاھێنەرایەتی ئیسپانیای کرد بۆ یۆرۆی ١٩٩٢، ئیسپانیا بەلێھاتوویی کۆتایی ھێنا بە یۆرۆی ١٩٩٢ بە گرتنی پلەی سێیەم لە داوی فەڕەنسا چیکۆسلۆڤاکیا. میرا مەدالیای ئاڵتوونی بۆ ئیسپانیا بەدەست خست لە یارییەکانی ئۆڵۆمپی ١٩٩٢ی بەرشلۆنە.

جاڤیار کلێمینت ڕاھێنەرایەتی ئیسپانیای لە ساڵی ١٩٩٢ کرد، بە لێھاتوویی بەشداری لە جامی جیھانی فیفای ١٩٩٤ کرد و، لە کۆی ١٢ یارییدا ٨ بردنەوەی بەرانبەر بە دۆڕانێک بە دەستھێنا. لە پاڵەوانیەتیەکەدا لە کۆمەڵەی سێیەم بوو، بەرانبەر کۆماری کۆریا ٢ – ٢ و ئەڵمانیا ١ – ١ بەرانبەربوو، دواتر ٣ – ١ بەسەر بۆلیڤیا سەرکەوت.

ئیسپانیا لە گەڕی دووەمدا بەسەر سویسرا بە ئەنجامی ٣ – ٠ سەرکەوت، لە چارەکی کۆتاییدا بەرانبەر ئیتاڵیا ٢ – ١ شکستی ھێنا. ئیسپانیا بۆ پاڵاوتنی یۆرۆی ١٩٩٦ بەشداریکرد و لەگەڵ دانیمارک و بەلجیکا و قوبرس و مەقدۆنیا ئەرمینیا لەکۆمەڵەیەک بوون. لە کاتی پاڵەوانیەتیەکە، ئیسپانیا لەگەڵ بولگاریا و فەڕەنسا و ڕۆمانیا لە کۆمەڵەیەک بوون. لە دوو یاری سەرەتادا ١ – ١ بەرانبەربوو، بەڵام ٢ – ١ بەسەر ڕۆمانیا سەرکەوت و جێگای خۆی لە قۆناغی چارەکی کۆتایی جێگیر کرد. لە بەرانبەر ئینگلتەرا شکستی ھێنا بە ئەنجامی ٤ – ٢ و ماڵئاوایی کرد.

ھەروەھا لە جامی جیھانی فیفای ١٩٩٨ ڕاھێنەرایەتی ھەڵبژاردەی ئیسپانیای کردووە. ئیسپانیا لە قۆناغی پاڵاوتندا بەرانبەر یۆگسلاڤیا و چیک نەدۆڕاوە و سەرکەوت بۆ پاڵەوانیەتیەکە. ئیسپانیا بە ھاوشانی ١٦ ھەڵبژاردەی ئەوروپی بەشدارییان لەپاڵەوانیەتیەکە کرد و، بۆ یەکەمجاریش بوو کە ٣٢ ھەڵبژاردە بەشداری جامی جیھانی بکەن.

لە کۆمەڵەیەکدا بوو کە پێکھاتبوو لە نایجیریا و پاراگوای و بولگاریا. بەرانبەر نایجیریا دۆڕا و لە بەرانبەر پاراگوای بەرانبەربوو و، لە بەرانبەر بولگاریا سەرکەوت. دوای دۆڕانی ئیسپانیا لە بەرانبەر قوبرس ٣ – ٢ لە قۆناغی پاڵاوتنی یۆرۆی ٢٠٠٠، کلێمینت دەستی لە کارکێشایەوە، پۆستی ڕاھێنەرایەتی درا بە خۆزیە ئەنتۆنیۆ کەماشۆ.

ئیسپانیا لە قۆناغی پاڵاوتن سەرکەوت و لە کۆمەڵەی سێیەمدا یاریدەکرد. لە بەرانبەر نەرویج ١ – ٠ دۆڕا و بەسەر سلۆڤینیا ٢ – ١ و یۆگسلاڤیا ٤ – ٣ سەرکەوت. لە قۆناغی چارەکی کۆتایی ڕووبەڕووی پاڵەوانی جامی جیھانی فیفای ١٩٩٨ بووە و، فەڕەنسا ٢ – ١ سەرکەوت لە پاڵاوتنی جامی جیھانی فیفای ٢٠٠٢ لەکۆمەڵەیەکدا بوو، کە پێکھاتبوو لە نەمسا و ئیسرائیل و بۆسنە و ھەرسک و لێختنشتاین. لە پاڵەوانیەتیەکە، ئیسپانیا لە کۆمەڵەی دووەمدا بوو و ھەر سێ یارییەکەی لە بەرژەوەندی خۆی کۆتایی پێھێنا، لە بەرانبەر سلۆڤینیا و پاراگوای ٣ – ١ و، لە بەرانبەر ئەفریقای باشوور ٣ – ٢ سەرکەوت. لە گەڕی دووەمدا ئیسپانیا ڕووبەڕووی ئێرلەندا بووە و ئەنجامی یاری ١ – ١ کۆتایی ھات، بەکاتی زیادکراویشەوە، لە لێدانی یەکلاکەرەوەدا ٣ – ٢ لە بەرژەوەندی لاڕۆخا کۆتایی ھات. لە چارەکی کۆتاییدا ئیسپانیا ڕووبەڕووی کۆماری کۆریا بووە و، لە لێدانی یەکلاکەرەوە ٣ – ٢ شکستی ھێنا لە یۆرۆی ٢٠٠٤ی پورتوگالدا، ئیسپانیا لە کۆمەڵەی یەکەمدا لەگەڵ پورتوگال و ڕووسیا و یۆنان بوو. ڕووسیای شکاند بە ئەنجامی ١ – ٠ و لەگەڵ یۆنان بەرانبەربوو بە ئەنجامی ١ – ١ و، لە بەرانبەربوون لەگەڵ پورتوگال شکستی ھێنا و دەرچوو لە پاڵەوانیەتیەکە. ئیناکی سایزی ڕاھێنەری وازی لە ڕاھێنەرایەتی ھێنا و لویس ئەراگۆنێس جێگای گرتەوە.

ئیسپانیا لە کۆمەڵەی حەوتەمی قۆناغی پاڵاوتنی پاڵەوانیەتیەکە بوو کە پێکھاتبوو لە بۆسنە و ھەرسک و بەلجیکا و لیتوانیا و سان مارینۆ. ئیسپانیا سەرکەوت بۆ پاڵەوانیەتیەکە و لە کۆمەڵەی ھەشتەم لەگەڵ ئوکراینا و تونس و سعودیە لە کۆمەڵەیەک بوون، ئیسپانیا لە قۆناغی کۆمەڵەکان ٩ خاڵی بە دەستھێنا و سەرکەوتنی لە بەرانبەر ئوکراینا ٤ – ٠ و، تونس ٣ – ١ و سعودیە ١ – ٠، بۆ قۆناغی دواتر سەرکەوت. لە گەڕی دووەمدا ئیسپانیا ڕووبەڕووی فەڕەنسا بووەوە و شکستی ھێنا بە ئەنجامی ٣ – ١ و، خەڵاتی پاکترین یاریکردنی لە جامی جیھانی فیفای ٢٠٠٦ وەرگرت.
لە پاڵاوتنی یۆرۆی ٢٠٠٨دا ئیسپانیا لە کۆمەڵەی شەشەم بوو لەگەڵ سوید و ئیرلەندای باکوور و لاتیڤیا و ئایسلەندا و لیشتنشتاین. ئیسپانیا لە بەرانبەر لیشتنشتاین سەرکەوتنێکی تۆمارکرد و، بەرانبەر ئێرلەندای باکوور و سوید شکا و، بەو ھۆیەوە ئاراگۆنێسی ڕاھێنەر رائولی لە پێکھاتەکە دوور خستەوە و، دووبارە بە ئەنجامی ٢ – ١ بەسەر دانیمارک سەرکەوت و چوونە نێو پاڵەوانیەتیەکەی مسۆگەر کرد.

ئیسپانیا کەوتە دواکۆمەڵەی پاڵەوانیەتیەکە لەگەڵ سوید و یۆنان و ڕووسیا بوو. لە یەکەم یاریدا ڕووبەڕووی ڕووسیا بووەوە و سەرکەوتنی تۆمارکرد بە ئەنجامی ٤ – ١ و، داڤید ڤیا باشترین یاریزانی یارییەکە بوو. لە بەرانبەر سویدیش سەرکەوتنی تۆمارکرد بە ئەنجامی ٢ – ١ و، بۆ دووەمجاریش ڤیا بوو بە باشترین یاریزانی یارییەکە. ئاراگۆنێسی ڕاھێنەر بڕیاریدا بە پێکھاتەی یەدەگ بەشداری یارییەکەی بەرانبەر یۆنان بکات و ٢ – ١ سەرکەوت بەسەر یۆناندا، چابی ئالۆنسۆ باشترین یاریزانی یارییەکە بوو.

لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا ئیسپانیا ڕووبەڕووی پاڵەوانی جیھان ئیتاڵیا بووەوە و، لە کاتی ئاسایی و زیادکراودا بەبێ گۆڵ کۆتایی ھات. لە لێدانی یەکلاکەرەوەدا ٤ – ٢ ئیسپانیا سەرکەوتنی تۆمارک

سەرکەوتنی تۆمارکرد و ئیکەر کاسیاس باشترین یاریزان بوو. لە یارییەکانی پێش کۆتاییدا، دووبارە ئیسپانیا ڕووبەڕووی ڕووسیا بووەوە و سەرکەوتنی مسۆگەر کرد بە ئەنجامی ٣ گۆڵی بێ بەرانبەر و، ئەندرێس ئینێستا باشترین یاریزان بوو.

لە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٠٨دا، ئیسپانیا ڕووبەڕووی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەڵمانیا بووەوە و، بە گۆڵەکانی فێرناندۆ تۆرێس لە خولەکی ٣٣دا، ئیسپانیا بوو بە پاڵەوانی ئەورووپا و، بۆ دووەمجار جامی نەتەوەکانی ئەوروپای بەرزکردەوە لە دوای ٤٤ ساڵ لە بە دەستھێنانی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا لە ساڵی ١٩٦٤.

ئیسپانیا ١٢ گۆڵی تۆمارکرد و داڤید ڤیاش بوو بەباشترین یاریزانی پاڵەوانیەتیەکە و ٩ یاریزانی ئیسپانی ناویان لە پێکھاتەی نموونەیی پاڵەوانیەتیەکە ھەبووە. دوای سەرکەوتنی لە یۆرۆی ٢٠٠٨، لویس ئاراگۆنێس ڕاھێنەرایەتی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیسپانیای جێھێشت و، ڤیسینتی دێل بۆسکی جێگای گرتەوە.

ئیسپانیا لە جامی کیشوەرەکانی ساڵی ٢٠٠٩ بەشداریکرد و لە ھەر سێ یارییەکەیدا سەرکەوت. لە بەرانبەر نیوزلەندا بە ٥ و عێراق بە ١ و ئەفریقای باشوور بە ٢ گۆڵی بێبەرانبەر سەرکەوت. لە یارییەکانی پێش کۆتاییدا، ئیسپانیا بەرانبەر ویلایەتە یەکگرتووەکان بە ٢ گۆڵی بێبەرانبەر شکستی ھێنا و، ئەمە یەکەم شکانی ئیسپانیا بوو لە ٢٠٠٦ەوە. بۆ دیاریکردنی پلەی سێیەم ئیسپانیا ئەفریقای باشووری بینیەوە و ٣ – ٢ سەرکەوتنی بەسەریدا تۆمارکرد و، پلەی سێیەمی پاڵەوانیەتیەکەی گرتەوە.

ئیسپانیا لە کۆمەڵەی ھەشتەمی جامی جیھانی فیفای ٢٠١٠ لەگەڵ سویسرا و ھیندۆڕاس و چیللی بوو. لە بەرانبەر سویسرا شکستی ھێنا بە گۆڵێکی بێبەرانبەر. لەگەڵ ھیندۆڕاسدا بە ٢ گۆڵی داڤید ڤیا و بەبێ وەڵام ئیسپانیا سەرکەوت. لە بەرانبەر چیللی ٢ – ١ سەرکەوت. لە یارییەکانی گەڕی ١٦ھەمدا، ئیسپانیا و پورتوگال بە یەکگەیشتن و پورتوگالی بە گۆڵێکی بێبەرانبەر شکاند. لە چارەکی کۆتاییدا بە پاراگوای گەیشت و بە گۆڵێکی بێبەرانبەر شکاندی. لە یاری پێش کۆتاییدا بە ئەڵمانیای پاڵێوراوی یەکەم بۆ بە دەستھێنانی جامی جیھانی فیفای ٢٠١٠ بە یەکگەیشتن، بە گۆڵێکی پویۆڵ و بەبێ وەڵام، گەیشتە یاری کۆتایی. ھۆڵەندای لە یاری کۆتایی بینی و بە گۆڵێکی ئینێستا و بەبێ وەڵام سەرکەوت و، بوو بە پاڵەوانی جیھان.
ئیسپانیا لە کۆمەڵەی سێیەمی یۆرۆی ٢٠١٢دا بوو لەگەڵ ئیتاڵیا و ئێرلەندا و کرواتیا بوو. لە بەرانبەر ئیتاڵیا ١ – ١ بەرانبەر بوو. لە بەرانبەر ئێرلەندا ٤ – ٠ سەرکەوت. لە بەرانبەر کرواتیا ٢ – ٠ سەرکەوت. لە قۆناغی چارەکی کۆتایی لە بەرانبەر فەڕەنسا ١ – ٠ سەرکەوت. لە قۆناغی پێش کۆتایی بە پورتوگال گەیشت و لە کاتی ئاسایی و زیادکراو، بەبێ گۆڵ بەرانبەر بوون و، لە لێدانی یەکلاکەرەوەدا ئیسپانیا ٤ – ٢ سەرکەوت. لە یاری کۆتاییدا ئیتاڵیای پێگەیشت و بە گۆڵەکانی داڤید سیلڤا و جۆردی ئالبا و فێرناندۆ تۆرێس و خوان ماتا، بەبێ وەڵام، بوو بە پاڵەوانی ئەورووپا. کاسیاس باشترین گۆڵچی بوو و تۆرێس بە ٣ گۆڵ بوو بە گۆڵکار و، ئینێستا باشترین یاریزان بووە لە قۆناغی پاڵاوتنی کیشوەری ئەورووپا بۆ گەیشتن جامی جیھانی ٢٠١٤ی بەرازیل، ئیسپانیا لە کۆمەڵەی ٩ دابوو و لەگەڵ فەڕەنسا و بیلاڕووس و جۆرجیا و فینلەندا ململانێ دەکرد.

هەڵگری نازناوەکە و پاڵەوانی جامی جیهانی ٢٠١٠ لە جامی جیهانی ٢٠١٤ لە قۆناغی کۆمەڵەکان لە کۆمەڵەی دووەم بوو، لەگەڵ هەریەک لە هەڵبژاردەکانی هۆڵەندا، چیلی، و ئوسترالیا. بەڵام ئاستێکی خراپی پێشکەش کرد و لە کۆی ٣ یاری تەنیا ١ یاری بردەوە، بەمەش پلەی سێیەمی گرت و نەیتوانی سەربکەوێت بۆ قۆناغی ١٦.

هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپای ٢٠١٦ بەردەوام بوو لەسەر ئاستە خراپەکەی جامی جیهانی ڕابردوو، لە قۆناغی کۆمەڵەکانی لە کۆمەڵەی چوارەم بوو شانبەشانی هەریەک لە هەڵبژاردەکانی کڕواتیا، تورکیا، و چیک. بە بردنەوەی ٢ یاری لە کۆی ٣ یاری توانی پلەی دووەم بگرێت و سەربکەوێت بۆ قۆناغی ١٦. لە قۆناغی ١٦ ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بووەوە و بە ئەنجامی ٢-٠ شکستی هێنا و، بەمەش لە قۆناغی ١٦ هەر بە زووی کرایە دەرەوە.

دوای پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز لە پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە جامی جیهانی ٢٠١٨ـی ڕووسیا، هەڵبژاردەی ئیسپانیا پاش ماوەیەک دابڕان لە کێبڕکێ کردن لەسەر نازناوەکان، دووبارە چاوڕوانی ئاستێکی باشی لێ دەکرا. بەڵام بەر لە هەفتەیەک لە دەستپێکردنی جامی جیهانی، بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو یولیان لۆپێتیگی لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی ئیسپانیا دوورخرایەوە، هەر بۆیە بە شێوەیەکی کاتی فێرنان هێیرۆ وەک ڕاهێنەری ئیسپانیا دەستنیشان کرا.

هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە قۆناغی کۆمەڵەکان لە کۆمەڵەی دووەم بوو، لەگەڵ هەر یەک لە هەڵبژاردەکانی پورتوگال، ئێران، و مەغریب. ئیسپانیا لە کۆی ٣ یاری توانی تەنیا ١ یاری بباتەوە و، ٢ یەکسان بوونیشی بە دەستهێنا. بەم شێوەیە بە پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەی سەرکەوت بۆ قۆناغی ١٦. لە قۆناغی ١٦ هەڵبژاردەی ئیسپانیا ڕووبەرووی هەڵبژاردەی ڕووسیای خانەخوێی جامی جیهانی بووەوە، کاتی ئاسایی یاریەکە بە یەکسان بوون و بە ئەنجامی ١-١ کۆتای هات، بەم شێوەیە پەنا برایە بەر لێدانی یەکلاکەرەوە، بە ئەنجامی ٤-٣ لە لێدانە یەکلاکەرەوەکان هەڵبژاردەی ڕووسیا توانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بکاتە دەرەوەی پاڵەوانێتییەکە. دووبارە هەڵبژاردەی ئیسپانیا بە زوویی لەم پاڵەوانێتییەش کرایە دەرەوە.

ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیسپانیا، ھەڵبژاردەی نیشتمانی ئیسپانیایە و لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیاوە سەرپەرشتی دەکرێت و، ڕاھێنەری ئێستای ھەڵبژاردەکە لویس ئینریکییە، ئیسپانییەکان بە لارۆخا بەناوبانگن. ئیسپانیا تاکە ھەڵبژاردەی ئەوروپییە کە توانیویەتی سێ پاڵەوانیەتی یەک لەدوای یەک بباتەوە، کە یۆرۆی ٢٠٠٨ و جامی جیھانی فیفای ٢٠١٠ و یۆرۆی ٢٠١٢ن. بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا لە تەممووزی ٢٠٠٨ ئیسپانیا پلەی یەکەمی ڕیزبەندی جیھانی فیفای گرت. لە نێوان تشرینی دووەمی ٢٠٠٦ تا حوزەیرانی ٢٠٠٩ ژمارەی پێوانەیی تۆمارکرد، بە ھۆی ئەوەی ٣٥ یاری یەک لە دوای یەکی بردەوە و، ھەتا لە بەرنبەر ویلایەتە یەکگرتووەکان، یارییەکی دانا و بوو بە سێیەمی جامی کیشوەرەکانی فیفای ٢٠٠٩، پێشتریش بەرازیل لە ١٥ یەک لە دوای یەک تامی دۆڕانی نەکردبوو.

___

پۆلیسی بریتانیا :- کوشتنی پەرلەمانتار دەڤی ئامیس پەلامارێکی تیرۆریستانەیە

KDC

فینلاند وا بڕیارە ئەم بەهارەبڕیاری خۆی لەسەر ئەندامێتی ناتۆ دەدات

nusar1

پرۆفایلی خوزێ مۆرینیۆ

nusar1
KDC

FREE
VIEW