KDC

ئێران لە هەشتی مارسی ساڵی پارەوە تا ئێستا چەندین ژنە کوردی چالاکوانی دەستگیر کردووە 

لە بەرەبەری ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژنان، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕاپۆرتێکی ئاماری لە سەر پێشێلکارییەکانی حکوومەتی ئێرانی دژ بە مافەکانی ژنان لە کوردستان بڵاوکردەوە، کە دەرخەری ئەوەیە، ئەو پێشێلکارییانە بەرانبەر بە ساڵی ڕابردوو زیادی کردووە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای مارسی ٢٠٢١ هەتا مارسی ٢٠٢٢، لانی کەم ٣٥ چالاکوانی ژنی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون، هەر لەو ماوەیەشدا ١٢ چالاکوانی ژنی کورد لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپێندراوە.

دەستبەسەرکرانی ٣٥ چالاکوانی ژن

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، لە کۆی ئەو ٣٥ چالاکوانە ژنە، کە لەو یەکساڵەدا دەستبەسەر کراون، ٢ کەسیان خوێندکاری زانکۆ و، ٥ کەسیان مێرمنداڵ و تەمەنیان ژێر ١٨ ساڵ بووە.

هەروەها، زیاترین چالاکوانی ژن لە پارێزگای سنە دەستبەسەر کراون، کە ١٩ حاڵەت بووە و، ٢٦ حاڵەتی دەستبەسەرکرانەکان، کە دەکاتە ٧٤٪ی کۆی دەستبەسەرکراوەکان، بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی بەرهەڵستکاری حکوومەت دەستبەسەر کراون.

جیاکردنەوە بە گوێرەی تۆمەتەکان

چالاکوانی سیاسی: ٢٦ حاڵەت، کە دەکاتە ٧٤٪ی کۆی حاڵەتەکان.

چالاکوانی مەدەنی: ٥ حاڵەت، کە دەکاتە ١٤.٥٪ی کۆی حاڵەتەکان.

چالاکوانی مەزهەبی: ٤ حاڵەت، کە دەکاتە ١١.٥٪ی کۆی حاڵەتەکان.

جیاکردنەوە بە گوێرەی پارێزگاکان

پارێزگای ئیلام: ٣ حاڵەت

پارێزگای کرماشان: ٤ حاڵەت

پارێزگای سنە: ١٩ حاڵەت

پارێزگای ئورمیە: ٩ حاڵەت

سەپاندنی سزای بەندکران بە سەر ١٢ چالاکوانی کورد

بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لە مارسی ٢٠٢١ هەتا مارسی ٢٠٢٢، لانی کەم ١٢ چالاکوانی ژنی کورد، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، سەرجەم سزای ٢٤ ساڵ و ٧ مانگ و ١ ڕۆژ بەندکران و، هەروەها ٣ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراویان بەسەردا سەپێندراوە.

لەو ژمارەیە ١٠ کەسیان بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و، دوو کەسیان بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپێندراوە و، زیاترین چالاکوانی ژن، بە ٤ حاڵەت لە پارێزگای سنە سزایان بە سەردا سەپێندراوە.

هەروەها یەکێک لەو چالاکوانە کە سزای بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە،، بە ناوی ڕۆیا محیەدینی خەڵکی پاوەیە کە تەمەنی ١٨ ساڵ بووە.

جیاکردنەوە بە گوێرەی تۆمەتەکان

چالاکوانی سیاسی: ١٠ حاڵەت

چالاکوانی مەدەنی: ٢ حاڵەت

جیاکردنەوە بە گوێرەی پارێزگاکان

پارێزگای سنە: ٤ حاڵەت

پارێزگای کرماشان: ٣ حاڵەت

پارێزگای ئیلام: ٣ حاڵەت

پارێزگای ئورمیە: ١ حاڵەت

باکووری کوردستان: ١ حاڵەت

___

پیرۆزبایی کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستان بۆ دێموکرات و پارتی لە ئەمریکا 

KDC

ڕۆژهەڵاتی کوردستان : ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەرکراوانی نەورۆز

nusar1

واشنتن: ڕێککەوتنی بەرنامەی ناوکی لەگەڵ ئێران بەمەرجی خێراکردنی گفتگۆگۆکان دەبێت

nusar1
KDC

FREE
VIEW