KDC

بەرنامەی خۆراکی جیهانی هۆشداری لە بەرزبونەوەی نرخی خواردەمەنی دەدات

بەهۆی شەڕی ئۆکرانیا و ڕوسیا و کاریگەریەکانی لەسەر کەرت وزە لە جیهان ،نرخی سوتەمەنی زۆر بووە و،نرخی ماددەخۆراکیەکانیش بەرزکردۆتەوە ،چونکە ڕوسیا و ئۆکرانیا دوو وڵاتی سەرکی ماددە خۆراکییە سەرەتاییەکانی جیهان دادەنرێن .

لەمبارەوە داڤید بیسلی سەرۆکی بەرنامەی خۆراکی جیهان هۆشداری لە بەرزبوونەوەی نرخی خواردەمەنیەکان لە جیهان دەدات ,بەتایبەت وڵاتانی هەژار نیشین کاریگەری زۆری لەسەر ئاستی بژێووی هاوڵاتیان دەبێت
لەگەڵ ئەوەی ڕوسیا و ئۆکرانیا بەرهەمهێنەری سەرەکی دانەوێڵەی جیهانن ،بەمەش کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی ماددە خۆراکیەکان هەیە،ئەمەش بۆ وڵاتانی هەژار نشین برسێتی زیاتر بەدوای خۆیەوە دێنێت ،کە بیسلی ئەمە بەکاراساتێکی تر ناودەبات
سەرۆکی ڕێکخراوی نابراو بە بی بی سی ڕاگەیاند :کەبرسێتی لە جیهاندا لە ماوەی چوار ساڵی پێش شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیا لە 80ملیۆن کەسەوە بۆ 276ملیۆن کەس بەرزبۆتەوە ،ئەویش کاریگەری گۆرانکارییەکانی کەش و هەواو ،ڕێککارەکانی پەتایی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ململانێنیە جیهانییەکانە و کاریگەری تەواوی لەسەر ژیانی ملیۆنان هاوڵاتی لە جیهاندا هەیە .
ئەم ململانێی ئێستاش کە ڕێژەیەکی زۆر لە دانەوێڵەو پێداویستییەکان خۆراک لە دەریایی ڕەشەوە هاوردەدەکرا کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی کاڵاکانی ڕۆژانە هەیە

جێی ئاماژەیە ڕوسیا و ئۆکرانیا لە بەرهەمهێنانی دانوێڵە و گەنمەشامی و بەرهەمە ڕۆنییەکان پێوانەیەکی کاریگەریان هەیە ،مەترسییەکان لەبەردەوامی شەڕ زیاتردەبن

سۆران حەسەن

___

ئیتڵاعات کوردێکی دانیشتووی گوندێک دەستگیر دەکات

KDC

بومەلەرزە شارۆچکەیەکی کوردستان دەهەژێنێت

KDC

بەرپرسانی گرتووخانەی ئورمییە بەندکراوێکی سیاسی کورد دەخەنە ژووری تاکەکەسییەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW