KDC

لێشاوی پەنابەران بەهۆی شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیا زیاتر لەدووملیۆن کەس دەبێت

لێکەوتەکانی شەڕی 13 ڕۆژەی شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیا ،لێشاوێکی بێ وێنەی پەنابەران نیشان دەدات ،ژمارەی پەنابەران بۆ زیاتر لە دوو ملیۆن بەرزدەبێتەوە ،پێشبینیەکان بۆ زیاتر لە 7ملیۆن دەچێت ،لەکاتێکدا ئەم شەپۆلەی پەنابەران لە جەنگی دووەمی جیهانییەوە ،ئەوروپا لێشاوی وای بەخۆوە نەبینیووە
لەمبارەوە فیلیبۆ گراندی بەرپرسی کۆمسیۆنی پەنابەرانی سەربەنەتەوەیەکگرتووەکان بە تۆری بی بی سی ڕاگەیاند ،لێشاوی پەنابەران بەهۆی شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیا شێوەی قەیرانی ئاوارەیی جەنگی جیهانی دووەممە ،کەلە 13یەمین ڕۆژی جەنگەوە زیاتر لە دوو ملیۆن ئاوارەبوون
لەلایەکی ترەوە پێشبینیەکانی نوسینگەیی پەنابەرانی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپای بۆ چوار ملیۆن پەنابەرە ئەمەش ،ئامادەکارییەکان کۆمەککردنی ئاوارەکان و دابەشکردنیان بۆ وڵاتانی ئەوروپا کاری بۆدەکرێت
جێی باسە زۆرینەی ئاوارەکانی ئۆکرانیا ڕوو لە دەروازە سنورییەکانی پۆلەندا دەکەن ،زیاتر لەیەک ملیۆن ئاوارە ڕووی لەو وڵاتە کردووە ،
وڵاتانی تر دراوسێش وەک کۆماری مۆلدۆڤیا ،ڕۆمانیا ،سلۆڤینیا،هەنگاریا و تەنانەت بیلاروس و روسیاشی گرتۆتەوە

سۆران حەسەن

___

کۆمیتەی بەڕێوەبەری ناوەندی سوید کۆبونەوە

nusar1

ئۆکرانیا :هێزەکانی ڕووسیا مزگەوتی ماریۆپۆلیان بۆردمان کرد

nusar1

ناوەندی سوید سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW