KDC

په‌نابه‌رێكی دیكه‌ی كورد به‌ رووداوی هاتووچۆ له‌ یۆنان گیانی له‌ده‌ستدا

په‌نابه‌رێكی دیكه‌ی كورد به‌ رووداوی هاتووچۆ له‌ یۆنان گیانی له‌ده‌ستدا

پەنابه‌رێكی مەریوانی  کە نزیکەی دوو هه‌فته‌ پێش ئێستا لە وڵاتی یۆنان لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا بریندار ببوو، بەهۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لە دەست دا.

 رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌: رۆژی چوارشه‌مه‌ 23 -6- 2021 ،  پەنابه‌رێكی  خەڵکی مەریوان بە ناوی “ڕامین شەریفت” کە 18 ڕۆژ پێش ئێستا لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە وڵاتی یۆنان بە سەختی بریندار ببوو، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەو وڵاتە گیانی لە دەست دا.

ڕامین شەریفی کاتژمیر 6ی بەیانی ڕۆژی شەممە 15ی جۆزەردان 2721 ، بە هۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی هەڵگری پەنابه‌ران لە شاری “کاوالا”ی وڵاتی یۆنان لە گەڵ پەناخوازێکی دیکەی خەڵکی مەریوان بە ناوی لوقمان ئەحمەدی بریندار ببوون.

جێگای ئاماژەیە کە لەو ڕووداوەدا دوو پەنابه‌ری دیکەی خەڵکی مەریوان بە ناوەکانی  “موحسین ئەحمەدی” و “ڕزگار قوربانی” دەستبەجێ گیانیان لە دەست دا. 
تەرمی ئەو دوو کەسە چەند ڕۆژ پێش ئێستا گەڕێندرایەوە بۆ زێدەکەی خۆیان کە حکوومەتی ئێران لە بری گەڕاندنەوەی هەر تەرمێک 500 میلیۆن تمەنی لە بنەماڵەکانیان وەرگرتووە.

هەنگاو پێشتر لە زاری یەکێک لە پەناخوازەکانەوە ڕایگەیاندبوو کە، پۆلیسی یۆنان شوێنی ئۆتۆمبێلی هەڵگری ئەو پەنابەرانە کەوتووە و ئۆتۆمبێلەکەش بە هۆی خێرایی زۆرەوە وەرگەڕاوە.

___

کاردانەوە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان لەسەر هەوڵی تیرۆری شکستخواردووی مستەفا کازیمی سەرۆکوەزیرانی عێراق

KDC

کارو چالاکیەکانی ساڵی 2022 ی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

KDC

فینلاند : وەزیری دەرەوە ، پێککا هاڤیستۆ، سنوور بۆ ئەو کۆچبەرانە داناخات کە دەیانەوێ بە زەبری هێز بیبەزێنن

KDC
KDC

FREE
VIEW