KDC

جەنگی پاریس و ڕیاڵ

عەلی جەمال

ئەمڕۆ لە یارییەکی گرینگی قۆناغی شازدەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید و پاریس سانجێرمان، لە کاتژمێر ١١شە و ڕووبەڕووی یەکتردەبنەوە، هەردوولا بە بەهێزی و گڕوتینەوە خۆیان ئامادەکردووە بۆ یارییە ئاگرینەکەی ئەمشەو.
هەروەها یانەی پاریس لە نێو یاریگای خۆی یەک بە سفر لە یانە شاهانەیەکەی بردۆتەوە، وە ئەمشەو لە یاری گەڕانەوە، یانەی ڕیال مەدرید لە نێو هاندەران و یاریگای خۆی ڕووبەرووی یانە پاریسییەکە دەبێتەوە.
یانە شاهانەیەکە لە یاری چوون یەک بەسفر بە پاریس دۆڕاوە، هەربۆیە دەبێت یانە شاهانەییەکە لە نێو سانتیاگۆبیرنابیۆ سەرکەوتن تۆماربکات بە دوو گۆلی خاوێن، ئەوا سەردەکەوێت بۆ قۆناغی هەشت و بە پێچەوانەشەوە ماڵئاوای لە پاڵەوانیەتیکە دەکات.
بۆ یارییەکەی ئەمشەو، هەریەکە لە کاسمیرۆ و مێندی یاریی ناکەن، بەهۆی کەڵەکەبوونی کارتە زەردەکانیان، وە ڕاهێنەری هەردوو لا بە گرینگییەوە لە یارییەکە دەڕوانن و، بە یارییەکی قورسی دەزانن، هەموو چاوەڕێی ئەو جەنگە دەکەین.
ڕیال مەدرید بەرەو ١٤ هەمین جار هەنگاو دەنێت بۆ بوون بە پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، هەروەها یانە پاریسییەکە دەیەوێت خەونەکەی بە دی بهێنێت، کە چەندین ساڵە بە هیوای بە دیهێنانی ئەوخەونەن، ئەویش بۆ یەکەم جار لە مێژوو، ئەم نازناوە بە دەست بهێنن، چونکە یانە پاریسییەکە لە ئیستادا بە باشترین کاتەکانی تێدەپەرێت و، خاوەنی باشترین سێ هێرشبەری جیهانن، ئەوانیش میسی و نیمار و میپاپێ یە.
هەردوو یانە، پێشەنگی خولە نێوخۆییەکانی وڵاتەکانیان گرتووە بە جیاوازییەکی زۆر پێش ڕکابەرەکانیان کەوتوون، یانە شاهانەییەکە بە کۆکردنەوەی ٦٣خاڵ لە پێشەنگی خولی ئیسپانی نییە و، یانەی پاریس سانجێرمان بە کۆکردنەوەی ٦٢خاڵ پێشەنگی خولی فەڕەنسییە.

___

ئەڵمانیا بە زیندانی هەتاهەتایی و بە تۆمەتی جینۆساید ئێزدییەکان، عێراقییەکی سزادا

KDC

ئەمەریکا هۆشداری بە دیپلۆماتکاران و هاوڵاتیانی دەدات

nusar1

ئەڵمانیا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری گردبوونەوەیەک دەکەن

nusar1
KDC

FREE
VIEW