KDC

پۆڵەندا مانگانە 250 یۆرۆ دەداتە هەر پەنابەرێکی ئۆکرانی 

حکوومەتی پۆڵەندی، پڕۆژەیاسایەکیان بۆ پێشوازی خێرا و وەرگرتنی پەنابەرانی ئۆکرانی بەهۆی هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا پەسەندکرد، کە تێیدا مانگانە بۆ هەر پەنابەرێک بڕی 250 یۆرۆ دابین دەکات.

سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا، ماتیوز موراڤیتسکی، ڕایگەیاند، بۆ یارمەتیدانی پەنابەرانی ئۆکرانی، ئەو ڕێککارە یاسایە بریتی دەبێت لە پێدانی مافی نیشتەجێبوون بۆ ماوەی 18 مانگ، لەگەڵ بژاردەی درێژکردنەوەیان بۆ ماوەی 18 مانگی دیکە، لەگەڵ مۆڵەتی کارکردن.

هەروەها ژمارەیەکی کاتی ناسنامەی نەتەوەییش لە پلاندایە بۆ ئاسانکاری گەیشتنیان بە خزمەتگوزاری تەندروستی گشتی و قوتابخانە و دوورکەوتنەوە لە ئاڵۆزییەکانی بیرۆکراتی.

مۆراڤیتسکی، ئەوەشی خستەڕوو، کە پڕۆژە یاساکە یارمەتی دارایی بۆ زۆرێک لە هاووڵاتیانی پۆڵەندی پێشنیار کردووە، کە لە ئێستادا پەنابەری ئۆکرانی وەردەگرن، مانگانە 250 یۆرۆ (271 دۆلار) بۆ هەر پەنابەرێک کە پەنایان بۆ پۆڵەندا بردووە.

جێی باسە، تا ئێستا پڕۆژە یاساکە نەدراوەتە پەرلەمانی پۆڵەندا بۆ دەنگدان

___

تەنیا لە مانگی رابردوودا نزیکەی ٣١ هاووڵاتی کورد دەستگیرکراون 

KDC

گوندەکانی نزیک کۆبانێ تۆپباران کران و شەهید و برینداری لێکەوتەوە

KDC

کەڕووی ڕەش لە عێراق ڕوو لەزیاد بوونە

KDC
KDC

FREE
VIEW