KDC

ئەمەریکا سزای ئابوری نوێی ڕوسیا دەدات و ،هاریکاری ئۆکرانیا بەبڕی 13,6ملیار دۆلار دەکات

کۆشکی سپی ئەمەریکا ئاشکرای کرد کە ئەمڕۆ هەینی جۆن بایدن سەرۆکی ئەمەریکا لە بەرامبەر بەردەوامی هێرشی ناڕەوایی ڕووسیا بۆسەر ئۆکرانیا ڕێوشوێنەکانی سزای نوێی ئابوری بۆ سەر ڕوسیا ئاشکرادەکات .
بەپێی ئەو زانیارانەی دزەی پێکراوە و لەلایەن تۆری هەواڵی سکاینیوز بڵاوکراوەتەوە پێدەچێت ئەمەریکا بە تەواوی پەیوەندییە ئابورییەکانی لەگەڵ ڕوسیا کۆتایی پێبهێنێت , ئەمەش ڕەنگە بەڕاوێژ لەگەڵ گروپی پیشەسازی حەوت و سەرکردەی وڵاتانی ئەوروپا بڕیارێکی لەوشێوەیە بدات , یان گومگری لەسەر بەرهەمە هارودەکراوی ڕوسیا بەرێژیەکی باش بەرزبکاتەوە
لەلایەکی ترەوە کۆنگرێسی ئەمەریکا ئێوارەە پێنج ەەممە بڕڕاری دا هاوکاری سەربازی و پاڵپڵپتی دارایی حکومەتی ئۆکرانیا بەبڕڕ 13,6 ملیار دۆلار بکات

لەمبارەوە جەین ساکی وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند سەرۆک بایدن چاوەڕێی واژۆکردنی یاساکە دەکات ،کە پشتگیرییەکی مێژووییە بۆ گەلی ئۆکرانیا تابەرگری لە وڵاتەکەیان و دیموکراسی پێبکات

سۆران حەسەن

___

نەتەوەیەکگرتووەکان: دەستدرێژیکردنە سەر کوردانی رۆژئاوا بەردەوامە

KDC

واشنتن: ڕێککەوتنی بەرنامەی ناوکی لەگەڵ ئێران بەمەرجی خێراکردنی گفتگۆگۆکان دەبێت

nusar1

گەورەترین کەشتی جیهان ئامادەکاری بۆ گەشتکردن دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW