KDC

ڕوسیا ئامادەکاری هێرشێکی نوێ بۆ سەر شاری کییڤ دەکات

بەپێی ئەو وێنانەی لە مانگە دەستکردەکانەوە گیراون ،هێزێکی زۆر ڕوسیا لە دەوروبەری شاری کییڤ بڵاوەیان پێکراوە ،ڕەنگە ئامادەکاری نوێی هێزەکانی ڕوسیا بێت ،بۆ سەر هێرشکردنە سەر ئەو شارە

بەپێی وێنەکان، کە لەلایەن کۆمپانیای تەکنەلۆجیای مەکسەر ئەمریکییەوە گیراون، سەربازەکان لە فڕۆکەخانەی ئانتۆنۆڤ لە باکوری ڕۆژئاوای کیێڤەوە بەرەو شارۆچکەکانی نزیک دەجوڵێن.
ئەمەو بەپێی بەیانامەی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ،هێزەکانی ڕوسیا بە دوری پێنج کلیۆمەتر لە شاری کییڤ پایتەخت دورن و بڵاوەپێکردنی هێزەکانی رووسیا ڕەنگە هەوڵی هێرشێکی نوێ بۆسەر ئەو شارە بێت

لەلایەکی ترەوە ڕێکخراوە مرۆییەکان باسی لە ڕەوشی خراپی شاری گەمارۆدراوی ماریۆپۆل دەکەن ،کەبەهۆی سەرماو کەمی پێداویستیەکانی ژیان شارەکە بەرە کارەساتێکی مرۆیی دەڕوات
لەمبارەوە ڕێکخراوی خاچی سوری نێودەوڵەتی هۆشداری لە کاراساتێکی مرۆیی لەو شارەگەمارۆدراوە دەدات ،کە خەڵکەکەی لە ژێر رەحمی بۆردومانەکان و سەرماو کەمی دەسکەوتنی پێداویستیەکان ڕووبەڕووی کارەساتێکی مرۆیی دەبنەوە

هەروەها وەزارەتی بەرگری ڕوسیا بە ئاژانسی هەواڵیەکانی روسیای ڕاگەیاند ،کە کردنەوەی ڕێرەوی ئاسایشی مرۆی بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت شارەکە بەجێبهێڵن لە ڕۆژی هەینیش بە کراوەی دەمێنێتەوە ،بەڵام کردنەوەی ئەم ڕێڕەوە ئەمنیانە لەلایەن هێزەکانی ئۆکرانیا بە گاڵتەجاری ناودەبرێت ، چونکە لە سایەی بۆردمانی بەردەوام ڕێڕەوی ئاسایشی هێچ بە هایەکی نییە

شایەنی باسە بەپێی ڕاپۆرتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سەرەتایی دەستپێکردنی شەڕەوە لە 24 مانگ ڕابردوو زیاتر لە 2,5ملیۆن هاوڵاتی ئاوارەی وڵاتانی دراوسێی ئۆکرانیا بوون

سۆران حەسەن

___

نوێنەری کۆنفدراسیۆن لەگەڵ سەرۆکی کۆمیتەی پەرلەمانی دۆستایەتی کورد -کەنەدا کۆبووە

nusar1

لە یادی 43یەمین ساڵەی کۆچی دوایی مەلا مستەفا بارزانی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پەیامێک بڵاو دەکاتەوە 

KDC

ئیتلاعات هەڕەشە لە باوکی ئەو بەندکراوە دەکەن ،کە ئاگری لە خۆی بەردابوو

nusar1
KDC

FREE
VIEW