KDC

نەتەوەیەکگرتووەکان: هیچ زانیاریمان لەسەر بوونی چەکی بایلۆجی وکیمیایی لە ئۆکرانیا نییە

لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، کە لەسەر داوای ڕووسیا ئەنجام درابوو، رایانگەیاند، کە هیچ زانیارییەک لە بارەی چەکی بایلۆجی و کیمیایی لە ئۆکرانیادا نەبووە.

هەرچەندە ڤاسیلی نێبینزیا، نوێنەری ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە گوتارێکدا لە کۆبوونەی ئەنجوومەنی ئاسایش، کە لەسەر داوای ڕووسیا کرابوو، ئاماژەی بە نزیکەی سی تاقیگەی چەکی بایلۆجی و بڵاوکردنەوەی نەخۆشییە کوشندەکان دا، کە لەلایەن ئەمەریکاوە هاریکاری ئۆکرانیای پێکراوە،
بەڵام نێبینزیا لە گوتارەکەیدا هیچ بەڵگەیەکی سەبارەت بە بانگەشەکانی پێشکەش نەکرد.

هاوکات نوێنەری ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لێدوانی ڕووسیای بە پێکەنین نیشاندا و، هۆشداری دا، کە ڕەنگە ڕووسیا وەک پاساوێک بۆ بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە ئۆکرانیا بە کاری بێنێت.

هەروەها جەین ساکی، گوتەبێژی کۆشکی سپی، لێدوانەکانی رووسیای بە نابەجێ ناوبرد و، هۆشداری لە بارەوەدا، کە ڕەنگە ڕووسیا وەک کاردانەوەیەک چەکی کیمییای بە کار بێنێت.

لەمبارەوە ئیزومی ناکامیتسو، نوێنەری باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری چەکدانان، ڕایگەیاند: کە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان هیچ ئاگایان لە بوونی چەکی بایلۆجی و کیمیایی لە ئۆکرانیادا نییە.

هەروەها ناکامیستۆ باسی لە نیگەرانییەکانی ئاسایش و سەلامەتی ویستگەی ناوەکییەکانی ئۆکرانیا کرد، گوتی، کە هەر ڕووداوێکی بچووک لە دامەزراوە ناوەکییەکان، دەرئەنجامی بۆ سەر تەندروستی و ژینگە دەبێت.

نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان، هۆشداری دا کە هەموو هەوڵەکان بۆ ئەوە بێت، کارەسات ڕوونەدات، چونکە لە کارکەوتنی یەک یەکەی کاراکتەری ناوەکی، یا دواکەوتن لە نۆژەنکردنەوە و چاودێری هەر بەشێک لە کایەکی بچوکەوە گەورە دەبێت و، کارەسات دروست دەکات.

سۆران حەسەن

___

کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ لیژنەی ناوچەی سوید پارتی کۆبوونەوە

nusar1

سوید: دادگاییکردنی دوو برا کە دەستدرێژی سێکسیان کردۆتە سەر کچان

KDC

تورکیا بەردەوام چەکدارەبەکرێگیراوەکانی لە سوریاوە بۆ لیبیا دەگوازێتەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW