KDC

نەتەوەیەکگرتووەکان :نرخی خۆراک لە جیهاندا بەرزدەبێتەوە

نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دا، کە نرخی خۆراک لە سەرتاسەری جیهاندا، بە هۆی شەڕی ئۆکرانیا لە سەدا 8 بۆ 20 بەرز دەبێتەوە.

ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی نەتەوە یەکگرتووەکان، (FAO) هۆشداری دا، کە بەهۆی شەڕی ئۆکرانیاوە، دەکرێت نرخی خۆراک لە سەرتاسەری جیهاندا بەرزبێتەوە.

لە ڕاپۆرتێکدا FAO، ڕایگەیاند، کە نرخی خۆراک لەوانەیە لەسەدا 8 بۆ 20 بەرزبێتەوە، رێکخراوەکە دەڵێ، کە بەرزبوونەوەی نرخەکان، لەوانەیە ژمارەی ئەو کەسانەی ڕووبەڕووی هەژاری دەبنەوە زیاد بکات.

بەهۆی ئەو شەڕەی کە لە ئۆکرانیا بەردەوامە، هێشتا ڕوون نییە کە ئایا دەکرێت ئەمساڵ دانەوێڵە بتوانرێت دروێنە بکرێت یان نا. هەروەها نازانرێت ئایا ڕووسیا بەهۆی سزاکانی وڵاتانی ڕۆژئاواوە، دەتوانێت دانەوێڵە هەناردە بکات یان نا.

بەڕێوەبەری گشتی FAO کیو دۆنگیو، وتی: “تێکچون لە چالاکییە کشتوکاڵییەکانی ئەو دوو وڵاتە گرینگە لە هەناردەکردنی بەرهەمە سەرەتاییەکانی خۆراک، بەشێوەیەکی بەرچاو نائارامی خۆراک لە سەرتاسەری جیهاندا زیاد دەکات”.

بە گوێرەی FAO، ڕووسیا لە پلەی یەکەم و ئۆکرانیا لە پلەی پێنجەمدایە لە نێوان وڵاتانی هەناردەی گەنم لە جیهاندا. لەسەدا 19ی دابینکردنی جۆی جیهان لەلایەن ئۆکرانیا و ڕووسیاوە دابین دەکرێت، ئەو دوو وڵاتە، لەسەدا 14ی دابینکردنی گەنمی جیهان دابین دەکەن و، لەسەدا 4ی دابینکردنی گەنم دابین دەکەن و، زیاتر لە سێیەکی کۆی هەناردەی دانەوێڵەی جیهان لەلایەن ئەم دوو وڵاتە دروست دەکرێت.

___

تورکیا :هەڵئاوسانی ئابوری گەیشتۆتە بەرزترین ئاست

nusar1

فواد حسێن تووشی کۆرۆنا بوو

KDC

پەیامی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەبۆنەی ساڵیادی کۆڕەوی گەلی کوردستان

nusar1
KDC

FREE
VIEW