KDC

ئۆکرانیا :هێزەکانی ڕووسیا مزگەوتی ماریۆپۆلیان بۆردمان کرد

وەزارەتی دەرەوەی ئۆکرانیا، ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، کە هێزەکانی ڕووسیا مزگەوتێکیان لە شاری ماریۆپۆل لە بەندەری باشووری ئۆکرانیا بۆردومان کردووە، کە زیاتر لە 80 گەنج و منداڵی بە ڕەگەز تورک پەنایان بۆ بردووە.

ئۆکرانیا ڕووسیای بەوە تۆمەتبار کرد، کە ڕێگە بە هیچ کەسێک نادات لە ماریۆپۆل بچێتەدەرەوە، گەمارۆکانی سەدان هەزار کەسی دەستبەسەر کردووە، ڕووسیاش ئۆکرانیا بەوە تۆمەتبار دەکات، کە بووەتەهۆی چۆڵنەکردنی دانیشتوان.

وەزارەتی دەرەوەی ئۆکرانیا لە تویتەر نووسیویەتی: “ڕووسەکان مزگەوتی سوڵتان سلێمان قانونی لە ماریوپۆل بۆمباران کرد، کە زیاتر لە 80 گەنج و منداڵ لەوێ خۆیان حەشارداوە بۆ پەناگەدان لە تۆپبارانەکان”.

مۆسکۆ ڕەتیدەکاتەوە لە کاتی ئۆپەراسیۆنی سەربازی تایبەتدا لە ئۆکرانیا، ناوچە مەدەنییەکان بە ئامانج بگرن، ماریۆپۆل لەلایەن هێزەکانی ڕووسیاوە گەمارۆدراوە و ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە لە ژێر بۆردوماندایە.

بەرپرسێکی ئێم ئێس ئێف، ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، کە بارودۆخی ئەو شارە زۆر خراپە و، هاووڵاتیانیش لە هەوڵی دەربازبووندان و، بەهۆی کەمی خۆراکیشەوە دەناڵێنن، دیمیتۆ کۆلیبا، وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا، ڕۆژی هەینی لە تویتەر نووسیویەتی: “ماریۆپۆل گەمارۆدراوە، خراپترین کارەساتی مرۆیی لەسەر زەوی بەسەر دەبات و، لە ماوەی 12 ڕۆژدا هەزار و 582 هاووڵاتی مەدەنی کوژران”.

___

یەکێتی ئەوروپا: ڕۆژی دووشەممە گفتوگۆکان لە بارەی بەرنامەی ناوکی ئێران دەستپێدەکاتەوە

nusar1

بە هۆی دەستبەسەرکردنی بارمتەکەی سزادراوێکی کورد مان لە خواردن دەگرێت

KDC

بە ڤیدیۆ: ڕاپۆرتێک لەسەر پڕۆژەی ھاوبەشی وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی کوردستان و ناوەندی ڕەوەندی کورد لەدەرەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW