KDC

سەرۆکی حکومەت:هەولێر خۆی بۆ ترسنۆکان ناچەمێنێت

لەبارەی هێرشەتیرۆریستیە موشکییەکەی سەر شاری هولێر بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کورستان لە پەیجی خۆی لە فەیسبوک نوسیوییەتی «هولێر خۆی بۆ ترسنۆکان ناچەمێنێت .
ئەو هێرشە تیرۆریستییەی کرایە سەر چەند شوێنێکی هەولێر، بە توندی شەرمەزار دەکەم و داوا لە خەڵکی قارەمان و خۆڕاگری هەولێر دەکەم ئارام بگرن و ڕێنمایی دەزگا ئەمنیەکان جێ بە جێ بکەن. سوپاسی خۆڕاگریتان دەکەم.

شایانی باسە بەرەبایەنی ئەمڕۆ 12موشەکی بالیستی لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان و عێراق لە ڕۆژهەڵاتەوە ئاراستەی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان کراوە ،کەبەپێی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی ناوخۆ هێرشە موشەکییە تیرۆرستییەکە زۆربەی لە ناوچەی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیان کەتۆتەوە ،بەڵام جگەلە زەرو زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی نەبووە

___

نوێنەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی چاوی بەچەند کەسایەتییەکی سیاسی ئەمەریکا ،کەنەدا ،ئوستورالیا و ئەوروپا دەکەوێت

nusar1

ئەڵمانیا: پێنج پەنابەری ئەندامی ڕێکخراوێکی تیرۆرستی ئیسلامی بەزیندانی سزادران

nusar1

نوێنەری کۆنفیدراسیۆن لەگەڵ ئەندامێکی پەرلەمانی کەنەدا کۆبووەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW