KDC

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەرکۆنەی هێرشە تیرۆرستییەکەی شاری هەولێر دەکات

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە پەیامێکدا سەرکۆنەی هێرشەتیرۆرستییەکەی شاری هەولێر دەکات

لەدرێژەی پەیامەکەیدا بەم هێرشە ترسنۆکانە دەیانەوێت ڕێگری لە ئیرادەو خواستی خەڵک بگرن و دۆخی عێراق و ناوچەکەو بەتایبەت ھەرێمی کوردستان بەئاراستەیەکی تردا بەرن، بەتایبەت لەم دۆخە نائارام و ھەستیارەی دونیای پێیدا تێدەپەڕێت

دەقی پەیامی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی :-

سەرکۆنەی ھێرشی تیرۆرستی شەوی ڕابردوو بۆ سەر شاری ھەولێر دەکەین ، بەئامانج گرتنی خەڵکی سڤیل و شێواندنی ئارامی و ئاسایشی ھەرێم و ھەولێری پایتەخت ، ھێزو ئیرادەی پێکەوە ژیان و بنیادنان و پێشکەوتن و ڕووانین بۆ ئایندە ڕاناگرێت ، ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێ تیرۆرستان چاویان بە ئارامی و بووژاندنەوەی ھەرێم ھەڵنایەت و دەیانەوێت وەک ناوچەکانی دی عێراقی لێبکەن .
دەیانەوێت ڕێگری لە ئیرادەو خواستی خەڵک بگرن و دۆخی عێراق و ناوچەکەو بەتایبەت ھەرێمی کوردستان بەئاراستەیەکی تردا بەرن ، بەتایبەت لەم دۆخە نائارام و ھەستیارەی دونیا پێیدا تێدەپەڕێت .
بەو ھیوایەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ھاوپەیمانانی دژ بەتیرۆر لەو ھێرشانە بێدەنگ نەبن و عێراقیش وەک دەوڵەت ھەڵویستی جدی ھەبێت و سنورێک بۆ دووبارە نەبوونەوەی لەو جۆرە ھێرشانە دابنێت ،کەمەترسی بۆ سەر ئارامی و ئاسایشی ھەرێم و ناوچەکە دەبێت .

بەو ھیوایەی ھەمیشە کوردستانی خۆشەویست ئارام بێت و ھاونیشتمانیانی لە ئاسودەیی و ئارامیدا بژین .

کۆنفدارسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

___

دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرانی کوردلە بەریتانیا ڕاگیراوە

nusar1

ئۆکرانیا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ دانیشتن و گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ڕوسیا دوپاتکردەوە

nusar1

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی وێبنارێکی بۆ بەڕێز بەختیار مام شێخ سازکرد

nusar1
KDC

FREE
VIEW