KDC

پرۆفایلی ڕۆبێرتۆکارلۆس

ڕۆبێرتۆ کارلۆس داسیلڤا ڕۆچا، لە رێکەوتی ١٠ی ئابی ساڵی١٩٧٣، لە ناوچەی گارچای ڕۆژئاوای شاری ساوپاولۆی وڵاتی بەڕازیل هاتۆتە دنیاوە، لە گەڕکێکی هەژارنشین و لە کێلگەیەکدا گەورە بووە، کە یارمەتی دایک و باوکی دەدا، لە ساڵی ١٩٨١ کارلۆس و خانەوادەکەی ڕوویان کردە ناوچەی کۆردێریۆپۆلیس، کە شارێکی بچووکی سەر بە ساوپاولۆیە.

لە مانگی شەشی ساڵی ٢٠٠٥، لەلایەن دوو کەسی نەناسراوەوە، ڕۆبێرتۆ کارلۆس ڕفێنرا، کەچی ئەوەی سەیر بوو، تەنیا بە لێسەندنی کاتژمێرەکەی دەستی و تەلەفۆنەکەی وازیان لێ هێنا.

کارلۆس یاریزانێکی ناسراوی تۆپی پێیە و لە باڵی چەپی بەرگریدا یاری دەکات و، ئێستا لە یانەی ئانژی ماکاشخالای ڕووسی درێژە بە یاریکردن دەدات و کاپتنی یانەکەیە، ڕۆبێرتۆ کارلۆس یەکێکە لەو یاریزانانەی کە زۆرترین دەستکەوتی لە شوێنی یاری کردنی خۆیدا بە دەستهێنا.

کارلۆس لە ساڵی ١٩٩٢ەوە دەستی بە ژیانی پیشەگەرایەتی یاریکردن کردووە، لەو کاتەی توانی بەژداری سێ جامی جیهانی لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیل بکات و، لە مۆندیالی ١٩٩٨ یارمەتیدەری هەڵبژاردەی سیلیساو بوو، کاتێک گەیشتنە یاری کۆتایی لە بەرانبەر هەڵبژاردەی فەرەنسای خانەخوێ و، یارییەکەیان بە سێ گۆڵ دۆڕاند، کەچی لە مۆندیالی دواتر توانی دیسانەوە هەڵبژاردەی نیشتیمانی بگەیەنێتە کۆتایی مۆندیال و، لە فیناڵێش ناسیۆناڵ مانشافتی ئەڵمانیایان بە دووگۆڵ شکست پێ هێنا و، جامەکەیان بە دەستهێنا، کە ئەمەش یەکێ بوو لە گرینگترین نازناوەکانی یاریزانەکە.

ئەم یاریزانە، بەوە ناسراوە کە لێدانە ڕاستەوخۆکانی هەردەم جێی مەترسین، ئەوەش بەهۆی بەهێزی و تەکنیکی لێدانەکانی، بە تۆقێنەری زۆرینەی گۆڵپاریزەکان ناسرابوو. ڕۆبێرتۆ کارلۆس، بە یەکێ لەو یاریزانانە دادەنرێت، کە زۆرترین یاریزان، واتا لە سەرووی (١٠٠) یاری لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئەنجامداوە، بە دووەم باشترین یاریزانی ساڵی ١٩٩٧ دەستنیشان کرا، کاتێک ڕۆناڵدۆ نازارۆ دالیمای هاونیشتیمانی بووە باشترین یاریزانی فیفا. هەروەها داسیلڤا کارلۆس، ناوی لە نێو ڕێزبەندەکەی پێلێدا هاتووە، کە ١٢٥ یاری لەخۆ گرتووە و، بە باشترینەکانی تۆپی پێ ناسراون.

لە مانگی ئازار ساڵی ٢٠٠٤، یۆنیاو ساو جواو: ڕۆبێرتۆ کارلۆس لەم یانەیە، بووە یاریزانێکی پڕۆفیشناڵ و سەرکەوتوو، ئەم یانەیە سەر بە ناوچەی ئارارایسی شاری ساوپاولۆیە و، لەم یانەیە، کارلۆس، بانگهێشتی ڕیزی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی کرا و، پەیوەندی بە هەڵبژاردەی بەڕازیلەوە کرد.

پالمیراس: دا سیلڤا ڕۆچا، لە یانەی پالمیراس بووە یەکێ لە باشترین یاریزانەکانی بەڕازیل و، بەتەواوی ناوی لە ئەمەریکای لاتین دەرکرد، کارلۆس توانی دوو پاڵەوانێتی خولی بەڕازیلی لەگەڵ یانەی پالمێراس بە دەست بهینێت.

ئینتەرمیلانی ئیتاڵی: لەلایەن ڕاهێنەری یانەی مێدڵزبرای ئینگلیزی، (بریان ڕۆبنسۆن)، بۆندێک پێشکەش بە کارلۆس کرا، کەچی یاریزانەکە ڕەتی کردەوە بۆندەکەی یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی هەڵبژارد لەساڵی ١٩٩٥، دوای ماوەیەک توانی متمانەی ڕاهێنەر ڕۆی هۆدسۆن، کە ئەوکات ڕاهێنەری ئینتەر بوو بە دەست بهێنیت و، وەرزێک یاری بۆ ئەو یانەیە کرد، هەر لەو ساڵە، توانی بەلێدانێکی ڕاستەوخۆ لە دووری ٣٠ یاردەوە، گۆڵێکی جوان تۆمار بکات.

ڕیاڵ مەدرید: لەگەڵ یانەی شاهانەی ئیسپانی، ڕۆبێرتۆ کارلۆس، توانی ١١ وەرز لەسەر یەک یاری ئەنجام بدات و خزمەت بەو یانەیە بکات، ٥٨٤ یاری بۆ ڕیاڵ مەدرید ئەنجامدا و، ٧١ گۆڵیشی تۆمار کرد، کە ئەمش ڕێژەیەکی باشە بۆ یاریزانێکی بەرگریکار، لە کۆی ئەو یارییانە ٣٧٠ یارییان، لە خولی ئیسپانی بووە و، لە کۆی ئەو ڕێژە گۆڵەش، ٤٦ گۆڵیان بە پێی چەپ تۆماری کردەون.

لەگەڵ زەینەدین زیدان بووە ناسراوترین یاریزانەکانی پێشەنگی ئەو سەردەمە، لە ساڵی ٢٠٠٢-٢٠٠٣ یەکێ بوو لە باشترینەکانی ئەوروپا و، ناوی لە پێکهاتەی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپی هات، لە ساڵی ٢٠٠٧ توانی گریبەستێکی نوێی ریاڵ مەدرید ڕەت بکاتەوە و بە فەرمیی یانەکەی بە جێهێشت.

فەنەرباخچە: لە ١٩ی مانگی شەشی ساڵی ٢٠٠٧، یاریزان ڕۆبێرتۆ کارلۆس، ڕوویکردە یانەی فەنارباخچەی تورکی و، بۆ ماوەی دوو وەرز و وەرزێکی زیاد کراویش، لە نێوان هەزارەها هاندەر لەسەر یاریگای شوکر و ساراکۆلگۆ، یاریزانەکە بە هاندەران ناسێنرا و، لە خولی سوپەرتورکیش لیگا، دەستی بە یاریکردن کرد، لە یەکەم وەرزیدا ئاستێکی بەرزی نمایشکرد و، یارمەتیدەری یانەکەی بوو بۆ بە دەستهێنانی ئەنجامی باش و، پلەی دووەمیان بە دەستهێنا و، یانەی بۆرسا سپۆر یەکەم بوون. کەچی لە ساڵی دووەم و لە سەرەتای وەرزەوە، کارلۆس و هاوڕێکانی زۆر باشبوون، بەڵام لە کۆتاییدا ڕۆبێرتۆ کارلۆس بەهۆی پیکانە یەک لە دوای یەکەکانییەوە نەیتوانی بەژداری گرینگترین یاری یانەکەی بکات و، چەند ڕووبەڕوونەوەیەکیان دۆڕاند و، سەرئەنجام نازناوی سوپەر لیگایان بۆ بێشکتاش جێهێشت، تەنیا پلەی پێنجەم و سەرکەوتن بۆ یۆرۆلیگ، (یۆفا کەپی ئەوسەردەمە)یان بە دەستهێنا.

کۆرێنتیانز: دوای ئەوەی هاندەرانی یانەی فەنەرباخچە، بە چەپڵەلێدان و بەرزکردنەوەی لافیتەی (خۆشماندەوێی کارلۆس) ماڵئاواییان لێ کرد، لە ڕێککەوتی ١٥ دیسەمبەری ساڵی ٢٠٠٩ ڕۆبێرتۆ کارلۆس بڕیاری ـدا بە یەکجاری ئەوروپا بە جێبهێڵیت و، بگەڕێتەوە زێدی خۆی، کە زیاتر لە ١٥ ساڵ بوو دوور بوو لێوەی، بۆ وەبیرخستنەوە، لە دوای ئەم دەستبەردار بوونە، کارلۆس ئامادەیی خۆی دەربڕی، کە بەبێ پارە، یاری بۆ ڕیاڵ مەدرید بکات، کەچی یانەکە ڕازی نەبوون و، دوا جار لە ڕێککەوتی ١/١/٢٠١٠ ڕوویکردە یانەی کۆرینتیانزی بەڕازیلی.

ئانژی ماکاشخالا: لە ڕێککەوتی ١٢ ی فێبرایەری سآڵی ٢٠١١، سلێمان کەریمۆڤی خاوەنی یانەی ئانژی ڕووسی، بە فەرمی یاریزان، ڕۆبێرتۆ کارلۆسی بە میدیاکانی ڕاگەیاندن ناساند، بە ئامادەبوونی ڕاهینەری یانەکە، گادژی گادژێیێڤ و بۆندەکەش بۆ ماوەی دووساڵ و زیادکردنی بۆ نیو وەرزی دیکە بوو، بە بڕی ١٠ ملیۆن یۆرۆ و، لە ڕێککەوتی ٨ی مارسی ئەو ساڵەوە بووەتە کاپتنی یانەکە، جێی باسە لەم یانەیە چەندین سوکایەتی پێ کراوە لەلایەن هاندەرانەوە، ئەوەش بەهۆی جیاوازی ڕەنگی پێستی و ڕەگەزپەرستییەوە.

ڕۆبێرتۆ کارلۆس، توانی بە دریژایی ئەو هەموو ساڵە، ١٢٥ یاری بۆ هەڵبژاردەی بەڕازیل ئەنجام بدات و، ١١ گۆڵیش بە درێسی سیلیساو تۆمار بکات، یەکەم مۆندیال کە بەژداری تێدا کردووە، ساڵی ١٩٩٨ بوو، کاتێ جامی جیهانی لە وڵاتی کەڵەشێرەکان بەڕێوەدەچوو و، لەو مۆندیالەش هەڵبژاردەی بەرازیل گەیشتە یاری کۆتایی و، بە هەڵبژاردەی میواندار دۆڕا و، لەو مۆدیالەش ڕۆبێرتۆ کارلۆس حەوت یاری ئەنجامدا.

لە مۆندیالی ٢٠٠٢، ڕۆبێرتۆ کارلۆس توانی گۆڵێک بە لێدانی ڕاستەوخۆ لە تۆڕی هەڵبژاردەی چین تۆمار بکات، لە قۆناغی کۆمەڵەکان کاتێ هەڵبژاردەی بەرازیل بە چوار گۆڵ یارییەکەی بردەوە، لەم جامی جیهانییەش، کارلۆس حەوت یاری ئەنجامدا و، توانی ناوی خۆی بە گەورەیی لەگەڵ ئەستێرەکانی دیکەی سیلیساو بنووسێتەوە، کاتێ لە یاری کۆتایی بە دووگۆڵی یاریزان ڕۆناڵدۆ لە هەڵبژاردەی ئەڵمانیایان بردەوە و، بوونە پاڵەوان بۆ پێنجەم جار لە مێژوویان.

مۆندیالی ٢٠٠٦، دوایین کاروانی وەرزشی نێودەوڵەتی بوو بۆ کارلۆس، چونکە لە قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتیەکە، بە هەڵبژاردەی فەرەنسا بە ئەنجامی ١-٠ دۆڕان و، دوای یارییەکە، کارلۆس ئاماژەی بەوەدا، کە دوایین یاری بوو بۆ ئەو و، واز لە یاریکردنی نێودەوڵەتی دەهێنێت، ئەو گۆڵەی کە هەتا ئەم ساڵانەی دواییش هەموو جیهان باسی لێوە دەکرد، کاتێ لە تۆڕی هەڵبژاردەی فەرەنسای تۆمار کرد، لە ساڵی ١٩٩٧ لە جامی تۆرنۆی دۆستانە Tournoi de France کاتێ تۆپەکەی لە دووری ١١٥ یاردە، (٣٥مەتر) ئاڕاستەی گۆڵی فابیان بارتێز کرد و، ئەویش تەنیا سەیری کرد، چاودێران بە گۆڵێکی تاکتیکی هێنایە ناسان، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٠ هەڵبژاردەی بەرازیل دەیناڵاند بەهۆی نەبوونی یاریزانی باڵی چەپ، بۆیە یاریزان کارلۆس ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ دووبارە گەڕانەوە بۆ ریزی هەڵبژاردەکە، کەچی دواجار دۆنگای ڕاهێنەر پێکهاتەی سیلیساوی بڵاوکردەوە و، میشیل باستۆسی بە شوێنگرەوەی کارلۆس دەست نیشان کرد.

پالمیراس خولی بەڕازیلی دووجار لە ساڵەکانی ١٩٩٣, ١٩٩٤
پاڵەوانێتی پاولیستا دووجار لە ساڵەکانی ١٩٩٣, ١٩٩٤
تۆرینیۆ ڕیۆ ساوپاولۆ جارێک ١٩٩٣
ڕیاڵ مەدرید جامی سوپەری ئیسپانی(٣): ١٩٩٧, ٢٠٠١, ٢٠٠٣
خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا (٣): ١٩٩٨, ٢٠٠٠, ٢٠٠٢
جامی جیهانی یانەکان (٢): ١٩٩٨, ٢٠٠٢

جامی سوپەری ئەوروپا (١): ٢٠٠٢
لا لیگا (٤): ١٩٩٧, ٢٠٠١, ٢٠٠٣, ٢٠٠٧
فەنەرباخچە جامی سووپەری تورکیا (٢): ٢٠٠٧, ٢٠٠٩
بەڕازیل کۆپا ئەمریکا (٢): ١٩٩٧, ١٩٩٩
جامی کۆنفیدراسیۆنی فیفا (١): ١٩٩٧
جامی جیهانی (٢): ٢٠٠٢
ناوی لە تیمی باشترینی یاریزانانی جیهان هاتووە (٢): ١٩٩٨, ٢٠٠٢
باشترین بەرگریکاری ئەوروپی(١): ٢٠٠٢
ناوی لە تیمی باشترین یاریزانانی ئەوروپی هاتووە(٢): ٢٠٠٢, ٢٠٠٣
پێی زێڕین : ٢٠٠٨

___

نەتەوە یەکگرتووەکان :داعش لە عێراق و سوریا لە گەشەسەندن دایە

nusar1

بۆ چارەسەری نەخۆشییەکەی ڕێی قاچاخی گرتەبەر ….بێ سەروشوێنە

nusar1

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە نۆرنبێرگی ئەڵمانیا گردبوونەوەیەکیان سازدا

nusar1
KDC

FREE
VIEW