KDC

ئێران بەرپرسیارێتی خۆی لەسەر هێرشە تیرۆریستییەکەی هەولێر ڕاگەیاند


سوپای پاسدەرانی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی لە ئێران بەرپرسیارێتی خۆی لە سەر هێرشە تیرۆرستییەکەی هەولێر ڕاگەیاند
لە بەیاننامەیەکدا سوپای پاسداران بەبیانووی بونی بنکەی ستراتیژی ئیسرائیل لەهەولێر ،هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەنجام داوە
وەک لە بەیاننامەکەدا ئاماژەی پێکراوە کە بنکەی ئیسرائیل کراوەتە ئامانج ،بەڵام بەپێی بەیاننامەی وەزارەت ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیان کراوەتە ئامانج ،ئەم بیانووەی ئێران سەلمێنەری ئەو راستییە کە ڕژێمی کۆماری ئیسلامی دژ بە ئارامی و پێکەوەژیان خەڵکی کوردستانە

لەمبارەیەوەباڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق هەڵوێستی وڵاتەکەی لەبارەی هێرشکردنە سەر هەولێر راگەیاند داوا دەکات هێرشکاران سزا بدرێن.
 
ئەمەو باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق لەبارەیی هێرشەکەی سەرهەولێر لەدرێژەی ڕاگەیاندنەکەی دەڵێت، “رژێمی ئێران بەرپرسیارێتیی هێرشەکەی لە ئەستۆ گرتووە و دەبێت سزای ئەو پێشێلکارییە روونە کە کردیە سەر سەروەریی عێراق و هێرشکردنە سەر ماڵی خەڵکی بێتاوانی سڤیل وەربگرێت”.
 
هەروەها باڵیۆزخانەی ئەڵمانیاش لە عێراق تویتێکی نوسویەتی: “پێویستە ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە رووبەڕووی لێپێچینەوە بکرێن.

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەتویتێکدا ئیدانەی ئەو هێرشەی کرد و وتی ” هێرشکردنە سەر شاری هەولێری ئازیز و ترسی بۆ دانیشتووانەکەی پێشێلکارییە بۆ سەر ئاسایشی گەلەکەمان” وتیشی: “هێزە ئەمنییەکانمان لێکۆڵینەوە لەو هێرشە دەکەن”

موقتەدا سەدر، ڕێبەری سەدریش لە تویتێکدا ئیدانەی ئەو هێرشانەی کرد و داوایکرد” بەکارنەهێنانی خاکی عێراق وەگۆڕەپانێک بۆ ململانێی سیاسی و ئەمنی و سەربازی”
سەدر داوای لەلایەن بەرپرسەکان کرد دەستبەجێ یاداشتنامەی ناڕەزایی بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان و باڵیۆزی ئێران بەرز بکاتەوەو داوای لێپێچینەوەیەکی خێرای کرد لەبوونی پێگەکانی ئیسرائیل لەعیراق و ئەمەش وەک پاساوێک بەکارنەهێنن بۆ لاوازکردنی ئاسایشی عێراق
جێی باسە لە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر رەتیکردەوە،کەبوونی هەر جۆرە بنکەو شوێنی ئیسرائیل لە هەرێمی کوردستان هەبێت
هەروەها دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا جێگیر سەرۆکی پەرلەمانی ئێراق ڕایگەیاند هێرشکردنە سەر هەولێر هێرشکردنە سەر عێراقە بەشێوەیەکی گشتی، بۆیە لەسەر تەواوی هێزە سیاسییە عێراقییەکان و حکومەتی عێراق ئەرکە لەسەر ئەو بابەتە یەکهەڵوێست بن
لەدرێژەی لێدوانەکەی جێگیری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وتی « هێرشکەی سەر هەولێر هەر لایەک ئەنجامدابێت تیرۆریستییە

سۆران حەسەن

___

کوردێکی خەڵکی شنۆ دەستگیر دەکرێت

KDC

ئەو کەسانە کێن تووشی کۆڕۆنا نابن؟

KDC

کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا: وتەکانی سەرۆک وەزیرانی هەنگاریا لە بارەی کۆچبەران ڕەگەزپەرستانەیە

nusar1
KDC

FREE
VIEW