KDC

ڕوسیا لەناردنی هێزی ئاشتی پارێز بۆ ئۆکرانیا نیگەرانە

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ئەمڕۆ دووشەممە، رایگەیاند، مۆسکۆ هیچ پاساوێک بۆ ناردنی ئاشتی پارێزانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئۆکرانیا نابینێت.

پیوتەر ئیلیچێڤ، بەڕێوەبەری بەشی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی وەزارەتی دەرەوە، لە زاری ئاژانسی زانیاری ڕووسیاوە دەڵێت: “پێویست بە هێزی ئاشتی پارێز ناکات، چونکە ڕووسیا خۆی کۆنتڕۆڵی دۆخەکە دەکات”.

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، ئەوەشی ڕاگەیاند، کە هیچ پاساوێک بۆ ناردنی هێزی ئاشتی پارێز بۆ ئۆکرانیا لەلایەن نەتەوەیەگرتوەکان و هێزی ناتۆوە نییە.

ڤۆلۆدیمەر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، داوای لە ناتۆ کرد ناوچەیەکی دژە فڕین بەسەر وڵاتەکەیدا بسەپێنێت، بەڵام ناتۆ ڕەتی کردۆتەوە، چونکە تێبینیان کردووە ئەوکارە دەبیتە هۆی هێرشی ڕووسیا بۆ سەر وڵاتانی ناتۆ

___

ئەمەریکا: شفا بارزانی لەگەڵ کلدانییەکانی شاری دیترۆیت چەند دیدارێکی سازکرد

nusar1

بە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی وڵاتی نەرویژ، شفا بارزانی لەگەڵ ڕەوەندی کوردستانی لە نەرویژ کۆبووەوە

KDC

بۆ سەردانی شوێنە ئایینییەکانی کەربەلا رۆشتن و بوونە قوربانی

KDC
KDC

FREE
VIEW