KDC

بەهۆی سزاکانەوە نیوەی یەدەگی دراو زێڕی ڕوسیا بلۆککراوە

رووسیا رایدەگەیەنێت، سزاكانی رۆژئاوا بۆ سەر كەرتی وزە و ئابووری رووسیا، كاریگەری كردۆتە سەر یەدەگی دراو و زێڕی ئەو وڵاتە و، بە نزیكەی نیوەی بلۆك كردووە.

ئەنتۆن سیلانۆڤ، وەزیری دارایی ڕووسیا، رایگەیاندووە، نزیكەی نیوەی یەدەگی دراو و زێڕی ڕووسیا، بەهۆی سزاكانی ڕۆژئاواوە بلۆك كراون، كە بەهاكەی نزیك دەبێتەوە لە 300 ملیار دۆلار، لە كۆی 640 ملیار دۆلار یەدەگی گشتی دراوی ڕووسیا بە دراوە جیهانییەكان.

وەزیرە ڕووسییەكە راشیگەیاندووە، ڕووسیا پابەندە بە دانەوەی ئەو قەرازانەی لەسەریەتی بە دراوی ڕووبڵ و گوتیشی، رۆژئاوا فشاری تەواویشی لەسەر چین دروستكردووە، بۆ ئەوەی ئەو وڵاتە تەواوی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەكانی لەگەڵ رووسیا بپچڕێنێت و، ڕێگربن لەوەی ڕووسیا دەستی بگات بە یەدەگی دراوی خۆی، كە بە دراوی چینی دایناوە.

بەهۆی لەشكركێشی ئەو وڵاتە بۆسەر ئۆكرانیا، ئەمەریكا و ئەوروپا و وڵاتانی دیكە، سزایان خستە سەر كەرتی وزە و نەوت و تەكنۆلۆژیا و بازاڕی رووسیا.

___

کەنەدا: ناوەندی لەندەن کۆبونەوەیەکی فراوانیان سازکرد

nusar1

ناوەندی بەلجیکا لەگەڵ بەرپرسی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان لە بەلجیکا کۆبوونەوە

KDC

سوید: ئاهەنگی حەوتەمین ساڵیادی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی سازکرا

nusar1
KDC

FREE
VIEW