KDC

ئاگادارییەک لە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی شاری نۆرنبێرگەوە

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە شاری نۆرنبێرگی ئەڵمانیا، بە بۆنەی ساڵوەگەڕی کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجە لەلایەن رژێمی بەعسەوە، ئاگاداری سەرجەم کوردانی دانیشتووی ئەو شارە دەکەن، لە پێناو زیندووی مانەوەی ئەو کارەساتە، کاتژمێر یەکی دوانیوەڕۆی 16ی مانگ، لە لۆرێنتس کیرشە ئامادە بن.

دەقی ئاگادارییەکە:

بۆ یادی کۆمەڵ کوژییەکەی شاری هەڵەبجەی شەهید لەلایەن دڕندەکانی دژ بە کوردەوە، ڕۆژی 16/03/2022 بۆ بەرز راگرتن و بە زیندوومانەوەی ئەو کارەساتە، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بە بەشداری هەموو کوردانی نیشتەجێی شاری نۆیرن بێرگ، کاتژمێر یەکی دوای نیوەڕۆ، لە بەردەم لۆرێنتس کیرشە کۆدەبینەوە، هاوبەشی و ئامادەبونتان ئاماژەی دڵسۆزی و بە پیرەوەچوونی دۆزی ڕەوای گەلە کۆڵنەدەرەکەمانە.

ئەو چالاکییەش، لەگەڵ کۆمکار و حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەت کێشانی کوردستانی ئێران.

Lorenzer Pl. 1, 90403 Nürnberg

___

ڕۆژهەڵاتی کوردستان :بۆجاری دووەم هاوڵاتی زانکۆ مەسعودی دەستبەسەر دەکرێتەوە

nusar1

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە بەریتانیا کۆبوونەوە

nusar1

ناوەندی رەوەندی کوردستانی و رێکخراوی کانگا خەڵاتیان بەخشییە منداڵانی قوتابخانەی ئیبرایم باڵدار

KDC
KDC

FREE
VIEW