KDC

وڵاتانی عەرەبی هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر شاری هەولێر سەرکۆنە دەکەن

زۆرێک لە وڵاتانی عەرەبی، سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان دەکەن، کە لەلایەن سوپای پاسدارانی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران، بە 12موشەک لە بەرەبەیانی ڕۆژی 13ی ئازار و، بە بیانووی هەبوونی بنکەی ستراتیژی ئیسرائیل بۆردومانی کرد.

وەزارەتی دەرەوەی سعودیە، وێڕای سەرکۆنەکردنی هێرشەکە، ڕایگەیاند هەموو شێوازەکانی توندوتیژ و توندڕەوی و تیرۆر رەتدەکەنەوە.

هەروەها ئیماراتیش لە ڕێی وەزارەتی دەرەوە، بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکەی کرد و، رایگەیاند دژ بە ئاسایش و سەرەوەری عێراقە.

وەزارەتی دەرەوەی بەحرێن، پەلامارەکەی سەرکۆنە کرد و، هێرشەکەی بە تیرۆرستییەکی ترسنۆک دژ بە گەلانی عێراق و پێشلکارییەکی دیاری یاسا نێودەوڵەتییەکان ناوبرد.

لە درێژەی سەرکۆنەی هێرشە تیرۆرستییەکەی هەولێر، هەریەک لە ئەردەن، کوێت وعومان، هەمانشێوە دژ بە هێرشە تیرۆرستیەکە بەیانامەیان دەرکردووە.

جێی باسە لە بەرامبەرهێرشی موشەکی ئێران بۆ سەر هەولێر، سەرکۆنەکان لەلایەنی نێوخۆیی و عێراقی و ئیقلیمی و نێونەتەوەییەوە، لە هەموو لایەک دژ بەو کارە تیرۆرستییەی سوپای پاسداران وەستان و، پشتگیری ئارامی و ئاسایشی هەرێمی کوردستانیان کردووە.

سۆران حەسەن

___

سەرۆکی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران پەیامی بۆ پارتە کوردییەکان نارد

KDC

سنووردارکردنی خێرایی: ئەوەی ئێستا لە سەر ڕێگا خێراکانی ” Autobahn ” ئەڵمانیا دەگۆڕدرێن

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئەو کوردانە دەکات بوونە پەرلەمانتاری ئەڵمانیا

KDC
KDC

FREE
VIEW